وثيقة - Iran: Human rights abuses against the Kurdish minority
ئێران: ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورد
ناوه‌رۆک
1. ناساندن 1
2. پێشینه 3
کۆمه‌ڵگای کوردی ئێران 3
گروپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد
3. هه‌ڵاواردنی کوردان 7
ئایین و فه‌رهه‌نگ 7
ئیش و کار و دامه‌زران 9
ماڵ 9
په‌روه‌رده 10
4. سته‌مکاریی دووقات: ژن و کچی کورد 13
چوونه قوتابخانه و خوێنده‌واری 18
زووبه شوودان و به زۆر به شوودان 20
خۆکوژیی و کوشتنی "نامووسی" 21
5. ده‌ست نیشانکردنی ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به‌رزده‌که‌نه‌وه 25
داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ 25
ئه‌وانه‌ی له به‌شی میدیا دا کارده‌که‌ن 31
6. کوشتنی بێ قانوون له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه 35
ده‌ره‌وه‌ی ئێران 36
سزای مه‌رگ و دادگایی کردنی ناعادڵانه 37
7. پێشنیاره‌کان 41
پاشکۆی1: به‌رگری له دروست کردنی جه‌مخانه‌ی ئه‌هلی حه‌ق 45
پاشکۆی2: راپۆرتدانی به زۆر له سه‌ر چالاکی که‌مایه‌تییه
به ره‌سمی نه‌ناسراوه‌کان له قوتابخانه 47
پاشکۆی3: نموونه‌ی زیاتری راپۆرتدان له سه‌ر چالاکی
که‌مایه‌تییه به ره‌سمی نه‌ناسراوه‌کان له قوتابخانه 49
-
ناساندن
گه‌ر له برسانهو له به‌ر بێ به‌رگی ئه‌مڕۆ ره‌ق هه‌ڵێم،
نۆکه‌ری بێگانه ناکه‌م تا له سه‌ر هه‌رده‌م ئه‌من
من، له لۆمه و ته‌عنه و زنجیر و دار باکم نییه
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من!1
کوردی ئێران له ده‌ست جیاوازی دانانێکی ریشه‌دار ره‌نجی زۆریان کێشاوه. مافه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانیان به‌ر به‌ست کراوه. ناوچه کوردنشینه‌کان له باری ئابوورییه‌وه پشت گوێ خراون، که بۆته هۆی هه‌ژارییه‌که‌ی زۆر. ده‌رکردنی به‌زۆره‌ملێ و وێران کردنی ماڵ، بۆته هۆی ده‌ست راگهیشتنێکی به‌ربه‌ستکراوی کورد به خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ.2دایک و باوکان مافی ئه‌وه‌یان نادرێتێ هه‌ندێک ناوی کوردی له سه‌ر منداڵه‌کانیان دابنێن. به‌کارهێنانی زمانی کوردی له کاری په‌روه‌رده و خوێندندا به‌رده‌وام به‌ربه‌ستی بۆدادهنرێت ئه‌و که‌مایه‌تییه ئایینیانه‌ی وا بنه‌مایان کوردییه یاخود به‌شێکی کوردین، ده‌بنه نیشانه بۆ هه‌ندێک کرده‌وه که به ئامانجی له‌که‌دارکردن و گۆشه گیر کردنیان رێک خراون. هه‌ڵاواردن به هۆی سیستمی "گوزینش"ه‌وه– ره‌وتێکی هه‌ڵبژاردنه که به گوێره‌ی ئه‌و که‌سانێک که ده‌بن به مه‌ئمووری ره‌سمی و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ باوه‌ڕیان به ئیسلام بێت، کۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌سه‌له‌ی دامه‌زران له سه‌ر کار وبار و هه‌روه‌ها به‌شداریکردن له ره‌وتی سیاسی‌دا، مافی هاوچه‌شن به کورد نادات.3
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ئیجازه ناده‌ن زمانی کوردی له هه‌ندێک بڵاوکراوه‌ی رادیۆتهلهفیزیۆنی و جاپیدا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت. به‌یان و راگه‌یاندنی که‌لتووری کوردی، وه‌ک جل و به‌رگ و مۆسیقا ئیجازه‌ی پێ ده‌درێت. به‌ڵام، که‌سانێک که هه‌ویه‌تی کوردایه‌تی خۆیان به سه‌رنه‌که‌وتوویی ده‌وڵه‌ت له چاوه‌دێریی کردنی پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه ببه‌ستن یا گازنده له‌و جیاوازییانه بکه‌ن که کورد ره‌نجیان لێ ده‌بات، خۆیان خستۆته به‌ر مه‌ترسی پێشێل کرانی زیاتری مافه‌کانیان، زۆر جار، ئه‌و تاکه سه‌ربه‌خۆیانه خۆیان له زینداندا بینیوه‌ته‌وه یا بوونه‌ته ئامانجی ده‌ستدرێژیی تر.
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کورد، چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆژنامه نووسان رووبه‌رووی گیران و زیندانی ناڕه‌وا بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێکیان به هۆی باوه‌ڕیانه‌وه خراونه‌ته زیندان - خه‌ڵک به‌هۆی ده‌ربڕینی هێمنانه‌ی باوه‌ڕی خۆیانه‌وه گیراون. خه‌ڵکانی تریش که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌شکه‌نجه، دادگایی کرانی ته‌واو ناعادڵانه له دادگای شۆڕش و سزای مه‌رگ.
ئه‌م شێوازانه‌ی به‌ربه‌ست نانه‌وه، یارمه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن په‌راوێزبوون و هه‌ژاریی رێژه‌یی ئابووریی کۆمه‌ڵگای کورد به‌هێزتر بێت.
ئه‌م راپۆرته به شوێن راپۆرته‌کانی دیکه‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دێت که سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به که‌مایه‌تییه قه‌ومی، ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له ئێران بڵاوکراونه‌ته‌وه.4راپۆرته‌که، چۆنیه‌تی شوێن دانانی کرداری هه‌ڵاواردن له سه‌ر مافه مه‌ده‌نی، سیاسی، ئابووری، و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورد راده‌گه‌یێنێت. هه‌روه‌ها سته‌می دووقاتی سه‌ر ژن و کچی کورد زه‌ق ده‌کاته‌وه- به‌شێک وه‌ک ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وت و کرده‌وانه‌ی وا به قووڵایی ره‌گی فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا چوونه‌ته خواره‌وه، و به‌شێکیش وه‌ک ئه‌نجامی سه‌رنه‌که‌وتوویی حکوومه‌ت له کاری پهرهپێیدان وپارێزگاری کردنی مافه‌کانی ژن و مافه‌کانی کورد.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشتر زۆرێک له‌و دڵنیگه‌رانی و هه‌روه‌ها که‌یسه تاکه که‌سییانه‌ی وا له‌م راپۆرته‌دا هاتوون و که باسی رووداوه‌کانی تا مانگی مه‌ی 2008 ده‌که‌ن، به نامه یا به هۆی راگه‌یاندنی گشتی و داواکاریی پێداچوونه‌وه وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران راگه‌یاندووه. به‌ڵام، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به ده‌گمه‌ن وه‌ڵامی رێکخراوه‌که ده‌ده‌نه‌وه و لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وا 28 ساڵه، واته به گشتی دوای شۆڕشی ئیسلامی له فیبرهوهری 1979 ئیجازه‌ی سه‌ردانی ئێران و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی مافه‌کانی مرۆڤی به شێوه‌ی یه‌که‌م ده‌ست پێ نه‌دراوه.5
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م راپۆرته بۆیه بڵاو ده‌کاته‌وه تا سه‌رنج به‌ره‌و سه‌رکوت کرانی کورد له ئێران رابکێشێت. راپۆرته‌که داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌کات به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وا یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له سه‌ر شانی داناون، بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن که هاوڕییه له گه‌ڵ ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ هه‌نگاوی راسته‌قینه هه‌ڵێننه‌وه.
راپۆرته‌که، به گشتی داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌کات که:
-
هه‌نگاوی به سوود هه‌ڵێننه‌وه بۆ زامن کردنی ئه‌وه‌ی کورد و هه‌موو ئه‌ندامانی تری کۆمه‌ڵگا، که‌مایه‌تییه‌کان له ئێران – پیاو، ژن و منداڵ وه‌ک یه‌ک – له هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ که‌ڵک وه‌ربگرن;
-
هه‌موو ئه‌و یاسا و کردارانه‌ی وا کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کان جیاواز داده‌نێت، به مه‌رجه‌کانی "گوزینش"ه‌وه که به سه‌ر دامه‌زران و ئیش و کاری ده‌وڵه‌تیدا زاڵه، بگۆڕن یا خود له ناوی به‌رن;
-
بڕه‌و به مافه‌کانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بده‌ن و بیانپارێزن;
-
له راگه‌یاندنی گشتیدا ئه‌شکه‌نجه‌و هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵس و که‌وتێکی خراپ مه‌حکووم بکه‌ن و بۆ له ناوبردنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه هه‌نگاوی ده‌ست به‌جێ هه‌ڵێننه‌وه;
-
ده‌ست به‌جێ و به بێ مه‌رج زیندانیانی باوه‌ڕ ئازادبکه‌ن;
-
زامنی ئه‌وه بکه‌ن که له دادگا دا، ستاندارده‌کانی موحاکه‌مه‌ی عادڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی رێزیان لێ بگیرێت;
- هه‌موو حوکمێکی ئیعدام بشکێنن و فه‌رمان بده‌ن قه‌راره‌کانی ئیعدام ده‌ست به‌جێ دوابخرێن.
-
پێشینه
کۆمه‌ڵگای کوردی ئێران
به پێی خه‌مڵاندن، له ئێران‌دا 12 ملیۆن کورد ده‌ژین، له نێوان سه‌دا 15 تا 17 ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌که. ئه‌وان به گشتی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، کوردستان،6کرماشان و ئیلام ده‌ژین که که‌وتوونه‌ته رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای وڵات، گه‌رچی زۆرێکیشیان کۆچیان کردوه بۆ شاره گه‌وره‌کان وه‌ک تاران. شاری سنه ناوه‌ندی ئیداری کوردستانه.
زمانی کوردی به سه‌ر دوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش بووه: سۆرانی و کرمانجی. کۆمه‌ڵگا بچووکتره‌کانی"گۆرانی" و ئاخێوه‌رانی زاراوه کوردییه‌کانی تریش له ئێران ده‌ژین. زۆربه‌ی کورد موسڵمانی سوننه‌ن، گه‌رچی که‌مایه‌سییه‌کیان شیعه‌ن. هه‌ندێکیان ئێزهدین، که ئایینێکه ره‌گی به‌ر له ئیسلامی هه‌یه، هه‌ندێکی تریان به‌هایی یا ئه‌هلی حه‌قن،7هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ته‌ریقه‌تی سۆفیایه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندیش. ئایینی ره‌سمی ئێران ئیسلامی شیعه‌یه، که به ئاشکرا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگری لێ ده‌کرێت.8
ئوستانی کوردستان، ناوه‌ندی نیشته جێ بوونی کورد له ئێران، یه‌ک له هه‌ژارترین ئوستانه‌کانی وڵاته. ئابوورییه‌که‌ی له سه‌ربنه‌مای کشتوکاڵ، مهر و ماڵاتداری، و کاری ده‌ستی دانراوه، که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ژنان و کچان تێیداکار ده‌که‌ن.9وه‌ک زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری ئێران، دانیشتوانی ئوستانی کوردستان گه‌نجن- به گوێره‌ی ئه‌رقامی ساڵی 1988 ی یونیسێف، زیاد له سه‌دا 42 یان له ژێر ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا بوون.10
خودموختاریی به کرده‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991، و له‌وێشه‌وه هه‌تا دامه‌زرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق له ساڵی 2005، واهه‌یه هانده‌ری چالاکانی مافی مرۆڤی کورد له ئێران بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی خوازیاری بارودۆخێکی هاوچه‌شن بن له ئێران. هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ترسی له مێژینی رێبه‌رانی ئێرانی به‌هێزتر کردبێت له‌وه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییانه‌ی وا هه‌مان گرووپی قه‌ومییان له وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه بیانه‌وێت له ئێران جیا ببنه‌وه.
گه‌رچی گه‌لێک فاکتی دیکه‌ش له‌و پهیوهندییهداههن، به‌ڵام ئه‌و چه‌شنه ترسانه به شێوه‌یه‌ک روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی حکوومه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و کهمایهتییانهیه. عه‌ره‌ب، ئازه‌ربایجانی، به‌لووچ و ورکمان، هه‌موویان له سه‌رسنووره‌کان ده‌ژین و تووشی هه‌مان ره‌نجی هه‌ڵاواردن هاتوون که ئێستا کورده‌کان ده‌یکێشن.
باوه‌ڕی گشتی ئه‌وه‌یه که ده‌وروبه‌ری نیوه‌ی دانیشتوانی ئێران له که‌مایه‌تییه قه‌ومی یا ئایینیه‌کان پێک هاتوون.11سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات زامنی به‌رانبه‌ری ده‌کات و ئیران به‌رپرسیایه‌تی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی قه‌بووڵ کردوه، هه‌ڵاواردن و سته‌مکاری له کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کان، که داوای رێزگرتنی زیاتری مافه فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کانیان ده‌که‌ن، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له کاتی هه‌ڵبژێرانی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 2005ه‌وه، توند‌وتیژتر بووه.
گرووپه کوردییه‌کانی ئوپۆزیسیۆن
کۆنترین گرووپی ئوپۆزسیۆنی کورد حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه(KDPI). حزبه‌که له ساڵی 1946 دامه‌زراوه و خێرایه‌ک به‌ربه‌ست کراوه. له ساڵی 1979 و دوای ئه‌وه‌ی له شۆڕشدا ده‌ورێکی کلیلی بینی، ئازاد بوو. له شاره کوردییه‌کاندا ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ست ئه‌و شۆڕایانهی وا حدکا رێبه‌رایه‌تی ده‌کردن، و گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی که بنکه و پادگانی پۆلیس و سوپایان له شاره کوردنشینه‌کان به ده‌ست خۆیانه‌وه گرت.12
هه‌ر چۆنێک بێت، تا ناوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی 1979 تێک گیرانی چه‌کدارانه له نێوان پاسدارانی شۆرشی حکوومه‌تی نوێ و گروپه چه‌کداره‌کانی کورد، به تایبه‌ت حدکا و گروپی مارکسیستی کۆمه‌ڵه رووی دا. رێبه‌ری ئه‌و ده‌می حکوومه‌تی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵڵا روح الله خومه‌ینی، که چه‌مکی که‌مایه‌سی قه‌ومی دژ به فێرکردنه‌کانی ئیسلام ده‌زانی، فه‌رمانی سه‌رکوت کردنی ئوپوزیسیۆنی کوردی ده‌رکرد. تاقمێک شاروگوندی کورد وێران کران و نزیکه‌ی 10 هه‌زار کورد کووژران.13هه‌زاران کورد دوای دادگایی کرانێکی کورت، قه‌راری ئیعدامیان بۆ ده‌رچوو.
خێرایه‌ک دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئێران و عیراق له ساڵی 1980دا، حکوومه‌تی ئێران هێزێکی گه‌وره‌ی سوپایی نارده ناوچه سنوورییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی شاره گه‌وره‌کانی گرته‌وه ده‌ست خۆی. هێرشێکی گه‌وره‌ی ساڵی 1984 هێزه کانی حدکای رهتانده ئه‌وپه‌ڕی سنوور بۆ ناوخاکی عیراق.14له ماوه‌ی شه‌ڕه‌دا، حکوومه‌ته‌کانی هه‌ردوولا هانی چالاکی جیابوونه‌وه خوازییان له لایه‌ن کورده ناسیۆنالیسته‌کانی وڵاته‌که‌ی تر ده‌دا، که گه‌یشته ئه‌نجامی که‌رت بوونی سیاسی گرنگ و تێک گیران له نێو کورددا.
له ساڵی 1991، به له به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی خراپی کوردی عیراق، حدکا دژایه‌تی چه‌کدارانه ی خۆی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران هه‌ڵپه‌سارد. ئێستا حزب داوای " ده‌ست راگه‌یشتن به مافه نهتهوایهتییهکانی کورد له ناو کۆماری فیدراڵی ئێران" ده‌کات و ماوه‌یه‌کی زۆره به‌کارهێنانی توندوتیژی داوه‌ته دوواوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌کانی، بگات به‌ڵام "له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان پشتگیری ده‌کات"15له ساڵی 2005دا، حدکا دۆخی راوێژکاریی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێ درا، به‌ڵام له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2006 دا حزب بوو به دوو به‌شه‌وه. زۆرینه‌که‌ی، که له لایه‌ن مسته‌فا هیجرییهوه رێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت، ناوی حدکای پاراست.
له سپته‌مبه‌ری 2007دا، حدکا رایگه‌یاند که زیاد له 300 که‌س له ئێران‌دا ده‌ست به‌سه‌رن که تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان لێدراوه ره‌گی کێشه‌یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پشتگیری کردنی گروپه سیاسییه کوردییه‌کان یاخود به هه‌مان تاوان مه‌حکووم کراون. به گوێره‌ی حدکا، لای که‌م 200 که‌س زیندانی نێوان 6 مانگ تا 20 ساڵیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، که تاقمێک له‌و که‌یسانه‌ش ده‌گرێته‌وه وا لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ زانیارییه‌کی لێیان نه‌بووه یاخود زانیاریی زۆر که‌می لێیان بووه. بۆ نموونه، به گوێره‌ی حدکا، جه‌هاندار موحه‌ممه‌دی، چالاکێکی NGO[رێکخراوه ناحکوومییه‌کان]، خه‌ڵکی شاری سنه، له مانگی جانیوه‌ری 2007 دا 15 ساڵ زیندانی پێدرا بۆ په‌یوه‌ندیگرتنی له گه‌ڵ گرووپه سیاسییه‌کانی ناو ئوپۆیسیۆن، سمکۆ قادرپوور، زیندانییه‌کی سیاسی خه‌ڵکی بۆکان له مانگی دیسه‌مبری 2006 دا 11 ساڵ زیندانی له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هاوچه‌شن پێدرا، و میکائیل غوڵامی، چالاکێکی NGO خه‌ڵکی سنه، له مانگی فیبرهوهری 2007دا، سێ ساڵ زیندانی بۆبڕایه‌وه.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیه که تاقمێکی زۆر، ئه‌گه‌ر سه‌دان که‌س نه‌بن، له زیندانیانی سیاسی که په‌یوه‌ندیان به حدکا و حزبه سیاسییه‌کانی دیکه‌وه هه‌یه، دوای دادگایی کردنێکی ناعادڵانه له زینداندان یا قه‌راری زیندانیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌وانیتر بۆ ئه‌ندامیه‌تی یاخود لایه‌نگری کردنی حدکا رووبه‌رووی راونان بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی یاساکانی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایش، ئه‌ندامیه‌تی ئه‌و حزبه یاساخ کراوانه، شایانی سزای زیندانه. به پێی هه‌واڵ، هه‌ندێک له‌و گروپانه، و یه‌ک له‌وان کۆمه‌ڵه، هێرشی چه‌کدارییان کردۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران. ئه‌ونده‌ی که لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداره، ئه‌وان هێرشیان نه‌کردۆته سه‌ر ئامانجه غه‌یره سوپاییه‌کان و مافی مرۆڤیشیان پێشێل نه‌کردوه.
حزبی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)16که له ساڵی 2004 دا سه‌ری هه‌ڵدا، سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک ک) ه، که ساڵانێکی زۆره به کاری دژایه‌تی کردنی چه‌کدارانه‌ی حکوومه‌تی تورکیاوه خه‌ریکه. وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مڕۆکه، پژاک تاقه گرووپی چه‌کداری چالاکی کورد بێت. به پێی قسه‌ی خۆیان، 3 هه‌زار ئه‌ندامی چه‌کداریان له چیاکان‌دا هه‌یه، که نزیکه‌ی نیوه‌یان ژنن، و هه‌روه‌ها هه‌زاران لایه‌نگریان هه‌یه، گه‌رچی وا ده‌رده‌که‌وێت له ئوستانه
سه‌ره‌کییه کوردییه‌کانی کوردستان و کرماشان‌دا لایه‌نگریان که‌م بێت. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌ڵێن پژاک رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستیه که حکوومه‌تی ئه‌مریکا چه‌کداری کردوون و پشتگیری‌یان لێ ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌مریکا، پژاکی به گوێره‌ی یاسای ئه‌مریکا، وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی بێگانه(FTO) نه‌ناساندوه، به‌ڵام چالاکییه‌کانی گرووپه‌که‌ی به توندی مه‌حکووم کردووه و ده‌گوترێت که کاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی ئه‌مریکا
ئه‌وه ده‌ده‌نه دوواوه که له کاتی سه‌ردانی خسووسی ساڵی 2007ی رێبه‌ری پژاک بۆ واشهنگتن چاویان پێی که‌وتبێت.
له ساڵی 2006 به‌ملاوه، پاسدارانی شۆرش له ئێران له ناوخۆی وڵات که‌وتوونه‌ته تێکگیرانی پچڕپچڕه‌وه له گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌ی کورد، که واده‌رده‌که‌وێت زوربه‌یان هی پژاک بن، ئه‌ویش به گشتی له به‌شی باکووری چوارئوستانی سه‌رسنووری عیراق. راپۆرت گه‌یشت که له فیبرهوهری 2007 دا پێشمه‌رگه‌ی کورد له جه‌هه‌ننه‌م ده‌ره، نزیک به‌شاری خۆی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا هێڵی کوپته‌رێکی پاسدارانی شۆرشیان له‌ناو بردوه و 9 ئه‌فسه‌ریان کوشتووه. ئینجا راپۆرت گه‌یشت که پاسدارانی شۆڕش له چیاکانی شاری سنووریی سه‌ڵماس زنجیره‌یه‌ک هێرشیان دژ به کورد وه‌ڕێ خستوه که تێیدا لای که‌م 17 کورد کووژراون، که وا ده‌زانرێت جه‌نگاوه‌ر بووبێتن.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو بارودۆخێکدا ئه‌و هێرشانه مه‌حکووم ده‌کات که به ده‌سته قه‌سد ده‌کرێنه سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کان، جا هێرشه‌که له لای هێزه‌کانی حکوومییه‌وه بێت یا گرووپه چه‌کداره سیاسییه‌کان، هه‌روه‌ها بارمته‌گرتن، ئه‌شکه‌نجه و هه‌رچه‌شنه ره‌فتارێکی خراپ له گه‌ڵ گیراوه‌کان و هێرشی ره‌شکوژی و نابه‌جێ و کوشتنی گیراوه‌کان مه‌حکووم ده‌کات.
له ساڵی 2006 دا به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد(KUF) پێک هات و به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه خوازیاری ئه‌و مافانه بوو که پێیان وابوو به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له کورد درێغ کراون. بنیادنه‌ری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، به‌هائه‌دینی ئه‌ده‌ب، گوتی:
ناوچه کوردنشینه‌کان له هه‌موو بوارێکی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ژیاندا گیرۆده‌ی هه‌ڵاواردن و بێ رێزیی [فه‌رمی] هاتوون. کورد هیچ به‌شێکی له دابه‌ش کرانی ده‌سه‌ڵات یا هه‌وڵی پێشخستنی ئابووری دا نییه، چوار ئوستانه کوردییه‌کانی وڵاته‌که‌مان پێشکه‌وتیان به خۆوه نه‌بینیوه و بێ به‌شن. له‌وێدا خه‌ڵک له کاروباری فه‌رهه‌نگیدا رووبه‌رووی به‌ربه‌ست بوونه‌ته‌وه، که به‌رگره له سه‌ر رێگه‌ی پێشکه‌وتندا.17
-
هه‌ڵاواردنی کورد
یاسای بنه‌ڕه‌تی به گوێره‌ی قانوون، مافی ژیانی به‌خته‌وه‌ر ده‌داته هه‌موو ئێرانییه‌ک.18به‌ڵام، ئه‌وه به کرده‌وه دوور له راستییه.
ئێران، ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامه له "رێکه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان" ((ICCPR، "رێکه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به مافه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان" ((ICESCR، "رێکه‌وتننامه سه‌باره‌ت به له ناوبردنی جیاوازیی ره‌گه‌زایه‌تی" ((CERD و "رێکه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی منداڵ" ((CRCو داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌کرێت که مافه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌ی وا که‌مایه‌تین بپارێزن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ له ناو بردنی هه‌ڵاواردن هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه.19
هاوڕێ له گه‌ڵ زۆرکاری تر، داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌کرێت بۆ له ناوبردنی هه‌ڵاواردنی که‌مایه‌سییه‌کان له بواری مافی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی- به مافی کارکردنه‌وه که ده‌بێ ئازادانه هه‌ڵبژێررێت، هه‌روه‌ها خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ، خواردن وئاو، په‌روه‌رده و خوێندن، به‌رزترین راده‌ی گونجاوی ته‌ندروستی، و به‌شداریی به‌رانبه‌ر له ژیانی فه‌رهه‌نگیدا هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه.
ئایین و فه‌رهه‌نگ
کوردی ئێران، که زۆربه‌یان سوننین، به‌هۆی ئایینیانه‌وه رووبه‌رووی هه‌ڵاواردن بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌رچی یاسا فه‌رمییه‌کانی ئێران ئیسلامی سوننه به ره‌سمی ده‌ناسن و له گه‌ڵیدا گونجاوییان هه‌یه. دامه‌زراوه ئایینیه‌کانی کوردانی سوننه به گشتی داخراون، له کاتێکدا هی شیعه‌کان له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه په‌ره‌پێ ده‌درێن و پشتگیری ده‌کرێن. ته‌نانه‌ت یه‌ک مزگه‌وتی سوننیان له شوێنه‌کانی دیکه‌ی وڵات ده‌کات.
ره‌فتاری جیاوازیدانهرانه دژ به سوننیان باڵ ده‌کێشێته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵان- یۆنیسێف بۆی ده‌رکه‌وت که هه‌تا ساڵی 1998 ته‌نیا دوو قوتابخانه‌ی منداڵانی سوننی له شاره‌کانی قوروه و بیجار هه‌یه.
مه‌لای کوردی سونیی، هه‌ندێک جار، تووشی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی مرۆڤانه‌یان هاتوون. بۆ نموونه، له جانیوه‌ری 2008دا مه‌لایه‌ک به ناوی ئه‌ییوب گه‌نجی بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ ون بوو دوای ئه‌وه‌ی ئیمامه‌تی نوێژی جومعه‌ی له مزگه‌وتی قوببه‌ی شاری سنه کرد، هه‌واڵ گه‌یشت که خۆپیشانده‌ران دوای بێ سه‌روشوێن کرانی به زۆره‌ملێ ئه‌و، له نزیک بینایه ده‌وڵه‌تییه‌کان کۆبوونه‌وه و گوتیان ئه‌گه‌ر به هه‌واڵی مه‌لاکه نه‌زانین خۆپیشاندانی زیاتر ده‌که‌ین. رۆژی 8ی فیبرهوهری ئه‌ییوب گه‌نجی له زیندان ئازاد کراو به گوێره‌ی هه‌واڵ، تووشی ره‌نج و ئازارێک هاتبوو، که
وا ده‌رده‌که‌وت ئه‌نجامی خورپه و کاره‌ساتێکی له راده‌به‌ده‌ر بووبێت و یه‌ک له‌وانه، نه‌ناسینه‌وه‌ی هاوسه‌ر و کوڕه‌که‌ی، و هاوارکردن به شێوه‌یه‌ک بوو که ده‌تگوت ئازاری ده‌ده‌ن.
تاقمه ئایینیه‌کانی تر بریتین له ئه‌هلی حه‌ق، که په‌یڕه‌وانی زیاتر کوردن و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له کرماشان و شاره گه‌وره‌کان یاخود ده‌وروبه‌ری ئه‌وان ده‌ژین. ئایینه‌که‌یان، که هێندێک شێوه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامیشی پێوه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی هه‌ویه‌ی ئایینی کوردان ده‌کات. به پێی یاساکانی ئێران، ئه‌هلی حه‌ق به فه‌رمی نه‌ناسراون و رێ و ره‌سمیان یاساخ کراوه. هه‌روه‌ها مه‌نع کراون له‌وه‌ی له گه‌ڵ مێدیادا باسی ئایینی خۆیان بکه‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌ت داوایان له مودیری قوتابخانه‌کان کردووه رایبگه‌یه‌نن ئایا له ناو فه‌رمانبه‌ران یا قوتابیهکانیاندا هیچ ئه‌ندامێکی "ئایینه گومڕاکان"(فرقه ضاله) هه‌ن و ئه‌وه‌شیان به گوێی مودیرهکاندا که "هه‌رچه‌شنه چالاکی و پروپاگه‌نده‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه‌وه یاساخه" (بڕوانه پاشکۆی 1 و 2).
بۆ نموونه، له مانگی ئوکتوبری 2007 دا، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له کرماشان بۆ فه‌رماندارانی ناوچه‌که‌یانی نووسی:
" دوابه‌دوای ئه‌و فه‌رمانه‌ی وا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه.... سه‌باره‌ت به چالاکی ئه‌هلی حه‌ق بۆ
دروست کردنی شوێنی کۆبوونه‌ویان ده‌رچوو،[وه‌بیرتان دێنینه‌وه که] ئه‌و دامه‌زراوانه بنه‌مای
قانوونی و شه‌رعی یان نییه، به‌و بۆنه‌یه‌وه تکایه خۆبگرن له نامه نووسین و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ
هه‌ر ئیداره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌وان و ئیجازه‌ی دروست کردنی هیچ چه‌شنه بینایه‌کیان پێ مه‌ده‌ن..." (بۆ به‌ڵگه‌ی ته‌واو بڕوانه پاشکۆی 3).
جیا له مه‌سه‌له‌ی ئایین، ئیجازه به کورد نادرێت هه‌ندێک ناو له سه‌ر منداڵه‌کانیان دابنێن وه‌ک ناوی سۆران(که ناوی زمانه‌که‌یانه)، خه‌بات(تێکۆشان)، ئاڵا(په‌رچه‌م) بۆکوڕان و ئه‌ژین(به‌رانبه‌ر)، فرمێسک(ئه‌سرین)، و رزگار(ئازاد). هه‌موو ئیداره‌یه‌کی"سه‌بتی ئه‌حواڵ" لیسته‌یه‌ک ناوی ئیجازهپێدراوی هه‌یه، ناسنامه بۆ که‌س ده‌رناکرێت مه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌که قه‌بووڵی بکات که ده‌بێ ناوێکی مۆڵه‌ت پێدراو به‌کار بهێنێت.
ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران ئه‌وه ده‌خوازن که "....که‌مایه‌تییه ئایینی و زمانییه‌کانی وڵات... که‌ڵک له فه‌رهه‌نگی خۆیان وه‌ربگرن[ و مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که] ئایینی خۆیان رابگه‌یێنن و به‌ڕێوه‌ی به‌رن..."20
ئیش و کار و دامه‌زران
شێوه‌ی کاری "گوزینش" بۆ هه‌ڵاواردنی کورد و خه‌ڵکانی تر به‌کارهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ کاری ده‌وڵه‌تییان لێ درێغ بکرێت، گه‌رچی به کرده‌وه، له هه‌ندێ به‌شی که‌رت تایبه‌تیش به هه‌مان شێوه ڕه‌چاو ده‌کرێت. به یاسا و کردار، ئه‌م ره‌وته زیان به ده‌ره‌تان و ره‌فتاری به‌رانبه‌ر له بواری ئیش و کار و دامه‌زرانی که‌سانێک ده‌گه‌ێنێت که داوای کار ده‌که‌ن له که‌رتی گشتی و نێوه ده‌وڵه‌تییه‌کان(وه‌ک "بونیاد" واته دامه‌زراوه‌کان) وبه گوێره‌ی هه‌واڵ، له هه‌ندێک
به‌شی که‌رتی تایبه‌تیش.21 "گوزینش" بۆ هه‌ڵبژاردنی داواکارانی ئیش و کار له هه‌موو کارێکی ده‌وڵه‌تیدا به‌کار ده‌هێنرێت، جا مامۆستای قوتابخانه بێت، فه‌رمانبه‌ری کارخانه، کرێکاری دووکان یاخود کاندیدای په‌رله‌مان. ده‌وڵه‌ت به دڵنیایی گه‌وره‌ترین خاوه‌ن کاری ئێرانه.
چالاکانی کورد ده‌ڵێن حکوومه‌ت ناوچه کوردنشینه‌کانی پشت گوێ خستووه و به‌رگری له ده‌ره‌تانی ئیش و کار ده‌کات. بۆ نموونه، جاڵاکان ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی خاوێن کردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌کان له‌و مینانه‌ی که به هۆی شه‌ڕی ساڵانی
1980-1988ی ئێران و عیراقه‌وه دانراون، زۆربه ئه‌سپایی به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌ربه‌سته له سه‌ر رێگه‌ی پێشکه‌وتی کشت وکاڵ و پیشه‌سازی.
خانووبه‌ره
کورد بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه رووبه‌رووی کێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به خانووبهرهبۆتهوه هه‌ر له وێرانبوونی گونده کوردنشینه‌کان له ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عیراقه‌وه، تا کێشه‌کانی ئه‌م دواییانه که بریتین له پشت گوێ خستنی ده‌وڵه‌ت و ماڵ پێ چۆڵکرانی به زۆره‌ملێ.22
لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتی سه‌ردانی مانگی جولای- ئۆگوستی 2005ی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ23ده‌ڵێت که بارودۆخی ژیان بۆ کوردان له کرماشان گه‌لێک جێگه‌ی ناڕه‌زایی بوو. ناوبراو زیادی ده‌کات و ده‌ڵێت:
"ئه‌و شایه‌دییانه‌ی وا سه‌باره‌ت به بارودۆخی خانووبه‌ره له ئیلام گه‌یشتوون، که دانیشتوانێکی زۆری کوردی هه‌یه، به هه‌مان شێوه جێگه‌ی نیگه‌رانین و ده‌ری ده‌خه‌ن که کاری بینات نانه‌وه‌ی دوای شه‌ڕ له‌و شوێنه، زۆر که‌م، به ئه‌سپایی و دوور له ره‌زامه‌ندییه."24
لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌رنجی به‌ره‌و خانووبه‌ره و دۆخی ژیانی ناله‌بارو بێ ری وجێ ی کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کان راکشا و ده‌ست نیشانی سروشتی جیاوازیدانهرانه و کارتێکه‌ریی راگواستن و زه‌وت کردنی به زۆره‌ملێی زه‌ویی گونده‌کان بۆ دانانی کێڵگه‌ی گه‌وره یاخود کارخانه‌ی پێتروشیمی کرد.
لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت گوتی:
"[ل]ه هه‌ندێک ناوچه‌دا ئه‌م زه‌وت کردنانه‌ی زه‌وی وهێ ده‌چێت به شێوه‌یه‌کی نابه‌جێ رووی له خانووبه‌ره و زه‌وی وزاری که‌مایه‌تییه ئایینی و قه‌ومییه‌کان بووبێت...[به].... خانووبهرهکانیانهوه.... ئه‌وانه‌ی وا زه‌وییان لێ زه‌وت کراوه، ئه‌م کاره وه‌ک داگیرکردن سه‌یر ده‌که‌ن، به تایبه‌ت که ئه‌و پاره‌یه‌ی وا له به‌رانبه‌ر زه‌وییه‌که‌دا پێیان ده‌ده‌ن گه‌ڵێک که‌متره له نرخی بازار."25
لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت به‌و راستییه گه‌لێک تێکچوو که ... وا ده‌رده‌که‌وت جیاوازی دانان[له ئاماده‌کردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کان] به شێوه‌یه‌کی نابه‌جێ شوێنی سه‌ره‌کی دانابێته سه‌ر ناوچه و ئوستانی سه‌ر به که‌مایه‌تییه‌کان، که ئه‌وه‌ش به ئاشکرا ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن."26هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ی کرد که"په‌راوێزکردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ئاگری نائارامی مه‌ده‌نییان خۆش کردووه، بهرهوپێکدادان له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی بردوون و توندوتیژی و که‌ش و هه‌وای تووڕه‌یی و بێ باوه‌ڕییان په‌ره پێ داوه."
لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت داوای له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران کرد کۆتایی به راگواستنی زۆره‌ملێ بهێنن و بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و ئوستانانه دابنێن بکه‌ن که به شیوه‌ی مێژوویی په‌راوێز کراون، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی تێگه‌یشتن له مافی هه‌بوونی خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ بده‌ن و دۆخی ده‌ست راگه‌یشتن به‌ئاو، که‌ره‌سه‌ی خاوێنکاری و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کانی تر باشتر بکه‌ن.27
به گوێره‌ی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هه‌موو که‌س مافی "راده‌یه‌کی به‌ڕێ و جێی ژیانی هه‌یه...به‌خواردن، جل وبه‌رگ وخانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ و بارودۆخی روو له باشتربوونی به‌رده‌وامی ژیانه‌وه" و داوا له حکوومه‌ت ده‌کرێت که "هه‌موو ههنگاوێکی پێویست بۆ رێزگرتن، پارێزگاری کردن و به‌جێ هێنانی مافی خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ و جێ" هه‌ڵێنێته‌وه.28
ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ڵامی راپۆرتی لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت یا رێنوماییه‌کانی ئه‌وی نه‌دایه‌وه.
په‌ره‌ورده
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران ده‌ڵێت زمانی فه‌رمی و نووسینی ئێران فارسییه29 و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی و ده‌قی کتێبه‌کان ده‌بێ به‌و زمانه بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، به‌کارهێنانی زمانه ناوچه‌یی و عه‌شیره‌ییه‌کان له چاپه‌مه‌نی و بڵاوکراوه، و هه‌روه‌ها بۆ فێرکردنی زمانه ناوچه‌یی و عه‌شیره‌ییه‌کان له قوتابخانه‌کان هاوڕێ له گه‌ڵ فارسی‌دا، ئیجازه‌ی پێدراوه. به‌ڵام،هیچ چه‌شنه هه‌نگاوێک له سیسته‌می په‌روره‌ده‌ی ئێران‌دا بۆ ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زمانی که‌مایه‌تییه‌کان یا بۆ ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌و زمانانه وه‌ک زمانی دووهه‌م هه‌ڵنه‌هێنراوه‌ته‌وه - گه‌رچی ئه‌و ئاماده‌کارییانه له یاسای بنه‌ڕه‌تی و پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا گونجاون.30
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، خوێندن له قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان به خۆڕایی و له قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی("راهنومایی")دا31 ئیجبارییه وده‌رس گوتنه‌وه‌ش له هه‌موو پله‌یه‌کدا به فارسی ده‌بێت. له ناوچه دوو زمانییه‌کان، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رسی قوتابخانه ده‌ست پێ بکات، کۆرسێکی یه‌ک مانگی داده‌نرێت که تێیدا بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کان، وه‌ک فارسی، به وانه ده‌گوترێته‌وه به‌و که‌سانه‌ی وا سه‌ره‌تا ده‌چنه قوتابخانه.32
|
خوێندنی سه‌ره‌تایی: به‌رنامه‌ی ده‌رسی هه‌فتانه |
|||||
|
سه‌عاتی ده‌رسی هه‌فتانه له هه‌ر پۆلێکدا |
وانه |
||||
|
V |
IV |
III |
II |
I |
|
|
2 |
2 |
2 |
2 |
1 |
قورئانی پیرۆز |
|
2 |
2 |
2 |
2 |
- |
فێرکردنی ئایینی |
|
2 |
2 |
2 |
2 |
- |
ئینشای فارسی |
|
2 |
2 |
2 |
3 |
- |
دیکته‌ی فارسی |
|
3 |
3 |
4 |
3 |
11 |
خوێندنی فارسی |
|
3-2 |
3-2 |
2 |
- |
- |
فێرکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی |
|
2-1 |
2-1 |
2-1 |
2 |
2 |
هونه‌ر |
|
3 |
3 |
3-2 |
3 |
3 |
زانست و ساغیه‌تی |
|
4 |
4 |
4 |
5 |
5 |
بیرکاریی |
|
2 |
2 |
2 |
2 |
2 |
وه‌رزش |
|
24 |
24 |
24 |
24 |
24 |
سه‌رجه‌می ده‌رسی هه‌فتانه |
|
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2003، هه‌ر سه‌عاتێکی خوێندن له پله‌ی 1و2دا 45 خوله‌که و له پله‌ی 3تا5دا 50 خوله‌ک. |
|||||
|
په‌روه‌رده‌ی پله‌ی راهنومایی: به‌رنامه‌ی ده‌رسی هه‌فتانه |
||||
|
ژماره‌ی سه‌عاتی هه‌فتانه‌ی هه‌رکام له پۆله‌کان |
وانه |
|||
|
III |
II |
I |
||
|
5 |
5 |
5 |
ئه‌ده‌بی فارسی |
|
|
4 |
4 |
5 |
بیرکاری |
|
|
4 |
4 |
4 |
زانست |
|
|
2 |
2 |
3 |
فێرکاری ئایینی |
|
|
2 |
2 |
3 |
زمانی عه‌ره‌بی |
|
|
3 |
3 |
3 |
وانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی |
|
|
1 |
1 |
2 |
هونه‌ر |
|
|
3 |
3 |
3 |
ناساندنی ته‌کنیک و پیشه |
|
|
4 |
4 |
2 |
زمانی بێگانه |
|
|
1-0 |
- |
- |
ئاماده‌یی بۆ دیفاع |
|
|
2 |
2 |
2 |
قورئانی پیرۆز |
|
|
2 |
2 |
2 |
وه‌رزش |
|
|
1 |
1 |
2 |
"کاری ته‌رویجی" |
|
|
3-2 |
3 |
2 |
کۆرسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه |
|
|
36 |
36 |
36 |
کۆی سه‌عاتی هه‌فتانه |
|
|
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2003 هه‌ر ده‌رسێک ماوه‌ی 50 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. |
||||
نه زانراوه که له هیچ قوتابخانه‌یه‌کی خسووسی"غه‌یری ئینتیفاعی"یش، که له دوای ساڵی 1988 ئیجازه‌ی دانرانیان داون و له ژێر چاوه‌دێریی وه‌زاره‌تی پهروردهدان، زمانی کوردی له هیچ سه‌عاتێکی ده‌رس دا، ده‌رس بگوترێته‌وه.33
له مانگی فێبریوه‌ری 2008دا چالاکانی مافی مرۆڤ به لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌ییان راگه‌یاند که له سێ مانگی دواییدا، لای که‌م سێ مودیری ناوه‌ندی چاوه‌دێریی منداڵی پێش قوتابخانه، له ئوستانی کوردستان بانگ کراونه‌ته ده‌فته‌ری ئامۆژگاریی ئاسایش له فه‌رماندارییه ناوچه‌ییه‌کان به ناوی ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی"زمانی غه‌یره نه‌ته‌وایه‌تی"یان داوه. "سۆما" – که رێکخراوێکی غه‌یره حکوومییه و له شاری سنه‌و مه‌هاباد بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ، زمانی کوردی له قوناغی پێش قوتابخانه‌دا به‌کار هێناوه، به گوێره‌ی هه‌واڵ له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2007 و سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2008 دا له لایه‌ن دهسهڵاتداریهتیهوه داخرا و که‌ره‌سه‌ی رێکخراوه‌کانیش بران. ئه‌وانیتریش هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه که ئیجازه‌یان لێ ده‌ستێنرێته‌وه.
کورد له په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌دا گه‌لێکیان خه‌بات کردوه. له 20ی فیبریوه‌ری 2007دا، بۆ نموونه، خوێندکارانی کورد له زانکۆی ئه‌ده‌بی زانستگه‌ی تاران رێ وڕهسمێکیان به‌ڕێوه برد که له‌وێدا داوای به ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زمانی کوردی‌یان له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێران و یه‌ک له‌وان له زانستگه‌ی شاری سنه کرد.34رێ وڕه‌سمه‌که به به‌ده‌رکردنی به‌یانێک کۆتایی پێ هات که له به‌شێکیدا راگه‌یێنرابوو:"وه‌ک هه‌موان ده‌زانن، زمان روخسارێکی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یه. زمان، بیر‌و فه‌رهه‌نگ و [...]راده‌گه‌یێنێت. له که‌ش وهه‌وای ههمهکولتوریی ئه‌مڕۆی جیهاندا و له سه‌ر بنه‌مای جاڕی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئوسووڵه ئینسانییه‌کانی تر، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ مافی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی زمانی خۆی هه‌بێت. هه‌موان له سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن که هه‌موو زمانێک ده‌توانێ له ره‌وتی شارستانیه‌تی مرۆڤدا ده‌ور ببینێت."
ئه‌م رێ وڕهسمهش گه‌یشته ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له رێکخه‌ران و به‌شدارانی بگیرێن و بۆ ماوه‌ی زۆر ده‌ست به‌سه‌ر بکرێن.
لێبووردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌نگاوی ئه‌رێ یی هه‌ڵێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بگونجێت، ئه‌ندامانی کهمایهتییهکۆمهڵایهتییهکان ده‌ره‌تانی پێویستیان بۆفێربوونی زمانی زگ‌ماک، یا په‌روه‌رده به زمانی زگ‌ماک، هاوڕێ له گه‌ڵ فێربوونی زمانی فه‌رمی، هه‌بێت و هانی زانینی زمان و فه‌رهه‌نگی که‌مایه تییه‌کان له ناوچه‌ی خۆیان بدرێت.35
4. سته‌می دووقات: ژن و کچی کورد
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006دا دیبا عه‌لیخانی، داکۆکیکارێکی مافه‌کانی مرۆڤ، ئۆفیسه‌که‌ی خۆی به‌جێ هێشت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته دادگا له مه‌یدانی ئازادی شاری سنه. کاتێ له دادگا نزیک بووه‌وه، چاوی به ژنێک که‌وت که زیندانبانێکی ژن ئیسکۆرتی ده‌کات. له‌پڕ پیاوێک ده‌رکه‌وت، چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا و به گه‌رووی ژنه‌که‌یدا هێنا. دیبا عه‌لیخانی هه‌ڵات بۆلای شوێنه‌که و له دوو پاسه‌وانی چه‌کداری ده‌ره‌وه‌ی دادگا پاڕایه‌وه بۆ یارمه‌تی. پاسه‌وانه‌کان سووک و هاسان پاره‌یه کیان فڕێدایه سه‌ر له‌شی ژنه مردووه‌که، پاره‌ی ره‌ش به نیازی ئه‌وه‌ی"زووتر ببرێته جه‌هه‌ننه‌م". ژنه‌که به‌وه تۆمه‌تبار کرابوو که په‌یوه‌ندی جنسی بێ ماره‌یی هه‌بووه. دیبا عه‌لیخانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه "نامووسی"یه کاره‌ساته دا ، بێ ده‌سه‌ڵات مایه‌وه و هیچ کارێکی له ده‌ست نه‌هات. حکوومه‌تیش نه‌یتوانی ئه‌و که‌سه بگرێت که قه‌تڵه‌که‌ی کرد بوو.
ژنانی کورد بۆ سه‌لماندنی مافه‌کانیان رووبه‌ڕووی خه‌باتێکی دوو قات بوونه‌ته‌وه: وه‌ک کورد، له کۆمه‌ڵگایه‌کی پهراوێزکراودا ده‌ژین و وه‌ک ژن، له کۆمهڵگایهکدان که به زۆریی، نه‌ریتی باوک مه‌زنانه به سه‌ریدا زاڵه. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، که‌وتوونه‌ته به‌ر یاسا جیاوازیدانهرهکان. رسته‌یه‌ک که زۆر جار ژنانی کوردی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران ده‌یڵین، ئه‌وه‌یه: 'ئێمه هه‌م ژنین هه‌م کورد، که‌وابوو، له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دوو تاوانمان له سه‌ره".36لیکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژ به ژنان37، که له جانیوه‌ری – فیبریوه‌ری 2005 دا سه‌ردانی ئێرانی کردوه، گه‌یشتۆته ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که ژنانی سه‌ر به که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران له گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی چه‌ند قات دا رووبه‌ڕوون.38
گه‌رچی ژن و کچ بڕبڕه‌ی پشتی چالاکی ئابووری ناوچه کوردنشینه‌کانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌شداریی کردنه ش، خۆیان سوود له دۆخێکی هاوکێش نابینن:
" پیاو بڕیار ده‌دات ئایا کچ، خوشک، یا هاوسه‌ره‌که‌ی بچێت بۆ قوتابخانه، بۆ کار، یا بۆ هه‌ر شوێنێکی دیکه به ئامانجی کارکردن. له به‌ر ئه‌م هۆیه، خوێنده‌واری ژن و کچی کورد، به تایبه‌ت له ناوچه گوندنشێنهکان، یا که‌مترین یاخود یه‌ک له کهمترینیانه له‌وڵاتدا. له به‌ر هه‌مان ئه‌و هۆیانه، له پێرسته‌کانی چاوه‌دێریی ته‌ندروستی دا رێژه‌ی مردنی سه‌ر منداڵبوون و مردن به هۆی نه‌خۆشی دوای منداڵبوونه‌وه گه‌لێک به‌رزه، و هه‌ژاری، گه‌رچی له ناو کۆچبه‌رانی چینی خواره‌وه و گوندنشینه‌کانی کوردستان هه‌مه‌لایه نییه(کذا)، له په‌یوه‌ندی ژناندا ته‌نانه‌ت زیاتریشه".39
په‌یره‌وی توندوتیژی کۆمه‌ڵایه‌تی، که به ناوی نه‌ریت و ئایینه‌وه ره‌چاو ده‌کرێن، بۆ سه‌لماندنی پشت گوێ خرانی مافه‌کانی ژنان به‌کار ده‌هێنرێن. ئه‌و په‌یڕه‌وانه هه‌ندێک شوێنی یاساخ کراوی کۆمه‌ڵایه‌تییان له هه‌ندێک شوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد خوڵقاندوه که ده‌بنه به‌رگر له سه‌ر رێگه‌ی لاوه‌کییه‌کان وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیی ئێران، که به شێوه‌ی کارامه به په‌روه‌رده‌ی کچان، به مێرددانی زوو و به زۆریی، و به توندوتیژی ناوماڵ دژ به ژن و کچی کورد، خۆکوژی له رێگه‌ی خۆ به‌خت کردن، و کوشتنی"نامووسی" رابگه‌ن.
له ئێرانیش، وه‌ک هه‌موو شوێنێکی جیهان، ژنان رۆژانه ده‌بنه قوربانی توندوتیژی و له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاو هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه رووبه‌رووی هه‌ڵاواردن له کۆمه‌ڵگادا ده‌بنه‌وه. ده‌ستدرێژیکه‌ران واهه‌یه کاربه‌ده‌ستانی حکوومی، ئه‌ندامانی تاقمه‌کان یاخود تاکه که‌س و له‌وانه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان بن.
شتێکی نه‌گونجاوه به‌ربڵاوی و باوبوونی توندوتیژی دژ به ژنان له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران ژماره بکرێت- هۆکارێک ئه‌وه‌یه که رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به شێوه‌ی پێویست ده‌ستیان به هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستان راناگات. شتێکی روونه، که هه‌ڵاواردن و توندوتیژی دژ به ژنان و کچان له ناوچه کوردییه‌کان له‌هه‌موو شوێنه‌کان هه‌یه و چاوپۆشیشی لێ ده‌کرێت.
بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ست توندوتیژی و ده‌ستدرێژی، هه‌ندێک له کچان و ژنانی کود په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شێوازێکی گه‌لێک توندڕه‌وانه‌ی ئازاربهخۆگهیاندن و خۆیان ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن.
سیسته‌می دادوه‌ری ئێران هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ به‌رگریکردن له‌و توند وتیژییه نابینێته‌وه که ژنان و کچان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه یاخود چاره‌سه‌ره‌کانی به ڕاده‌ی پێویست نین. لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر کێشه‌ی توندوتیژی دژی ژنان رایگه‌یاندووه:
"یاسا جیاوازیدانهرهکان له هه‌ردوو یاسای مه‌ده‌نی و سزای ئێران‌دا ده‌ورێکی گرنگ ده‌بینن بۆ ده‌سه‌ڵات به‌خشین به پیاو و بێ چاره‌یی ژنان له مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیدا خراپترده‌که‌ن. به تایبه‌ت،
پهیڕهوکانی یاسای سزا، که په‌یوه‌ندیان به هه‌ندێک بواری وه‌ک ژن و میڕدایهتی، سه‌رپه‌ره‌شتی کردنی منداڵ، ئازادیی هات وچۆ و میراته‌وه هه‌یه، واهه‌یه توندوتیژیی دژ به ژنان له لایه‌ن تاوانکاران و تاکه که‌سانه‌وه به‌رده‌وام و ئاسایی بکه‌ن، په‌یڕه‌وه‌کانی یاسای سزا که په‌یوه‌ندیان به‌و تاوانانه‌وه هه‌یه که له شه‌رعدا هاتوون و بریتین له "حدوود"، "قصاص"، و "دیه" له مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ریی ژێنده‌ردا خاوه‌نی گرنگایه‌تی تایبه‌تن."40
وه‌ک ئه‌نجامێک، پۆلیس و فه‌رمانبه‌رانی دادپه‌روه‌ری زۆرجار نایانه‌وێت تاوانکارێکی توندوتیژیکهری دژ به ژنان له ناوچه کوردنشینه‌کان بگرن یاخود بکه‌ونه شوێنیان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکیش بگیرێت، پۆلیس ئه‌غڵه‌ب لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ ناکات یا تاوانباره‌که ناباته دادگا. هانی ژنان نادرێت گازنده له هێرشکاره‌کانیان بکه‌ن و ده‌ترسن بنه‌ماڵه‌که‌یان تووشی شهڕمهزاری بکه‌ن یاخوی له لایه‌ن هێرشکار و خزمه‌کانیه‌وه تووشی تۆڵه‌کاری بێت.
بۆ نموونه،"شه‌مامه‌ی قوربانی"(که به "مه‌له‌ک"یش ده‌ناسرێت) کوردێکی ئێرانییه، به تاوانی زینا له مانگی جوونی 2006دا، له دادگایه‌کی ورمێ قه‌راری سه‌نگه‌ساری بۆ ده‌رچوو. راپۆرت گه‌یشت که مێردوبراکانی ئه‌و پیاوه‌یان کوشتۆتهوه که له ماڵی ژنهکهدابوو، و ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ لێیاندا نزیک له کوشتن بووه‌وه. له مانگی نڤه‌مبه‌ری 2006دا، هه‌واڵ گه‌یشت که دادگای به‌رز قه‌راری سهنگهسارهکهی شکاندووه و حوکمی دادگایی کردنی دووباره‌ی ده‌رکردووه و ده‌ست نیشانی ناته‌واویی توێژینه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به که‌یسه‌که‌ی کردووه. وا ده‌زانرێت که شه‌مامه‌ی قوربانی له دادگا دا پێی له په‌یوه‌نده جنسییهکه ناوه به‌و خه‌یاڵه‌ی که به‌م کاره ده‌توانێت مێردوبراکانی له ئیعدام بپارێزێت. به گوێره‌ی یاسای ئێران، کوشتن نابێ سزای هه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ داکۆکی له شه‌ڕه‌فی که‌سه‌که یاخود خزمه‌کانی رووی دابێت. ده‌گوترێت که شه‌مامه‌ی قوربانی له نامه‌یه‌کدا بۆ لقی 12ی دادگای جینایی، گوتوویه‌تی:" له به‌ر ئه‌وه‌ی من گوندی و نه‌خوێنده‌وارم، یاسام نه‌ده‌زانی، لام وابوو ئه‌گه‌ر ئیعتراف بکه‌م به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ پیاوه مردووه‌که، ده‌توانم مێردوبراکهم له قه‌تڵی عه‌مد رزگار بکه‌م. من له دادگادا ئه‌و قسانه‌م به درۆ کرد و دواتر زانیم که زیانم به خۆم گه‌یاندووه.41
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، که‌متر واهه‌یه ته‌نانه‌ت له هه‌واڵی ده‌ست درێژی جینسی بۆ سه‌ر ژنان یاخود کوشتن و خۆکوژییان بکۆڵنه‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی که هه‌واڵی ده‌ست درێژی جینسی بۆسه‌ر خۆیان راده‌گه‌یێنن، له مه‌ترسی ئه‌وه‌دان بگیرێن و به‌وه تاوانبار بکرێن که"زینا"یان کردوه.42له که‌یسی زۆر ده‌گمه‌ندا، که تۆمه‌تباری ده‌ستدرێژی جینسی دادخوازییان لێ
کراوه، زۆر جار به بێ تاوان ناسراون یاخود قه‌راری سووکی نابه‌جێیان بۆ ده‌رچووه که له گه‌ڵ گه‌وره‌یی تاوانه‌که‌دا، یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه. به کورتی، بێ سزامانهوه، تاوانبارانی توندوتیژی به سه‌ر ژناندا زاڵ و سه‌رکه‌وتوو ده‌کات.
داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌کرێت که به پێی رێکه‌وتننامه‌ی ICCPR "وه‌ئه‌ستۆی بگرن زامنی به‌رانبه‌ریی مافی ژن و پیاو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نی و سیاسییانه ببینن که له رێکه‌وتننامه‌که‌دا راگه‌یێنراوه". ئه‌سڵی به‌رانبه‌ری له نێوان ژن و پیاو، و به تایبه‌ت خواستی له ناوبردنی هه‌موو چه‌شنه توندوتیژییه‌ک دژ به ژنان، به‌لێنی سه‌ره‌تایی ناو یاسای مافی مرۆڤی نێونهتهوایهتییه. بوونی پێوه‌ره نه‌ریتی، عورفی، ئایینی یا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نابێ به‌رگری له ده‌وڵه‌ت بکات ئه‌و ئه‌رکانه‌ی رابپهڕینێت.43
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران هه‌روه‌ها پێویستی سه‌رشانیانه تێ بکۆشن توند و تیژی دژ به ژنان له ناو ماڵ و له کۆمه‌ڵگادا له‌ناو به‌رن. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌بێ زامنی ئه‌وه بکه‌ن که ئێران یاسا، سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی هه‌یه که به گوێره‌ی ئه‌وان ئه‌م مافانه ده‌سه‌لمێنن و به کرده‌وه ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان ده‌ستیان به مافه‌کانیان رابگات و له ده‌ستدرێژی بپارێزن، و زامنی ئه‌وه بکه‌ن که به سکاڵای ئه‌وانه‌ی وامافیان پێشێل ده‌کرێت راده‌گه‌ن و قه‌ره‌بووی پێویستیان بۆ ده‌که‌نه‌وه.
یه‌که‌م لێکۆڵه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژی ژنان،"رازقه کۆمارسوامی" ده‌نووسێت:
" ده‌وڵه‌تان ده‌بێ مافی مرۆڤی ژن په‌ره‌پێ بده‌ن و بیپارێزن و به وشیارییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن که:
(ئا) به‌رگری له هه‌موو چه‌شنه توندوتیژییه‌کی دژ به ژنان[VAW] بکه‌ن، له مه‌سه‌له‌که بکۆڵنه‌وه و سزای بده‌ن جا له ماڵه‌وه بێت، له شوێنی ئیش، له ناوجهماوهر یا له کۆمه‌ڵگا، له زیندان، یا له بارودۆخی پێکدادانی چه‌کدارانه‌دا،
(ب) هه‌موو هه‌نگاوێک بۆ ده‌سه‌ڵات به‌خشین به ژن و به‌هێزکردنی سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییان هه‌ڵێننه‌وه و پارێزگاریی سوودوه‌رگرتنیان له هه‌موو مافێک و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان بکه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن،
(پ) توندوتیژی دژ به ژن[VAW] مه‌حکووم بکه‌ن و به ناوی ئایین یا فهرههنگهوهپهنا بۆ عورف و نه‌ریت یا شێوهکرداری وا نه‌به‌ن که له ئه‌رکی فه‌وتاندنی ئه‌و توندوتیژییانه‌یان دوور بخاته‌وه،
(ت) له پێناو په‌ره‌پێدان و/که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌نگاوی یاسایی، په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر هه‌وڵێکی تر بۆ به‌رگری کردن له توندوتیژی وه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری، خوێنده‌واری یاسایی، خه‌بات و فێرکردنی فه‌رمانبه‌رانی یاسا و دادگاکان و ته‌ندروستی تێ بکۆشن".44
لیبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران، وه‌ک هه‌موو حکوومه‌تێکی تر، له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وانه‌ی وا ریشه‌یان له فه‌رهه‌نگ و باوهڕێکدایه که توندوتیژی دژ به مافی مرۆڤی ژنان ره‌وا ده‌که‌ن، تووشی ته‌نگژه هاتووه. به‌ڵام، لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لای وایه که حکوومه‌تی ئێران هه‌نگاوی پێویستی بۆ له ناوبردنی هه‌ڵاواردن، کۆتایی هێنان به ده‌وری توندوتیژی دژ به ژنان و سزادانی تاوانباران، چ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه یا فه‌رمانبه‌رانی حکوومی، هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
پۆلیس و دادوه‌ری به ئاشکرا له‌و توندوتیژییه دا که ده‌کرێته سه‌ر ژنان دژیان ده‌وه‌ستن. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بۆ له ناوبردنی ئه‌و لایه‌نگرییه هه‌نگاو ههڵینێت وه‌ک ئه‌وه‌ی حوکم له فه‌رمانبه‌ران بکات که له ئه‌رکه‌کانیاندا پارێزگاریی مافه‌کانی مرۆڤی ژن بکه‌ن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی راهێناییانهوه بۆ مه‌سه‌له‌ی جیاوازی دانه‌نان. له ژوور ئه‌وانه‌شه‌وه، ده‌بێ خۆیان دڵنیا بکه‌ن که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێکی حکوومی به وریاییه‌وه داده‌وری و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بکات که دژ به ژنان توندوتیژییان نواندووه، و هه‌نگاوی تایبه‌ت بۆ پارێزگاری کردنی ژنان و کچان هه‌ڵێنێته‌وه.
له زۆر وڵات‌دا بۆ به‌ره‌نگاری کردنی نابه‌رانبه‌ری و هه‌ڵاواردن، و بۆ پاراستنی ژنان له توندوتیژی، یاسادانراوه، و له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه[نابه‌رانبه‌ری و جیاوازی دانان له گه‌ڵ توندوتیژی دژ به ژنان] گه‌یشتوون. له کاتێکدا که واهه‌یه له ناوبردنی سه‌رجه‌می توندوتیژی دژ به ژنان گونجاو نه بێت، ده‌وڵه‌تان مه‌جبوورن هه‌نگاوی دیاریکراوی کاریگه‌ر هه‌ڵێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری پارێزگاری کردنی ژنان به‌ره‌وپێش بڕوات و له‌وه دڵنیا بن که تاوانباران ده‌درێنه ده‌ست عه‌داڵه‌ت و قوربانیان قه‌ره‌بوویان بۆ ده‌کرێته‌وه. هه‌نگاوی یاسایی ده‌بێ به هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ی ئه‌وتۆ پشت ئه‌ستوور بێت که وه‌ڵامده‌ری هۆکاره بنچینه‌ییه‌کانی توندوتیژی بێت، به کاروکرده‌وه‌ی عورفی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه.
پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان خه‌ریکه له ئێران پێی ده‌زانرێت، و تۆڕی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ژنان خه‌ریکن به‌رنامه‌ی کاری مافی ژنان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن. ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه پشتگیری لێ بکرێت.
چوونه قوتابخانه و خوێنده‌واری
پێوه‌ره فه‌رهه‌نگییه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن و مێردایه‌تی به‌زۆر و زوو هاسانکاری ده‌که‌ن ، ترسی توندوتیژی له ناو کچانی کوردی ناوقوتابخانهدا کردۆته شتێکی هه‌میشه‌یی و شوێنی خراپی داناوه‌ته سه‌ر خوێنده‌واری کچانی کورد. ئه‌و پێوه‌رانه، هه‌رچۆنێک بێت، بیانوویه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران نین له‌وه‌یدا که ده‌ره‌تانی پێویست بۆ په‌روه‌رده‌ی کچانی کورد ده‌سته‌به‌ر بکات.45
خشته‌ی ژماره 1.15 خوێنده واریی گه‌وره‌ساڵان، به گوێره‌ی ژینده‌ر و ئوستان و دانیشتوانی گوند/و شار 2000-1988

|
Male = نیڕینه |
تاران |
پیاو له شار |
|
Total=سه‌رجه‌م |
اصفهان |
پیاو له گوند |
|
Female= مێینه |
کردستان |
ژن له شار |
|
|
سیستان و بلوچستان |
ژن له گوند |
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 1999 ،1999 NHDR،DHS 2000وه‌رگیراو له ئێران: راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان- 2003 لاپه‌ڕه 33(بڕوانه:) : http://www.undg.org/archive_docs/3370-Iran_CCA.pdf
مادده‌ی 30 یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران په‌روه‌رده‌ی به‌خۆڕایی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان تا قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی گرتۆته به‌رچاو. به گوێره‌ی ئه‌رقامی ده‌وڵه‌تی ئێران، زیاد له سه‌دا 90ی منداڵانی ته‌مه‌ن 6 تا 10 ساڵان ده‌ستیان به قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی راده‌گات.46 و رێژه‌ی خوێنده‌واری به گوێره‌ی هه‌واڵ ده‌گاته پله‌یه‌کی به‌رزی وه‌ک سه‌دا 97.
به‌ڵام ئه‌رقامی ساڵی 1998ی یۆنیسێف نیشانده‌ری که‌م بوونی جیددی په‌یڕه‌وه‌کانی خوێندن بۆ کچان و ژنانی کورده-47سه‌دا 57ی ژنان له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ سه‌دا 79 ی پیاوان خوێنده‌وار بوون.48له ناوچه شارییه‌کانی کوردستان له به‌راورد له گه‌ڵ 85ی پیاواندا سه‌دا 68ی ژنان خوێنده‌وار بوون. له ناوچه گوندنشینه‌کان ئه‌و ژماره‌یه سه‌دا 46 و سه‌دا 71 بووه. 49جیاوازییه‌کان زوو ده‌رده‌که‌ون. له ساڵی 97-1996ی خوێندندا، سه‌دا 56.5ی هه‌موو قوتابییانی قوتابخانه، کوڕ بوون له کاتێکدا ته‌نیا سه‌دا 43.5یان کچ بوون. که له به‌ری په‌روه‌رده، له مه‌سه‌له‌ی ژیندهردا له هه‌موو پله‌یه‌کی به‌رزتری خوێندن گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، به گوێره‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی ساڵی 2003ی هه‌ڵسه‌نگاندنی وڵاتان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، سه‌رجه‌می رێژه‌ی خوێنده‌واری بۆ ته‌مه‌نی 15 تا 24 سالان له کوردستان گه‌لێک له رێژه‌ی مام ناوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی که‌متره(سه‌یری خشته‌ی سه‌ره‌وه بکه)، و رێژه‌ی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له هه‌مووان که‌متره.50
له ساڵی 2005 دا کاتێ چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی خۆرێک خستنی ئێران له گه‌ڵ رێکه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی منداڵ ده‌کرا، کومیته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی منداڵ نیگه‌رانی خۆی به‌م شیوه‌یه ده‌ربڕی:
"...سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان کوڕ وکچ که درێژه به بوونی ده‌درێت به‌رزترین رێژه‌ی به‌جێ هێشتنی قوتابخانه له گونده‌کان تا ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی باڵغ بوون، بریتییه له: که‌م بوونی ژماره‌ی مامۆستای کچ له ناوچه گوندنشینه‌کان، مه‌ودای زۆری نێوان ماڵ و قوتابخانه، که کچان له ماڵه‌وه ده‌هیڵێته‌وه، به تایبه‌ت دوای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، و که‌م بوونی قوتابخانه‌ی بزوێن بۆ منداڵی عه‌شیره‌ته‌کان، هاوڕێ له گه‌ڵ جیاوازی زۆر له ژماره‌ی کاربه‌ده‌ست و که‌ره‌سه له نێوان قوتابخانه‌ی ناوچه شاری و گوندییه‌کان و جیاوازی نێوان ئوستانه زۆر پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتووه‌کان، گه‌یوه‌ته ئه‌نجامی ده‌ره‌تانی نابه‌رانبه‌ری په‌روه‌رده."51
حکوومه‌تی ئێران ده‌بێ هه‌نگاوی راسته‌قینه بۆ راگه‌یشتن به لارسه‌نگی له تێگه‌یشتنی مافی په‌روه‌رده له نێوان کوڕوکچ دا هه‌ڵێنێته‌وه. به‌تایبه‌ت که‌مترین ته‌مه‌نی جێ هێشتنی قوتابخانه ده‌بێ له گه‌ڵ که‌مترین ته‌مه‌نی کارکردن یاخود 15 ساڵان یه‌ک بگرێته‌وه که ته‌مه‌نی کۆتایی هێنان به خوێندنی ده‌وره‌ی ئاماده‌یی(راهنومایی) و زۆر ساڵ ده‌وره‌ی دهبیرستانیشه پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که بگاته ته‌مه‌نی شازده‌ساڵان. ئیتر ئه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و ستانداردانه یه‌ک ده‌گرێته‌وه که رێکه‌وتننامه‌ی 138 سه‌باره‌ت به که‌مترین ته‌مه‌نی کارکردن خوازیاریه‌تی و ئێران هێشتا به‌جێی نه‌هێناوه.
حکوومه‌ت ده‌بێ به‌و فاکته‌رانه‌ی دیکه‌ش رابگات که ده‌بنه هۆی رێژه‌ی به‌رزی به‌جێ هێشتنی قوتابخانه له نێو کچانی کورددا ئه‌و فاکته‌رانه بریتین له‌وه‌ی کچانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کاریان بدرێتێ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ په‌یدابکه‌ن، به تایبه‌ت له قاڵی چنین یا کشت وکاڵدا، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ناچنه قوتابخانه که له ته‌مه‌نی بلووغ دا مامۆستاکان پیاون، یا به مه‌جبووری به مێرد ده‌درێن.
ژن ومێردایه‌تی زوو و به زۆره‌ملێ
به مێرددانی زۆره‌ملێ له ته‌مه‌نی که‌مدا ئێستاش هه‌ر له ناو کچانی کوردی ئێران‌دا باوه. له راستیدا، وێده‌چێت کاره‌که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی هه‌ژاریی، په‌ره‌ی زیاتریشی سه‌ندبێت- بنه‌ماڵه‌کان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که مێرد کردنێکی ئه‌وتۆ، داهاتوویه‌کی باشتر بۆ کچه‌کانیان دابین بکات.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به مێرددانهی که بنه‌ماڵه رێکی ده‌خات، ومهجبوورکرانی تێدانییه، به مێرددانی زۆره‌ملێ بریتییه له هه‌ر جه‌شنه به مێرددانێک به بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌ن. ئه‌و کاره، بۆی هه‌یه هۆکارێکی ملهوڕی، ئازاردانی مێشک، گوشاری سه‌رهه‌ست، و زه‌خت و زۆری به‌رینی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
یاسای ئێران رێگا ده‌دات کچانی گه‌نجی ته‌مه‌ن 13 ساڵ شووبکه‌ن(تا ئه‌م دواییانه‌ش 9 ساڵ بوو) و کوڕانی لاوی 15 ساڵان ژن بهێنن. ئه‌گه‌ر دایک و باوک رایان له سه‌ر بێت ژن و مێردایه‌تی له ته‌مه‌نی که‌متر له‌وانه‌شدا گونجاو ده‌بێت. هه‌موو کچ و ژنێک بۆ ماره‌بڕان ده‌بێ روخسه‌تی باوک(یا، له‌نه‌بوونی ئه‌ودا، نێرینه‌ی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌که)یان له سه‌ر بێت.52
یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ نموونه، مادده‌ی 23(3)ی ICCPRده‌ڵێت:" نابێ په‌یمانی هیچ ژن و مێردایه‌تییه‌ک ببه‌سترێت به بێ ئیجازه‌ی ئازادانه و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی وا ده‌بنه هاوسه‌ر." ژن و مێردایه‌تی به‌زۆره‌ملێ یاساخه.
ژن و مێردایه‌تی به زۆره‌ملێ شێوازێکی توندوتیژییه که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دژبهژنان ده‌که‌ین. ئه‌و کاره په‌یوه‌سته به ژن ومێردایه‌تی منداڵانه‌وه، که بۆی هه‌یه ژن و مێردایه‌تی به زۆره‌ملێ به‌رهه‌م بهێنێت. به گوێره‌ی مادده‌ی 19 و 24ی رێکه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی منداڵ،به هۆی ژن ومێردایه‌تی که‌م ته‌مه‌نه‌وه مافه‌کانی منداڵ بۆ په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، و به شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه، ئازادی بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی ژیانیان پشت گوێ ده‌خرێت. هه‌روه‌ها وێ ده‌چێ ژن و مێردایه‌تی به زۆره‌ملێ هۆکارێکی خۆقوربانی کردنیش بێت(بڕوانه خواره‌وه‌تر).
راپۆڕتی ساڵی 1998ی یونیسێف رێژه‌یه‌کی گه‌لێک به‌رزی ژن و مێردایه‌تی زۆره‌ملێ، له کوردستان نیشان ده‌دات، که ژن و مێردایه‌تی که‌م ته‌مه‌نیش ده‌گرێته به‌ر، گه‌رچی تێیدا گوتراوه که وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م کاره روو له که‌مبوونه‌وه بێت. بارودۆخێک که ده‌بێته هۆی ژن و منێردایهتی زۆره‌ملێ، له‌و وه‌ڵامانه ده‌رده‌که‌وێت که به توێژێنه‌رانی یونیسێف دراون، و بریتین له ئاگایی که‌م(له سه‌ر حیسابی ته‌مه‌نی منداڵی له کاتی ژن و مێردایه‌تیدا)، هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان له لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان باسی مه‌سه‌له‌که بکه‌ن، سه‌رنج راکێش بوونی ده‌وڵه‌ت و ماڵی کوڕی خوازبێنیکه‌ر و بارودۆخی باشتری ژیانی، و دیمه‌نی ماره‌ییه‌کی زۆر و/یا پاره‌ی شیربایی(واته نرخی بووکێنی)، یا ئه‌و پاره‌یه‌ی وا ده‌درێته دایک و باوکی بووک.
یونیسێف هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ی کردوه که رێژه‌ی ته‌ڵاق له کوردستان به کرده‌وه به‌رزه، و وه‌ک هۆکاری مه‌سه‌له‌که‌ش باسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی کردوه: منداڵنه بوونی ژن، پێکه‌وه نه‌گونجان، دهرمانخۆربوونی مێرد، پشت گوێ خرانی ژن و منداڵ، لێدانی ژن، هه‌ژاری یا بێ ماڵ و حاڵی، نه‌خۆشی، و که‌له‌به‌ری نێوان ته‌مه‌نی دووکه‌سه‌که.
حکوومه‌تی ئێران ده‌بێ هه‌نگاوی یاسایی و گه‌لێک هه‌نگاوی تر هه‌ڵێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زامنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکات که ماره‌یی ته‌نیا کاتێک ببڕرێت که له سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی ته‌واو و ئاگایانه‌ی هه‌ردوو ئه‌و که‌سانه بێت که ده‌بن به هاوسه‌ری یه‌کتر. ته‌مه‌نی ژن و مێردایه‌تی ده‌بێ پارێزگاری باشترین به‌رژه‌وندییه‌کانی منداڵ بیت و ده‌بێ زیاتریش بێت له‌و که‌مترین راده‌یه‌ی ته‌مه‌ن که که بۆ چوونه ناو هێزی کاره‌وه پێویسته و وه‌ک پشتگریکه بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی ئیجباری، که کۆتایی په‌روه‌رده‌ی ئاماده یی واته ده‌وره‌ی راهنوماییه، و هه‌ر چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ش له خویندنی ناوه‌ندی که پێویست بێت پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بگاته ته‌مه‌نی 16 ساڵان.
خۆکوشتن و کوشتنی "نامووسی"
نابه‌رانبه‌ری، هه‌ڵاواردن و گه‌لێک شێوازی توندوتیژی و بێ به‌ش بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی که تووشی ژنی کورد هاتووه، ده‌بێته ئه‌نجامی ئاڵۆزتربوونی ته‌نگژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و یه‌ک له‌وانه، زیاترکردنی رێژه‌ی خۆکوژی و خۆقوربانی کردن. خۆقوربانی کردن کردارێکه له هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان رووده‌دات، و له‌وێ دا له هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران گشتی تره. هه‌ندێک به قسه "خۆکوژی"، واهه‌یه شانۆسازی بۆکرابێت بۆ ئه‌وه‌ی کوشتنی"نامووسیی" پێ بشارنه‌وه.53
یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ کوشتنی"نامووسی" وه‌ک شێوازێکی توندوتیژی دژ به ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگاوه سه‌یرده‌کات. ئه‌م تاوانه له ناو مافه‌کانی تردا مافی ژیان و ئاسایشی که‌سه‌که و مافی ره‌هابوون له ئه‌شکه‌نجه و بێڕه‌حمی، ره‌فتاری نامرۆڤانه و سووک، و مافی به‌رانبه‌ریی لای یاسا و پارێزگاریی کرانی به‌رانبه‌ریی به‌رده‌م یاسا پێشێل ده‌که‌ن. تاوانه‌کان هه‌روه‌ها ژنان له‌و مافانه بێ به‌ش ده‌که‌ن که رێکه‌تننامه‌ی ژنانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زامنی کردوون، بۆ نموونه، مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر، مێردکردنی به ئاره‌زوو و ئازاد، ره‌هابوون له هه‌ڵاواردن، ره‌فتاری مرۆڤانه و سه‌رفرازانه له گه‌ڵ کران و هه‌بوونی مافی به‌رانبه‌ر وه‌ک پیاوان.
روو له زیادبوونی به‌ڕواڵه‌تی ژماره‌ی ئه‌و کچانه‌ی وا خۆیان ده‌کووژن یا هه‌وڵی کۆتایی هێنان به ژیان له رێگه‌ی خۆقوربانی کردنه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌نجامی زۆرێک فاکته‌ری ئاڵۆزه. له‌ناو هه‌موویاندا، ئه‌وانه‌ی وا له لایه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه وا له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه، ته‌ڵاق و چه‌ند ژنییه.54
به گوێره‌ی ده‌رخستنی نیشانه‌کان، هه‌ندێک له ژنان نایانه‌وێت بمرن به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌کی تریان بۆ نیشاندانی ناڕه‌حه‌تی خۆیان نییه. زۆرێکیان یا له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه ره‌نجیان بینیوه، یاخود رازی به مێردکردنهکه نه‌بوون. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وا له مردن رزگاریان بووه، کاتێ له نه‌خۆشخانه بوون مهجبوورکراون حیکایهتهکهیان بگۆڕن و کاتێ که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌وریان داون، گوتوویانه له ماڵه‌وه یا له سه‌ر ئیش تووشی رووداو هاتوون.
له فیبریوه‌ری 2006دا موحسین جه‌نگ قوربانی، پرۆفیسۆرێکی توێژینه‌وه له چاره‌سه‌ری درمی له زانستگه‌ی زانسته پزیشکییه‌کان گوتی:" خوقوربانی کردن ته‌نیا رێگه‌یه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به ژیان نییه، به‌ڵکوو رێگه‌یه‌کیشه بۆ ناردنی په‌یام بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان و بۆ کۆمه‌ڵگا". ناوبراو زیادی کرد و گوتی"ژنان نایانه‌وێت به ڕاستی خۆیان بکوژن، له راستیدا ده‌یانه‌وێت ده‌نگی خۆیان بۆ یارمه‌تی خواستن به‌رز بکه‌نه‌وه و بڵێن که رووبه‌رووی بێعه‌داڵه‌تی بوونه‌ته‌وه."55
ئه‌و روونکردنه‌وانه‌ی وا له خواره‌وه سه‌باره‌ت به خۆقوربانی کردن راگه‌یێنراون به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناوچه‌ی کوردنشینی ئوستانه‌کانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و ئیلام ده‌گرنه‌وه.56
له ساڵی 2006دا رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کورد(HROK)، که رێکخراوه‌یه‌کی ناحکوومی NGOیه و له ناوچه کوردییه‌کان و تاران ئه‌ندامی هه‌یه، ناوی زیاد له 150 ژن و کچی کوردی راگه‌یاند که به هۆی خۆقوربانی کردنه‌وه له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا دا مردوون.57محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند گوتی قوربانییه‌کان گه‌نج بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان 14 و 30 ساڵاندا بووه- و خوێنده‌وارییان که‌م بووه.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی 6 ساڵه‌ی نێوان 1994 و 2000 له سه‌ر 1089 له ناوه‌ندێکی ئه‌و ده‌می عیلاجی سووتاوان، له ئوستانی کوردستان ده‌ری خست که سه‌دا 65.6ی ئه‌وانه‌ی وا خۆیان قوربانی کردووه ژن و کچ بوون، و سه‌دا 58ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه که‌وتوون ته‌مه‌نیان له ژێر 20 ساڵاندا بووه. ژنان زیاتر له پیاوان سه‌دا 60ی رووکاری له شیان سووتاوه و زوربه‌ی سووتانه‌کان به هۆی نه‌وته‌وه بووه.58
|
دابه‌ش کردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وا برینی خۆئاگرتێبهردانیان بووه، به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و جنس |
|||
|
ژماره‌ی نه‌خۆش |
ژماره‌ی نێرینه و مێینه |
ته‌مه‌ن (ساڵ) |
|
|
ژن |
پیاو |
||
|
26 |
4 |
30 |
16 تا 20 |
|
27 |
3 |
30 |
21 تا 25 |
|
سه‌رچاوه: ب. گرووهی و ئه‌وانیتر، Burns ژماره 28، 2002 |
|||
نه‌سرین موحه‌ممه‌دی، یه‌ک له ئه‌ندامانی NGO ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ژنانی مه‌ریوان له ئوستانی کوردستان، باسی که‌یسی ژنێکی کردووه که خۆی ئاگر تێبه‌رداوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاری مێرده‌که‌ی بۆ هێنانی ژنێکی تر ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت. ناوبراو گوتوویه‌تی:
" من ده‌زانم ئه‌و ژنه نه‌خوینده‌وار. مێرده‌که‌ی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و زۆری له ژنه‌که‌ی کردووه نامه‌یه‌کی ره‌زامه‌ندی ئیمزا بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژنێکی دیکه بهێنێت... ئه‌و نه‌یده‌زانی چی ئیمزا ده‌کات. دوای ئه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆکوژی له رێگه‌ی خۆقوربانی کردنه‌وه، سه‌دا هه‌شتای ئه‌ندامی سووتاوه و کاتێ سه‌رنج ده‌ده‌مه هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ی، لام وایه[به‌زوویی] ده‌مرێت.59
نه‌سرین موحه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها گوتی:
" ژنان له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتییدا و له ناوچه‌ی ئێمه رووبه‌رووی گوشاری زیاتر ده‌بنه‌وه و له‌به‌ر بێ به‌شی و ده‌وری نه‌ریت[ه کۆنه‌کان] ئه‌م گوشارانه به‌هێزتر ده‌بن. له ناوچه‌ی ئێمه‌دا، ژن وه‌ک هاووڵاتی "ده‌ره‌جه دووهه‌م" سه‌یر ده‌کرێت. بارودۆخی ئابووری ژنان هۆکاری سه‌ره‌کییه، هه‌موو به‌ته‌واوه‌تی به پیاوه‌وه به‌ستراون و یاساکانی وڵاته‌که‌شمان به شێوه‌یه‌کن که دادگاکان هه‌رگیز پارێزگاری ژنان ناکه‌ن."
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئوستانی ئیلام بۆ ساڵانی 1995 تا 2002، 433 که‌یسی خۆقوربانی کردن له لایه‌ن ژنان و پیاوانی تۆمار کردوه که به‌ته‌واوه‌تی نیشانده‌ری شێوازی کۆنی خۆکوژی بوون.60زیاد له سه‌دا 82ی که‌یسه‌کان له په‌یوه‌ندی ژناندابوون، و زیاتریان ته‌مه‌نیان له ناوه‌ڕاستی بیسته‌کاندا بووه.
به‌شێوه‌یه‌کی هاوچه‌شن، جێگری ئوستاندار بۆ ئیداره‌ی کاروباری ژنانی ئوستانی ئیلام، حه‌یران پوورنهجهف، به گوێره‌ی هه‌واڵ له مانگی جانیوه‌ری 2004 دا گوتوویه‌تی ده‌وروبه‌ری سه‌دا 70ی ئه‌وانه‌ی وا خۆیان ده‌کووژن، ژنن و
ژماره‌یان ته‌نیا له ساڵی پێشتردا گه‌یشتۆته 182 که‌س.61
له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2005 که لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژی ژنان سه‌ردانی ئێرانی کرد رێژه‌ی به‌رزی خۆقوربانی کردنی ژنان له ئیلام بوو به هۆی نیگه‌رانی تایبه‌تی. ناوبراو نووسی:
"... هه‌ندێک له که‌یسه‌کانی خۆقوربانی کردن له شاره‌که په‌یوه‌ستن به که‌م بوونی پارێزگاریی یاسایی ژنانی قوربانی له توندوتیژی، که‌می په‌ناگه، ئه‌سته‌م بوونی وه‌رگرتنی ته‌ڵاق، یاساکانی سه‌رپه‌رشتی کردنی منداڵ که له به‌رژه‌وندی پیاوان و هه‌ڵاواردنی به‌ربڵاو له سه‌ر بنه‌مای ژینده‌ر له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه‌دا."62
ناوبراو هه‌روه‌ها تێگه‌یشت که رووداوه‌کانی خۆقوربانی کردن له هه‌ندێ که‌یسدا په‌یوه‌ندیان به تاوانه‌کانی "نامووسی"یه‌وه هه‌یه، که به تایبه‌ت له ئیلام په‌ره‌دار بوو. ناوبراو رایگه‌یاند له ساڵی 2001دا سه‌رجه‌م 565 ژن له تاوانی "نامووسی"دا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه، له‌وانه به گوێره‌ی هه‌واڵ، 375 که‌سیان ئه‌م کاره‌یان به شێوازی خۆقوربانی کردن به‌ڕێوه بردووه.63
پارێزگاری کردنی باشتری مافه‌کانی ژنان و پێش که‌وتی ئابووری له ناوچه‌کوردییه‌کان یارمه‌تی ئه‌وه ده‌دات به‌رگری له خۆقوربانی کردن بکرێت، به هه‌مان شێوه، ده‌ست راگه‌یشتن به په‌روه‌رده بۆ کچان و باش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ ژنان، یارمه‌تی ئه‌م بواره ده‌دات. بوونی ناوه‌ندی ته‌ندروستی فیکری به‌رنامه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی دهروونناسانهش ده‌توانێت رێژه‌ی خۆقوربانی کردن بهێنێته خواره‌وه.
5. راونران به هۆی ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه
هه‌ڵاواردنی گه‌لێک ریشه‌داری کوردان بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌وه له چالاکان، که داوای رێزگرتنی زیاتری که‌مایه تییه‌کان و پارێزرانی باشتری مافه‌کانی مرۆڤ بۆهه‌موو ئێرانییه‌کان ده‌که‌ن.
کاتی گرنگ بۆ چالاکانی کورد له‌م دواییانه‌دا، مانگی جولای 2005 بوو، که ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی ئێران رێبه‌ری ئوپوزسیونی کورد شوان قادری و دوو که‌سی تریان له مه‌هاباد دایه به‌ر گولله و کوشتیان. هێزه‌کانی ئاسایش ته‌رمی شوان قادرییان له ترومبێلێکی جیپ به‌ست و به شه‌قامه‌کاندا رایان کێشا. ئه‌و کاره بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی توندوتیژ، که چه‌ند ساڵ هێمنی ناوکوردستانی شڵه‌ژاند.
بێزاری ده‌ربڕینه‌کان هه‌روه‌ها بوونه ده‌سپێکی شه‌پۆلێکی سه‌رکوتی کوردان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه که تێیدا هه‌رکه‌سێک وا داوای مافی کوردی ده‌کرد ده‌کرایه ئاماج.
بێزاری ده‌ربڕینه‌کان هه‌روه‌ها بوونه ده‌سپێکی شه‌پۆلێکی سه‌رکوتی کوردان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه که تێیدا هه‌رکه‌سێک وا داوای مافی کوردی ده‌کرد راودهنرا.
داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ
روئیا تولووعی، چالاکێکی 40 ساڵه‌ی لایه‌نگری دیموکراسی و بواری مافه‌کانی ژنان به شێوه‌یه‌کی ناقانوونی له ئوگوستی 2005دا بۆ ماوه‌ی 66 رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر کرا. ناوبراو به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی یارمه‌تیدانی رێک خستنی خۆپیشاندانێک بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به کووژرانی شوان قادری له زینداندا راگیرا، خۆپیشاندانێک که پێی وابوو هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چێت.64ئه‌و، که پسپۆڕی پاتولۆژی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری "ئه‌نجومه‌نی ژنانی کورد بۆ داکۆکیکردنی ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ" بوو له ژووری تاکه که‌سیدا راگیرا و ئه‌شکه‌نجه کرا. ئه‌و ده‌ڵێت ته‌نیا کاتێ"ئیعترافنامه"ی ئیمزا کرد که زیندانهوانهکانی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد هه‌ر دوو منداڵه‌که‌ی به به‌رچاوی خۆیه‌وه ده‌سووتێنن و ده‌یانکووژن.
داکۆکیکارانی ژنی مافی مرۆڤ گه‌لێک جار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێرانه‌وه دژایه‌تی زیاتر له هاوکاره پیاوه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵدا کراوه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕانیان بواری وه‌ک داکۆکیکردن له پێوه‌ره فه‌رهه‌نگی، ئایینی یا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌وری ژنان65ده‌گرێته‌وه. وه‌ک ده‌رئه‌نجامی کاره‌که، ئه‌وان نه‌ک ته‌نیا له به‌ر کاره‌که‌یان وه‌ک داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ژنن رووبه‌رووی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، ژنانی ئێران ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بینن له خه‌بات له پێناوی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌دا. له ناو چالاکییه‌کانی تردا، گرووپه‌کانی ژنان به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده بۆ ژنانی نه‌خوێنده‌وار داده‌نین، پشتگیری ژنانێک ده‌که‌ن که بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژی، و به گشتی، سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ژنان ئاگای خه‌ڵک ده‌که‌نه‌وه. زۆرێک له‌و ژنانه، به تایبه‌ت له ناوچه کوردییه‌کاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ههڵسووڕاوییهکانیانهوه رووبه‌رووی مه‌ترسیی به‌رچاو ده‌بنه‌وه، کاری خۆیان هه‌رده‌که‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی روئیا تولووعی له ئوکتۆبری 2005دا به که‌فاله‌ت له زیندان ئازادکرا، له وڵات رایکرده ده‌ره‌وه له ئه‌نجامدا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گیرسایه‌وه. ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش، به گوێره‌ی قسه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی، له مانگی مه‌ی 2007دا دادگایه‌کی ئێرانی بۆ به‌شداریکردن له دوو خۆپیشاندان له پێناوی"پروپاگه‌نده‌ی دژ به‌رژیم" له نه‌بوونی خۆیدا 6 ساڵ زیندانی بۆ بڕییه‌وه. 66روئیا تولووعی رۆژی 27 ی جانیوه‌ری 2006 له وت وێژێکدا له گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا، گوتی:
"شه‌وی 6ی ئۆگوست[2005]،[مه‌ئموورێک] به شێوه‌ی وه‌حشیانه ئه‌شکه‌نجه‌ی کردم و کارێکی له گهڵگدا کردم که بۆ گوتن نابێت... ئه‌وان گوشاریان ده‌خسته سه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتیراف بکه‌م.
من نووسیم که ته‌نیا به ئاماده‌بوونی پارێزهرکهم قسه ده‌که‌م و ئه‌وان پێم پێ که‌نین. نووسیم که ئه‌وه دژ به مافی ئینسانه و من مافم هه‌یه پارێزه‌ره‌که‌م ببینم. ئه‌وان تاقه‌تیان تاق بوو و فه‌رمانیان دا منداڵه‌کانم بهێنن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردم و گوتیان منداڵه‌کانم له به‌ر چاوی خۆم به زیندوویی ده‌سووتێنن.67
زۆر ژنی کوردی دیکه‌ی هه‌ڵسووراوی بواری ژنان راونراونو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر. بۆ نموونه، به گوێره‌ی هه‌واڵ، سروه کومکار، ئه‌ندامێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (HROK) له رۆژی 8ی جانیوه‌ری 2006دا له لایه‌ن یه‌که‌ی تایبه‌تی ئیتلاعات و ئاسایشی سپای پاسداران له مه‌هاباد گیراوه. پێنج سه‌عات دواتر ئازادکراوه له کاتێکدا شوێنی برین و لێدانی به له‌شه‌وه بووه. ئه‌ندامانی دیکه‌ی (HROK)یش گیراون یا رووبه‌رووی راونان بوونه‌ته‌وه. به ڕواڵه‌ت له په‌یوه‌ندی چاڵاکی ئاشتیخوازانه‌یان به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن که‌مایه‌تی کورده‌وه له ئێران.
رووناک سه‌فارزاده و هانا عه‌بدی، که هه‌ردووکیان زیندانی بیروباوه‌ڕن، له مانگی جوونی 2008دا له به‌شی ژنانی زیندانی شاری سنه له کوردستان زیندانی کران.68هه‌ر دوو ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامی خه‌بات بۆ به‌رانبه‌ری بوون، که رێکخراوه‌یه‌کی ده‌ست پێشخه‌ری مافی ژنانه و داوخوازی کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی به قانوونیکراو دژ به ژنان له ئێران ده‌که‌ن.69
رووناک سه‌فارزاده له 9ی ئوکتۆبری 2007ه‌وه له سنه گیراوه. ناوبراو رۆژێک پێش گیرانه‌که‌ی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کرد له سنه که به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه رێک خرابوو و ئیمزای بۆ پشتگیری کردنی"خه‌بات بۆ به‌رانبه‌ری" کۆ کرده‌وه که بزووتنه‌وه یه کی بنه‌ما به‌رینه و به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له هه‌ڵسووڕاوانی بواری مافی ژنان پێک هاتووه، که سه‌ره‌تاکه‌ی له ئۆگوستی 2006 دا دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات له پێناوی کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی یاسایی ژنان بهێنێت. به گوێره‌ی ئه‌و [زانیاری] یه‌ی که رێکخراوه‌که هه‌یه‌تی، کاتێ دایکی رووناک سه‌فارزاده رۆژی 30 ئۆکتۆبر ده‌چیته دادگوسته‌ری ناوچه‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری کچه‌که‌ی بکات، فه‌رمانبه‌ره‌کان لێی ده‌ده‌ن. رووناک سه‌فارزاده دوای گیرانه‌که‌ی، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به بێ به بێ چاوپێکه‌وتنی که‌س و کار راده‌گیرێت.
له مانگی ئاپریلی 2008دا، راپۆرتێک وای راگه‌یاند که ناوبراو دادگایی کراوه به‌ڵام له مانگی مه‌ی 2008دا راپۆرت گه‌یشت که له ماوه‌ی دادگایی کردن و به ئاماده‌بوونی پارێزره‌که‌ی، تۆمه‌تی"موحاره‌به" یا"دوژمنایه‌تی خودا"ی دراوه‌ته پاڵ، که ئه‌گه‌ر وابێت ده‌توانێ گه‌لێک جیددی بێت له به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تێکی ئه‌وتۆ ده‌کرێ بگاته ئه‌نجامی سزای مردن. هه‌رچۆنێک بێت تا کۆتایی مانگی مه‌ی هیچ هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی دواتری ناوبراو نه‌گه‌یشت.
هانا عه‌بدی خوێندکاری بواری سایکۆلۆجی رۆژی 4ی نڤه‌مبه‌ری 2007 له ماڵی دایه‌گه‌وره‌ی له شاری سنه گیرا. ئه‌ویش ماوه‌ی سێ مانگ بێ هه‌واڵ مایه‌وه و به گوێره‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی، به تۆمه‌تی" کۆبوونه‌وه و پیلان گێڕان" و به گوێره‌ی مادده‌ی 610ی یاسای سزای ئێران رووبه‌ڕووی دادگایی کردن بۆته‌وه. مادده‌ی ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دوو که‌س یا زیاتر به یه‌که‌وه کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی به‌ڕێوه‌بردنی تاوان دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه بگێڕن، واهه‌یه به 2 تا 5 ساڵ زیندان سزا بدرێن. له کۆتایی ئه‌پریلی 2008دا که‌یسه‌که‌ی درایه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بدرێتێ، به‌ڵام هیچ رۆژێک بۆ دادگاکه‌ی دیاری نه‌کراوه.
فاتمه گوفتاری، چالاکێکی بواری مافی ژنان، که ئه‌ویش له په‌یوه‌ندی NGOی"ئازهرمیهر"ی ژنان دایه که له شاری سنه دامه‌زراوه، بۆ ماوه‌ی ده‌وروبه‌ری چوارمانگ ده‌ست به‌سه‌ر کرا، که له ماوه‌ی سێ مانگی‌دا که‌س به هه‌واڵی نه‌ده‌زانی- ئینجا به که‌فاله‌تێکی به‌رانبه‌ر له گه‌ڵ 16 هه‌زار دۆڵاری ئه‌مریکی ئازاد کرا.70به گوێره‌ی هه‌واڵ، وا هه‌یه ناوبراو له سه‌ر ئه‌ساسی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌ت که ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه رووبه‌رووی موحاکه‌مه ببێته‌وه.
یاسر گوڵی، خوێندکارێکی هه‌ڵسووڕاو و پشتگیری مافی کورد، له مانگی ئوکتۆبری 2007 ه‌وه گیراوه.
له ناوچه کوردییه‌کان، وه‌ک پاشماوه‌ی به‌شه‌کانی ئێران، ئه‌و پیاوانه‌ش وا داکۆکیکاری مافی مرۆڤن که‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتی ده‌وڵه‌ت. بۆ نموونه سه‌عید ساعیدی رۆژی 2ی ئۆگۆستی 2005 به ناوی یارمه‌تی دانی رێک خستنی خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به کووژرانی شوان قادری مانگی جولای 2005، گیرا. ماوه‌ی 8 رۆژ له زیندانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌ست به سه‌ر مایه‌وه و لێی درا، ئینجا راگوێزرایه زیندانی ناوه‌ندیی سنه. له‌وێ بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته به هه‌واڵی نه‌زانرا، پاشان ئیجازه به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌که‌ی درا چاویان پێی بکه‌وێت که‌یسه‌که‌ی برایه به‌رده‌م لقی 1ی دادگای شۆڕش له شاری سنه و رۆژی 5ی ئوکتۆبری 2005 به ئه‌سپاردنی زامن به‌رانبه‌ر به 114 هه‌زار دۆڵاری ئه‌مریکی ئازاد کرا. تۆمه‌تی دیکه‌ش خرایه سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی سزا خوازییهکه، و له‌وانه، "موحاریب" بوون، یا له شه‌ڕدابوون له گه‌ڵ خودا، گه‌رچی ئه‌م تۆمه‌ته ئه‌وده‌م له به‌ڵگه‌ی ئازادکران به کهفالهتهکهیدا نه‌بوو.
سه‌عید ساعیدی یارمه‌تی دامه‌زرانی"ئه‌نستیتۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" EKCRI) یا "ئه‌نستیتۆی خۆرهه‌ڵات")ی دابوو، که رێکخراوه‌یه‌کی NGO یه و داواکاریی بۆ ئیجازه‌ی قانوونی بۆ دامه‌زران و به فه‌رمی ناسرانی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه درابووه دواوه. دوای کووژرانی شوان قادری، EKCRIبانگه‌وازی خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هێمنانه‌ی بۆ ئازادی زیندانییانی سیاسی ده‌رکرد. له کۆتایی خۆپێشانانهکهدا سه‌عید ساعیدی ، روئیا تولووعی(بڕوانه سه‌ره‌وه‌تر)، ئازاد زه‌مانی(ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی داکۆکی له مافی منداڵان71 و دوو که‌سی تر ئیجازه‌یان پێدرا چاویان به ئوستانداری کوردستان له شاری سنه بکه‌وێت. پاشان گرووپه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردیی خوازیاری خۆپیشاندانێکی تر بوون له رۆژی 1ی ئۆگوستی 2005 له شاروشاروچکه‌کانی کوردستان. .EKCRI موافه‌قه‌ی کرد له خۆپیشاندانی شاری سنه‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی که ئاشتیخوازانه بێت، به‌شداری بکات. به‌ڵام، له رۆژی دیاریکراو، خۆپیشاندانه‌که رووی له توندوتیژی نا، و ئه‌وه‌ش، به گوێره‌ی هه‌واڵ، دوای ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایش هێرشیان کرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
سه‌عید ساعیدی له‌م خۆپیشاندانه‌ی دواییدا به‌شداری نه‌کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی له مه‌ریوان دادگایی ده‌کرا، به‌وه تۆمه‌تبار کرا که به شێوه‌ی نایاسایی سنووری به‌زاندووه و چووه بۆ عیراق. به‌هه‌ر حاڵ، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌وه‌ی تاوانبار کرد که چووه بۆ مه‌ریوان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ خۆپیشاندان وه‌ڕێ بخات.
دوای ئازاد بوون، ناوبراو له لایه‌ن رێکخراوێکه‌وه که ناوی خۆی نابوو ئۆممه‌تی حزبوڵڵای کوردستان(لقی سنه)، هه‌ڕه‌شه‌ی گیانی لێ کرا.72
له مانگی جوونی 2007دا، سه‌عید ساعیدی له لایه‌ن لقی 1ی دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه قه‌راری دوو ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو بۆ به‌شداری کردن له خۆپیشاندانی ناوه‌ڕاستی ساڵی 2005 و شه‌ش مانگ زیندانیش بۆ "پڕوپاگه‌نده‌کردنی دژ به نیزام". ئه‌و گوتی چۆته خۆپیشاندانه‌که بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک رۆژنامه‌نووس هه‌واڵیان رابگه‌یێنێت. له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا قهرارکه شکا و بووبه غه‌رامه‌ی نه‌غدی. ناوبراو، دواتر له مانگی فیبریوه‌ری 2008دا له لقێکی دادگای گشتی به تۆمه‌تی زیان گه‌یاندنی جینایی (ئاگر تێبه‌ردان و زیان گه‌یاندن به ترومبیل و بینایه‌ی گشتی و تایبه‌ت) که په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانی ساڵی 2005 بوو چووه به‌رده‌م لقێکی دادگای گشتی، به‌ڵام تا مانگی مه‌ی ساڵی 2008 یش هێشتا قه‌راری دادگا رانه‌گه‌یێنراوه.
ئه‌جلال قه‌وامی
ئه‌جلال قه‌وامی، که هاوکات له گه‌ڵ سه‌عید ساعیدی گیرابوو و رووبه‌رووی هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌ر ئه‌و بو بوه‌وه، به که‌فاله‌ت له 5ی ئوکتۆبری 2005دا به‌ربوو. به گوێره‌ی راپۆرت له ماوه‌ی گیرانیدا بۆ ماوه‌ی 22 رۆژ مانی له خواردن گرت بۆ ئه‌وه‌ی دژ به زیندانی کران و بارودۆخی زیندان ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت.
ده‌گوترێت که له ماوه‌ی گیرانیدا ئه‌شکه‌نجه کراوه و کاربه‌ده‌ستانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووه که به ده‌ستی زیندانییه‌کی تر به کوشتت ده‌ده‌ین و زیندانییه‌ک که HIV پۆزیتیڤه واته سه‌ره‌تای نه‌خۆشی ئه‌یدزی هه‌یه ده‌که‌ینه پاڵت.
ئه‌جلال قه‌وامی، وه‌ک ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی HROK و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی دوو زمانه‌ی"دیدگاه"، پێشتر رۆژنامه‌نووس بووه و کاری بۆ"پیام مردم کردستان" کردووه. چه‌ندین جار تۆمه‌تی تاوانی لێدراوه و به هۆی پشتگیری که‌مایه‌سی کوردی ئێرانه‌وه که‌وتۆته زیندان. له جوونی 2007دا لقی 1ی دادگای شۆڕش له شاری سنه، بۆ ده‌ورگێڕانی له رێکخستنی خۆپیشاندانی جولای 2005 قه‌راری سێ سال زیندانی بۆ ده‌رکرد. به‌ڵام دواتر، له داوای پێداچوونه‌وه‌دا، قه‌راره‌که شکا و بوو به یه‌ک ساڵ. هه‌رچۆنێک بێت، نه ئه‌جلال قه‌وامی و نه پارێزه‌ره‌که‌ی، له شکانی قه‌راری زیندانه‌که‌ی ئاگادار نه‌کرانه‌وه. ئه‌جلال قه‌وامی له سه‌ر بنه‌مای عیلاجی پزیشکی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له 25ی دیسه‌مبری 2007ه‌وه له زیندان هاته ده‌ره‌وه. ئه‌و ماوه‌یه درێژتر کرایه‌وه. تا مانگی مه‌ی 2008 وانهدهزانرا که له زینداندا مابێته‌وه. ناوبراو هاوڕێ له گه‌ل سه‌عید ساعیدیش له مانگی فیبریوه‌ری 2008دا به تۆمه‌تی زیان گه‌یاندنی جینایی موحاکه‌مه کرا و له که‌یسی ئه‌ویشدا قه‌راری دادگا تا مانگی مه‌ی 2008 رانهگهیێنرابوو.
ئه‌جلال قه‌وامی ئازاری چاو و ته‌نگژه‌ی دیکه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه که ده‌رده‌که‌وێت به هۆی زیندانی بوونه‌وه خوڵقابن، یاخود خراپتر بووبێتن. ناوبراو ده‌ڵێ چاوی به هۆی خاوێن نه‌بوونی زیندانی سنه‌وه چڵکی کردووه.
زیندانی بیروباوه‌ڕ، موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، له 18ی ئۆگوستی 2005 دا بۆ"بریندارکردنی بڕوای خه‌ڵک و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری جودایی خوازی" قه‌راری 18 مانگ زیندان و 5 ساڵ مه‌نعی کاری رۆژنامه‌نووسی بۆ ده‌رچوو.
مه‌حکووم کرانه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به کاره‌که‌یه‌وه بوو له "پیام مردم کردستان"، بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌فتانه، که له ساڵی 2004دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه داخرا. قه‌راره‌که له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌دا شکا و بوو به یه‌ک ساڵ زیندان که تا ئێستا نه‌یکێشاوه. ناوبراو له گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی تر له ساڵی 2005 دا HROKی دامه‌زراند. HROK له‌م دواییانه‌دا نزیکه‌ی 100 ئه‌ندامی هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له سه‌ر ئه‌وه پێیان چهقاندووهکه داواکاریی HROK بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک NGOیهکبه فه‌رمی بناسرێت،دهدهنهدواوه.
محه‌ممه‌د سه‌دیق کهبووهند رۆژی 1ی جولای 2007 جارێکی دیکه‌ش گیراو له به‌شی 209ی زیندانی "ئێڤین"ی تاران راگیرا. گه‌رچی وا ده‌زانرێت که هێستا به شێوه‌ی فه‌رمی تۆمه‌تی نهدرابێتهپاڵ، به‌ڵام له ناوه‌ڕاسته‌کانی جولای 2007دا چه‌ندین جاری گوتووه که به‌وه تۆمه‌تبارکراوه "دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه"، "پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به نیزامی کردووه"، و "له گه‌ڵ گرووپی دژکاری نیزامدا هاوکاری کردووه". ناوبراو له بارودۆخی خراپی زیندان گازه‌ندی کردوه و گوتوویه‌تی هه‌ر جارێک بردوویانه بۆ پرسیار و وه‌ڵام، چاویان به‌ستووه و ده‌ست و لاقیان به‌ستۆته‌وه. پارێزه‌ره‌که‌ی، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل شیرین عبادی، ئیجازه‌ی پێ نه‌دراوه بچیته چاوپێکه‌وتنی، و راده‌ی په‌یوه‌ندی گرتنی له گه‌ڵ بنه‌ماکه‌یدا به‌ر به‌ست کراوه.
ده‌گوترێت که موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند رێژه‌ی گوشاری خوێنی له‌سه‌ره‌وه‌یه، و گازنده‌ی له ناڕه‌حه‌تی پێست و گورچیله کردووه. به گوێره‌ی هه‌واڵ، پێویستی به گمێزکردنی زوو زوو هه‌یه و ئه‌گه‌ر وانه‌کات شوێنی خراپ داده‌نێته سه‌ر گورچیله‌ی، ئه‌م هه‌له، له لایه‌ن زیندانهوانهکانییهوه قۆزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری زیاتری بخه‌نه‌سه‌ر- پێیان گوتووه که بۆچوونه ئاوده‌ست ده‌بێ داوای ئیجازه‌ی ره‌سمی نووسراوبکات. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵ، پێیان گوتووه ئیجازه‌ی ده‌ست راگه‌یشتن به ئاوده‌ستی ده‌درێتێ مه‌گه‌ر سێ ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی HROK که هێشتا ئازادن و نه‌گیراون، به پێی خۆیان بچن بۆ لقی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه و خۆبده‌ن به ده‌سته‌وه.
شێرکۆ جیهانی، ئه‌ندامێکی HROK و هه‌واڵنێری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردیی له تورکیا به ناوی فورات، رۆژی 27ی نڤه‌مبه‌ری 2006 له مه‌هاباد گیرا.73له ماوه‌ی لێپرسینه‌وه دا چه‌ندین جار تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان لێداوه که ده‌ستی هه‌بووه له رێکخستنی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به گیرانی نهێنی رۆژی 8ی جانیوه‌ری2006 ی ژنێکی چالاکی بواری مافی مرۆڤ به ناوی "سروه کۆمکار" (کامکار) له لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشی ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به کووژرانی[شوانه] شوان قادری له مانگی جولای 2005 دا چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌رانی مێد یای لاوه‌کی کردووه.74
به پێی هه‌واڵ، شێرکۆ جیهانی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه که زامنی 50 ملیۆن ریاڵی (ده‌وروبه‌ری 5.500 دۆڵاری ئه‌مرێکی) بسپێرێت و رۆژی 30ی نڤه‌مبه‌ری 2006 ده‌ستی کردوه به مانگرتن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به گیران و ده‌ست به‌سه‌ر کرانه‌که‌ی.رۆژی 4ی یسهمبری 2006 ده‌ستی کرد به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی قسه‌کردن. دوو رۆژ دواتر، له زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد راگوێزرایه شوێنێکی نادیار و به بێ هه‌واڵ و چاوپێکه‌وتن مایه‌وه. واده‌زانرێت که ئه‌شکه‌نجه کرابێت. رۆژی 12ی دیسه‌مبری 2006 پیاوێک که ده‌یگوت لقی سه‌رڤیسی ئیتلاعاتی مه‌هاباده، ته‌له‌فونی بۆ که‌س و کاری شێرکۆ جیهانی کرد و به درۆ پێی گوتن شێرکۆ به وه‌ستانی دڵ مردووه. رۆژی 13ی دیسه‌مبر ئیجازه‌یان به شێرکۆ جیهانی دا ته‌له‌فونێکی کورت بۆ که‌س و کاری بکات.
له جانیوه‌ری 2007 دا شێرکۆ جیهانی گه‌ڕێنرایه‌وه زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد و رۆژی 3ی فیبریوه‌ری به دانی پاره‌ی که‌فاله‌ت ئازاد کرا. ده‌گوترێت که ناوبراو رووبه‌رووی دوو دادگایی کردن بۆته‌وه له سه‌ر تۆمه‌تی یه‌ک له دوای یه‌کی "تێکدانی نه‌زمی گشتی" و "کرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی وڵات"، به‌ڵام تا مانگی مه‌ی 2008 رۆژێک بۆ هیچکام له‌و دوو دادگایه رێک نه‌خرابوو.
هه‌ڕه‌شه و زیندانی کردنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێرانه‌وه، خواستیان بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ئوسووڵی سه‌ره‌تایی رێزگرتن له شکۆی مرۆڤ ده‌باته ژێر پرسیار.
حکوومه‌ت ده‌بێ دڵنیایی پێک بهێنێت که داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ده‌توانن له که‌ش و هه‌وایه‌کی رێزلێگرتن و به گوێره‌ی ستاندارده‌کانی ماڤی مرۆڤ، کاری گرنگی خۆیان به‌ڕیوه‌به‌رن.
ئه‌وانه‌ی له به‌شی میدیادا کارده‌که‌ن
دوا به‌داوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رک کۆمار موحه‌ممه‌دی خاته‌می له ساڵی 1997دا، ژماره‌ی چاپه‌مه‌نی کوردی له زیادی دا. یه‌که‌م نه‌وه‌ی ئه‌و چاپه‌مه‌نییانه له ساڵی 2003 داخرا و له‌وه‌تی سه‌ره‌ک کۆمار مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆته سه‌ره‌ک کۆمار، زیاد له 40 چاپه‌مه‌نی[ده‌وره‌یی] کوردی داخراون یاخود به‌ته‌واوه‌تی مه‌نعیان له سه‌ر دانراوه.
ئه‌و کوردانه‌ی وا ده‌یانه‌وێت روانگه و بیر وبڕوای خۆیان له په‌یوه‌ندی سیاسه‌تی ناحه‌زایه‌تی[ی ده‌وڵه‌ت] ده‌ربڕن، وه‌ک هه‌موو ئێرانییه‌ک رووبه‌ڕووی هه‌ندێک به‌ربه‌ست ده‌بنه‌وه. هه‌رچۆنێک بێت، ، به تایبه‌ت دوای ئاڵۆزییه‌کانی ساڵی 2005 رۆژنامه‌نووس و مێدیای کوردی یا ئه‌و مێدیایه‌ی وا باسی کاروباری په‌یوه‌ندیدار به کورد ده‌که‌ن، له ناو ئه‌وانه‌دان وا به تایبه‌ت راوده‌نرێن.
به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی، سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و یه‌ک له چالاکانی سه‌ره‌کی مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کورده.75
ناوبراو له ساڵی 2005 دا رۆژنامه‌ی ئاشتی(به واتای ئاشت بوونه‌وه)ی بنیات نا، که یه‌کێک بوو له‌و یه‌که‌م رۆژنامه دووزمانییه کوردی – فارسی یانه‌ی وا له کوردستان ده‌رده‌چوون و ئه‌و خۆی سه‌رنووسه‌ریشی بوو.
دوابه‌دوای کووژرانی شوان قادری و بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و کووژرانه، لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ئاشتی ته‌واو به سپییه‌تی بڵاوکرایه‌وه. له ژماره‌کانی دواتردا وتار سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه نووسرا که ده‌گوترا، هێزه‌کانی ئاسایش مادده‌ی سڕکه‌ریان گرتۆته ده‌ست خۆیان و به کوردی ده‌فرۆشن. رۆژنامه‌که، به‌ڕواڵه‌ت له لایه‌ن دادگای چاپه‌مه‌نییه‌وه، وه‌ستێنرا و ئینجا به حوکمی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، به‌سترا.هه‌رچۆنێک بێت، بڕیاری داخرانی گۆڤاره‌که له مانگی ئه‌پریلی 2008 دا له لایه‌ن دادگای باڵاوه ره‌ت کرایه‌وه. به‌هرام وهڵهدبهگیش تۆمه‌تی "تێکدانی بیروباوه‌ڕی گشتی"76، "هه‌وڵدانی دژ به یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" و "پڕوپاگه‌نده بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورد"ی درایه پاڵ. له مانگی مه‌ی 2008دا هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ئه‌و قه‌راره بوون که له ساڵوه‌گه‌ڕی داخرانی"ئاشتی"دا، ئایا تۆمه‌ته‌کانی سه‌رشانی سووک ده‌کرێن یان نا.
له که‌یسێکی دیکه‌دا، سێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی دووههفتانهی کوردیی رۆژهه‌ڵات واته فه‌رهاد ئه‌مین پوور، ره‌زا عه‌لیپوور، و سامان سوله‌یمانی له ئوکتۆبری 2006دا له ده‌فته‌ری رۆژنامه‌که له شاری سنه، گیران.77
ئه‌وانیش تاوانی "کرداری دژبه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"یان درایه پاڵ به‌ڵام مانگێک دواتر به که‌فاله‌تی بڕی پاره‌ی به‌رانبه‌ر
به ده‌وروبه‌ری 54 هه‌زار دۆڵاری ئه‌مریکی ئازاد کران.78 ئه‌وان دوایین دیفاعی خۆیان له 31ی دیسهبری 2007دا پێشکه‌ش به دادگای شاری سنه کرد. له مانگی ئاپریلی 2008دا گۆڤاره‌که به ناوی گه‌یشتنی پاره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، و واهه‌یه به هۆی فرۆشرانی گۆڤاره‌که‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عیراق، یاساخ کرا. هه‌رسێ که‌سه‌که غه‌رامه‌یان لێ ئه‌ستێنرا.
له مانگی دیسه‌مبری 2006دا، دوو خوێندکاری زانستگه‌ی کوردستان، ئاسۆ ساڵح، خویندکارێکی 25 ساڵانی موهه‌ندیسی، و چیا حیجازی، دوای ئه‌وه‌ی به تاوانی چاپ کردنی شتی درۆ مه‌حکوم کران، هه‌رکامیان 6 مانگ زیندانیان درایه، که بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ هه‌ڵپه‌سێررا، ئه‌وه‌ش به شوین گازنده‌یه‌ک دا هات له په‌یوه‌ندی چاپ کردنی راپۆرتێک سه‌باره‌ت کێشه‌ی نێوان دوو ئه‌ندامی شۆڕای شاری سنه له هه‌واڵنامه‌ی خوێندکاریی"ده‌نگ"دا.79
پێشتر، ئاسۆ ساڵح به‌رگری له خوێندنی کرابوو و ده‌ستی کردبوو به کارکردن له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی دووزمانه‌ی"دیدگاه". له جانیوه‌ری 2007دا له لایه‌ن گروپێکی نه‌ناسراوه‌وه به ناوی"لاوانی شۆرشگێری کوردستان" هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ‌کرا، که ئه‌و و "ئه‌جلال قه‌وامی" (بڕوانه سه‌ره‌وه‌تر)یان به‌کارکردنی دژ به کۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار کردبوو.
ئاسۆ ساڵح، دوای ئه‌وه‌ی له 8ی مارچی 2007دا به‌شداریی خۆپیشاندانی رۆژی ژنان له شاری سنه‌ی کرد، که سێ گروپی مافی مرۆڤی خۆجێ یی رێکیان خستبوو،80گیراو بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ له شوێنی[لقی] وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه، ده‌ست به‌سه‌ر کرا. ئینجا هه‌واڵ گه‌یشت که رایانگوێستۆته زیندانی سنه، که له‌وێش سێ رۆژ مایه‌وه. تۆمه‌تێک که درابووه پاڵی"کرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی" و "جاسووسی" بوو. دوای ئه‌وه‌ی قه‌راری یه‌ک ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو، ناوبراو رۆژی 9ی سپته‌مبه‌ری 2007 له وڵات هاته ده‌ره‌وه، و بۆ لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نووسی، و گوتی:
من ئاسۆ ساڵحم، خوێندکاری موهه‌ندیسی ئه‌له‌کترۆنیک له زانستگه‌ی کوردستان. من سه‌رنووسه‌ری"ده‌نگ" بووم که هه‌فته‌نامه‌یه‌کی خوێندکارییه له زانستگه. من هه‌روه‌ها ههواڵنێرو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی"دیدگاه" بووم، که هه‌فته‌نامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و له شاری سنه ده‌رده‌چێت.
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، له به‌ر چالاکییه مهدهنییهکانم، به‌رگری له خوێندنی زانستگه‌م کردوه.
من هه‌روه‌ها له لایه‌ن دادگای شۆرشی سنه و به هۆی چالاکی رۆژنامهوانیمهوه له هه‌فته‌نامه‌ی دیدگاه دا، به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حکووم کراوم.
کاتێ که خه‌ریکی ئاماده‌کردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به چالاکی ژنان له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 8ی مارچ له سنه بووم، گیرام. بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له زیندان دابووم(زیندانی ئیتلاعات). له‌م دواییه‌دا دادگای شۆڕش له سنه ساڵێک زیندانی بۆ بڕیومه‌ته‌وه بۆ چالاکییه رۆژنامه‌وانییه‌کانم له هه‌فته‌نامه‌ی کوردی- فارسی "دیدگاه" دا.
پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌م که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێی راگه‌یاندووم که ناتوانم هه‌رگیز له هیچ زانستگه‌یه‌کی ئێران خوێندن ته‌واو بکه‌م.
جا، له‌م بارودۆخه‌دا، من هیچ ده‌ره‌تانێکم بۆ خویندن له ئێران بۆ نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت ناتوانم بچمه سه‌ر ئیش و کاریش.
چیا حیجازی توانی درێژه به خوێندنه‌که‌ی بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و پێش کۆتایی ساڵی 2009 به‌شداریی هه‌رچه‌شنه چالاکییه‌کی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بکات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ش مانگ زیندانه ههڵپهسێرراوهکهی بکێشێت.
گه‌لێک رۆژنامه‌نووسی کورد له دوو ساڵی رابوردوودا گیراون.81عه‌لی فه‌ڕه‌ح به‌خش رۆژنامه‌نووسێکی بواری پیشه‌سازییه، که یارمه‌تی رۆژنامه‌ی"سه‌رمایه"ی داوه، و له رابوردوودا بابه‌تی بۆ گه‌لێک رۆژنامه‌ی لایه‌نگری ریفۆرم وه‌ک "یاس ن‌و" و "شه‌رق" نووسیوه که ئیتر به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران داخراون. ناوبراو رۆژی 27ی نڤه‌مبری 2006 کاتێ که له کۆنفه‌رانسێکی NGO سه‌باره‌ت به میدیا له تایله‌ند ده‌گه‌ڕایه‌وه، گیرا. گیرانه‌که‌ی ته‌نیا رۆژی 6ی جانیوه‌ری 2007 راگه‌یێنرا. سه‌رۆکی دادوه‌ری، ئایه‌توڵڵا موحه‌ممه‌دی شاهروودی، فه‌رمانی ئازادکردنی ناوبراوی به که‌فاله‌ت ده‌رکرد، به‌ڵام هه‌ر له به‌شی 209ی زیندانی"ئیڤین"ی تاران مایه‌وه. رۆژی 26ی مارچی 2007 به ناوی"جاسووسی" و "پاره وپووڵ پێ گه‌یشتن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات"، له لایه‌ن دادگای شۆرشی تارانه‌وه سێ ساڵ زیندانی پێ درا. به گوێره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی پارێزه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵنێریی خوێندکارانی ئێران، ماوه‌ی زیندانه‌که‌ی بۆ 16 مانگ که‌م کراوه‌ته‌وه ئینجا له رۆژی 9ی ئوکتۆبری 2007 دوای کێشانی 11 مانگ زیندان، ئازادییه‌کی پێش کاتی پێ درا.82
" کاوه‌ی جه‌وانمه‌ردی"ی له هه‌فته‌نامه‌ی "که‌ره‌فتوو" رۆژی 18ی دیسه‌مبری 2006 گیرا و ئێستا له زیندانی شاری سنه‌یه. له مانگی مه‌ی 2007دا، هه‌واڵ گه‌یشت که دوای دادگایی کردنێکی نهێنی و به تۆمه‌تی"ئاژاوه‌نانه‌وه" و "کرداری دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی" دوو ساڵ زیندانی دراوه‌تێ.
هه‌ندێک له‌و گیراوانه ئه‌شکه‌نجه کراون و ئه‌وانیتر ره‌فتاری خراپیان له‌گه‌ڵدا کراوه. "مادیح ئه‌حمه‌دی"، رۆژنامه نووسێکه که له کوردستان کاری بۆ رۆژنامه سه‌رانسه‌رییه‌کان وه‌ک"هه‌مبه‌سته‌گی" ده‌کرد که لایه‌نگری ریفۆرم بوو و ئێستا داخراوه. ناوبراو رۆژی 28ی جولای 2005 له بازگه‌یه‌کی پۆلیس له نێوان مه‌ریوان و سنه‌دا، گیرا. له ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌ست به‌سه‌ریدا له 'سه‌رواباد" یازده جار پرس و جۆی لێ کرا. که‌له‌پچه‌ی قه‌پانی83یان له ده‌ستی دا که به مه‌چه‌ک یا باسک له پشته‌وه به دیوار یا به میچه‌وه هه‌ڵیده‌واسن. کاتێ رۆژی 30ی جولای بردیانه دادگا له سه‌رواباد، دادوه‌رێک پرسیاری خوێنی سه‌ر جل و و به‌رگه‌که‌ی لێکرد. وه‌ڵامی دایه‌وه که ئه‌شکه‌نجه کراوه، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت، که دادگا هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کێشه‌که‌ی نه‌کردبێت.
مادیح ئه‌حمه‌دی له ماوه‌یه‌کی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا راگوێزرایه شوێنی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه و له‌وێ هه‌شت رۆژ مایه‌وه. چه‌ندین جار ئه‌شکه‌نجه کرا و هه‌ڵس و که‌وتی خراپی له گه‌ڵدا کرا، بۆ نموونه، لێیاندا، به شهللاق دارکارییان کرد، و خواردنی که‌میان دایه و چوون بۆ ئاوده‌ستیان لێ به‌ربه‌ست کرد(رۆژی یه‌کجار). ماوه‌ی 6 رۆژ بردیانه مه‌ریوان و پاشان گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ شوێنی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سنه بۆ 20 رۆژی کۆتایی و له کاتێکدا
چاویان به‌ستبوو مه‌جبووریان کرد ده‌قی پرس و جۆیه‌کانی خۆی ئیمزا یا به په‌نجه مۆریان بکات. ئینجا مه‌جبووریان کرد وه‌ڵامه‌کان له به‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وت ووێژی له گه‌ڵدا تۆماربکه‌ن. ئه‌گه‌ر شتێکی له بیربچوایه یاخود له‌و شتانه‌ی وا ده‌بوایه بیانڵێت لای بدایه، پشکێنه‌ران به‌رده‌بوونه لێدانی.
مادیح ئه‌حمه‌دی دوای ماوه‌یه‌کی تر که له زیندانی سه‌رواباد مایه‌وه، سێ مانگ زیندانیان پێدا هاوڕێ له گه‌ڵ قه رهبوویهکی نه‌غدی بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی سنوور به بێ ئیجازه‌ی یاسایی. کاتێ که ئازادی به که‌فاله‌تیان لێ قه‌بووڵ نه‌کرد، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین لێوه‌کانی خۆی به‌یه‌که‌وه دروو. مادیح ئه‌حمه‌دی له نڤه‌مبه‌ری 2005دا دوای مانگرتن له خواردن ئازاد کرا. له جانیوه‌ری 2006دا دوای پرس وجۆ- و واهه‌یه هه‌ڕه‌شه لێکردن له لایه‌ن پشکێنه‌ره‌کان، بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێک خۆی له کوردستان شارده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌م دوای هێرشێک بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌یان، له ئێران هه‌لات و دواتر له نه‌بوونی خۆیدا قه‌راری 5 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو.
6. کوشتنی بێ قانوون له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه
کووژرانی شوان قادری و دوو پیاوی تر له مه‌هاباد له جولای 2005 که له سه‌ره‌وه‌تر باسی لێوه کرا، گوێ نه‌دانی هێزه‌کانی ئاسایش به ره‌چاوکردنی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی هێزی کوشه‌نده ده‌رده‌خات.84دوابه‌دوای کووژرانهکه، هێزه‌کانی ئاسایش به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند وتیژ به‌رانبه‌ر به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کان ئه‌م پشت گوێ خستنهیان دووپات کرده‌وه.
رۆژی 15ی جولای، هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی مه‌هاباد به‌رده‌وام به چه‌کی گه‌رم ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک کرد که خۆپیشاندانیان ده‌کرد، ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزی زه‌وینی و هێلیکۆپتری چه‌کداریان هێنایه کایه‌وه. هه‌واڵ گه‌یشت که زیاد له 20 که‌س کووژران و سه‌دان که‌س له ماوه‌ی ئاژاوه‌که‌دا بریندار بوون. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پێی له‌وه‌نا که پێنج که‌س کووژرابێت، و گوتیان که خه‌رێکی لێکۆڵینه‌وه له کووژرانهکهن. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌رگیز ئاشکرا نه‌کران.
به گوێره‌ی هه‌واڵ له فیبریوه‌ری 2006دا، پێکدادانی خۆپیشانده‌رانی کورد و هێزه‌کانی ئاسایش له ماکۆ وشاره‌کانی تر، گه‌یشته ئه‌نجامی 9 کووژراو له نێو خۆپیشانده‌ره‌کاندا. مانگی دواتر ئه‌ندامانی کوردی مه‌جلیس نامه‌یه‌کیان بۆ سه‌ره‌ک کۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نووسی و داوای لێکۆڵینه‌وه له کوشتنه‌کانیان کرد و خوازیاری ئه‌وه بوون به‌رپرسانی کاره‌که بدرێنه ده‌ست یاسا. به گوێره‌ی هه‌واڵ، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک خرایه رێگا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی نازانرێت.
رۆژی 16ی فیبریوه‌ری 2007 و له ماوه‌ی خۆپیشانێکدا له مه‌هاباد، به پێی هه‌واڵه‌کان، سێ کورد له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کووژران که بریتی بوون له به‌همه‌ن مورادی 18 ساڵه، ژنێک به ناوی مه‌لیحه و که‌سێکی تر، که ناوه‌که‌ی بۆ لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌زانراوه. ده‌یان که‌سی دیکه‌ش به گوێره‌ی هه‌واڵ بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له زیندانه‌کاندا مردنی گومان‌لێکراو بینراوه. خوێندکار ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، 27 ساڵان رۆژی 6ی جانیوه‌ری 2008 له رۆژی ئه‌زموونی زانستگه‌دا له سنه گیرا. دایک وباوکی چه‌ند رۆژ دواتر سه‌ردانیان کرد، به‌ڵام دواتر له رۆژی 15ی جانیوه‌ری پییان راگه‌یاندن که ناوبراو خۆی کوشتوه و ته‌رمه‌که‌ی له به‌شێکی قه‌برستانی سنه نێژراوه که به عاده‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه ته‌رخان کراوه وا دژکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانین. بنه‌ماڵه‌ی به‌دبه‌ختی که‌سه‌که داوایان کرد ته‌رمه‌که له قه‌بر بهێنرێته‌وه ده‌رێ و دوکتورێکی پاتۆلۆژیست ئه‌زموونی بکات. تا مانگی مه‌ی 2008 ئیجازه‌ی ده‌رهێنانه ده‌ر له قه‌بر نه‌درابوو.
ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وا ده‌زانرێت که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران له ساڵانی پێشوودا ده‌ستیان به کرده‌وه‌ی دژ به موخالیفان له ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆیان کرده‌وه که له ناویاندا کوردانی ناوبهدهرهوهش هه‌ن. بۆ نموونه، گومان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانی ده‌ستنێژی ده‌وڵه‌تی ئێران دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، سکرێتری گشتی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردسانی ئێرانیان له مانگی جولای 1989دا له ئوتریش(نه‌مسا) کوشتبێت.
ناوبراو، به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌کرد که مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی ئێران به فێڵبازی رێکیان خستبوو بۆ ئه‌وه‌ی باسی داسه‌پاندنی ئاشتی له ناوچه کوردییه‌کانی ئێران بکه‌ن که دوای شۆڕش شه‌ڕی تێدا هاتبووه ئاراوه.85
سێ ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی حدکا، دوکتور محه‌ممه‌دسادق شه‌ره‌فکه‌ندی(جێگری دوکتۆر قاسملوو)، فه‌تاح عه‌بدولی و هومایوون ئه‌رده‌ڵان و که‌سێک به ناوی نوورڵڵا مه‌حه‌ممه‌دپوور دیهکوردی- که له په‌یوه‌ندی ئه‌واندا بوو، له سپته‌مبری 1992دا له ئا‌ڵمانیا کووژران، که له‌وێ به‌شداریی کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سوسیالیستهکانیان ده‌کرد. قه‌راری کۆتایی دادگایه‌ک که له ئه‌نجامی رووداوه‌که‌دا پێک هات، ئه‌وه بوو، که ئه‌و کوشتننانه مه‌ئموورانی شۆڕای عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و که‌سانی ده‌ستنێژی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌ڕێوه‌یان بردوون. دادگا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئیجازه‌ی عه‌مه‌لیاته‌که کومیته‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی حکوومه‌تی ئێران ده‌ری کردوه، که رێبه‌ری باڵا، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌رۆکایه‌تی کردووه. دوای کۆتایی هاتنی دادگا، که سێ ساڵ و نیوی خایاند، چوار که‌س که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئاڵمان گرتبوونی – سێ هاووڵاتی لوبنان و ئیرانییهک- بۆ ده‌وریان له هێرشکارییهکهدا، زیندانیان بۆ بڕایه‌وه. وا ده‌زانرێت که ئێستا هه‌موویان ئازادکرابێتن.
قه‌راری کۆتایی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی به‌رلین له رۆژی 10ی ئاپریلی 1997دا، ئه‌وه بوو، که حکوومه‌تی ئێران راسته‌وخۆ له کوشتنه‌کاندا به‌شداری کردوه، و بۆ یه‌که‌م جار له دادگایه‌کی کوشتندا به‌رپرسیایه‌تی کاره‌که خرایه ئه‌ستۆی وڵاتێکی جگه له ئا‌ڵمانیا.86حکوومه‌تی ئێران قه‌راری دادگای مه‌حکووم کرد. سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌و ده‌م، ره‌فسه‌نجانی، بڕیاره‌که‌ی وا هه‌ڵسه‌نگاند که سیاسه‌ت هانده‌ری بێت و وه‌ک کارێکی "بێشه‌رمانه" له بیره‌وه‌ریدا بمێنێته‌وه.87
جگه له‌و کوشتنه ده‌ست نیشانکراوانه، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران به‌رپرسه له به‌رانبه‌ر کووژرانی نایاسایی دیکه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا. مانگی جوونی 2007 هێزه‌کانی ئێران بۆمبارانی گونده کوردییه‌کانی عیراقیان کرد به‌شێوه‌یه‌ک که وا ده‌رده‌که‌وێت به ته‌واوه‌تی هێرشێکی ناهاوتا بووبێت. عه‌مه‌لیاته‌که، گوایه ئه‌و کوردانه‌ی ئێرانی تێداکووژراون که سه‌ر به گرووپی ئۆپوزیسیۆن بوون و واهه‌یه به‌شداریی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیان کردبێ. ئه‌و چه‌شنه هێرشانه بۆ سه‌ر گونده‌کانی عیراق درێژه‌ی هه‌بوو، و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی عیراق، له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا هه‌ر وه‌ستا و ده‌ستی پێ کرایه‌وه. وه‌ک ئه‌نجامێک، هه‌زاران گوندیی کورد، ئێرانی و عیراقی، له ماڵه‌کانیان هه‌ڵاتن و چوونه لای ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تر، که له ناو خاکی عیراقدا ئاواره ببوون.
له مانگی ئۆگوستی 2007دا، به‌رپرسانی کوردی عیراقی نیگه‌رانی خۆیان له پێکدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌ی کورد و هێزه‌کانی ئێران له شوێنه دووره ده‌سته‌کانی سه‌ر سنووری باکووری رۆژهه‌ڵاتی عیراق ده‌ربڕی، که تێیدا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران هه‌زاران پاسداری شۆڕشی خستبوه گه‌ڕ.88 به‌رپرسان گوتیان له چوار رۆژ بۆمبابارانی هێزه‌کانی ئێران دا گونده شاخاوییه‌کانی ناو خاکی عیراق پێکراون و ده‌وروبه‌ری هه‌زار که‌س له ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون.
7. سزای ئیعدام و دادگای ناعادڵانه
عه‌بدولواحید(ناسراو به هیوا) بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور هه‌ردوکیان له مانگی مه‌ی 2008دا گیراون و رووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری ئیعدام بوونه‌ته‌وه.89هیوا بووتیمار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی چیا سه‌وزه‌کان، رێکخراوه‌یه‌کی ژینگه‌یی، له رۆژی 23ی دیسه‌مبری 2006 یا ده‌وروبه‌ری ئه‌و رۆژه‌دا گیرا. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌نووسێکی کورد که له گه‌ڵ چاپه‌مه‌نی یاساخ کراوی"ئاسۆ"دا کاری ده‌کرد و پشتگری مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردی ئێران بوو، رۆژی 25ی جانیوه‌ری 2007 گیرا. به پیی هه‌واڵ، هه‌ردووکیان له شوێنی لقی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له مه‌ریوان، له ئوستانی کوردستان راگیران، و پاشان له رۆژی 26ی مارچی 2007دا برانه زیندانی مه‌ریوان. به پیی هه‌واڵ هه‌ردووکیان رۆژی 12ی جوونی 2007 برانه دادگای شۆڕش له شاری سنه.
رۆژی 15ی جولای 2007 هه‌ر دووکیان راگوێزرانه زیندانێکی نه‌زانراو، که بۆی هه‌یه شوێنێک بێت وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. دوورۆژ دواتر پێیان گوترا که به تۆمه‌تی"جاسووسی" و "موحاره‌به" (واته"دژایه‌تی کردنی خودا") قه‌راری ئیعدامیان بۆ ده‌چووه. له ئوکتۆبری 2007دا قه‌راری ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له لایه‌ن دادگای باڵاوه پشت راست کرایه‌وه، به‌ڵام قه‌راری هیوا بووتیمار هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و که‌یسه‌که‌ی درایه دادگایه‌کی خواره‌وه‌تر بۆ لێکۆڵینه‌وه.
ساڵح نیکبه‌خت، پارێزه‌ری ناوبراو گوتی هیوا بووتیمار تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ که چه‌کی کوشه‌نده‌ی هه‌ڵگرتووه، له کاتێکدا بوتیمار ره‌تی ئه‌وه‌ی کرده‌وه کارێکی وای کردبێت و پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرت که له په‌یوه‌ندی هیچ گروپێکی چهکداردانهبووه.90 له توێژینه‌وه‌ی دواتر، له ئاپریلی 2008 دا، قه‌راری ئیعدامی ناوبراو له لایه‌ن دادگایه‌کی خواره‌وه‌تر له مه‌ریوان پشت راست کرایه‌وه. یه‌ک له‌و تۆمه‌تانه‌ی وا درابوونه پاڵ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور بریتی بوو له" وت و وێژێکی سه‌ر ته‌له‌فون له گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێکی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا"، که وه‌ک په‌یوه‌ند له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆی گیرابوه و به‌رچاو. پێیان گوتبوو که قه‌راره‌که‌ی بۆیه بۆ ده‌رچووه که گوایه شوێنایه‌تی بنکه و پێگه سه‌ربازییه‌کانی درکاندوه و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دامه‌زراندوه و یارمه‌تی هه‌ڵاتنی که‌سێکی له ئێران داوه که دادپه‌روه‌ریی وڵات ده‌یویست پرسیاری لێ بکات.
به سه‌ریه‌که‌وه هه‌موو ئه‌وانه کۆکرانه‌وه و بوون به تاوانی مه‌زنی موحاره‌به ("دژایه‌تیکردنی خودا"). دادگای باڵا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پشت راست کرده‌وه و بۆیه، قه‌راری ئێعدامهکهشی هه‌ر پشت راست کرده‌وه.
مامۆستای قوتابخانه فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له مانگی مه‌ی 2006 دا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه گیرا. بنه‌مای وردی گیرانه‌که، روون نییه. بۆ ماوه‌ی چوار مانگ، شوینی ئه‌و و دوو کهسیتر واته عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی نه‌ده‌زانرا بنه‌ماڵه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ئینجا زانییان که له زیندانی ئیڤین راگیراوه. دوای حه‌وت مانگ ئیجازه‌ی یه‌که‌م چاوپیکه‌وتنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی پێ درا، گه‌رچی ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی خۆماڵی نه‌بوو، نیگههبانهکانی زیندان له‌وێ ئاماده‌بوون و داوا له فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و که‌س و کاره‌که‌ی کرا به فارسی قسه بکه‌ن. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر(که به‌شێک له شایهدینامهکهی له پاشکۆی ئه‌م راپۆرته‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت )، له ماوه‌ی دووساڵدا، چه‌نده‌ها جار و به شێوه‌ی سیستماتیک ئه‌شکه‌نجه کرا پێش ئه‌وه‌ی له رۆژی 25ی فیبریوه‌ری 2008 و دوای موحاکه‌مه‌یه‌کی به‌ئاشکرا ناته‌واو له لایه‌ن دادگایه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه، قه‌راری ئیعدامی بۆ ده‌رچوو. به گوێره‌ی راپۆرتی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئێران، ناوبراو له مانگی جوونی 2006دا له گه‌ڵ دوو چالاکی دیکه‌ی کورد چووه بۆ تاران و دواتر له‌و ماڵ و ترومبیله دا که به‌کاریان هێنابوو، نیشانه‌ی تۆزی ته‌قه‌مه‌نی و تفه‌نگ دۆزراوه‌ته‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه‌دا گیراون.
رۆژی 4ی دیسه‌مبه‌ر ماکوان مه‌ولوودزاده. مێرمنداڵێکی کوردی ئێرانی که تاوانی کردبوو، دوای دادگایی کرانێکی به ئاشکرا ناته‌واو بۆ تاوانێک که ده‌گوترا له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا کردبێتێ، ئیعدام کرا. ناوبراو بۆ تاوانی "لواط عقابی" (واته سێکس له رێگه‌ی ده‌مه‌وه) گوایه له گه‌ڵ 3 که‌سدا، مه‌حکووم کرا له مانگی جولای 2007دا ئه‌وانه‌ی وا گوایه تاوانه‌که‌یان له گه‌ڵدا کرابوو، تۆمه‌ته‌که‌یان وه‌رگرته‌وه و موحاکهمهکهش له دادگای جینایی کرماشان به‌ڕێوه ده‌برا، که هه‌ندێک دانیشتنی له شاری پاوه به‌ڕیوه چوون. به گوێره‌ی هه‌واڵ ئه‌و که‌سانه گوتبوویان درۆیان کردووه یا له په‌یوه‌ندی ئه‌و به قسه دهستدرێژیکردنانهدا مه‌جبوور کراون درۆ بڵێن.
له بڕیاری ئێعدامی ماکوان مه‌ولوودزاده داوه‌ر، پشتی نه به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان، به‌ڵکوو به "زانیارییه‌کان"ی خۆی به‌ست، که ماکوان مه‌ولوودزاده ده‌کرا وه‌ک پیاوێکی گه‌وره دادگایی بکرێت و ئه‌و تاوانه ش که گوایه کردبووی. به گوێره‌ی مادده‌ی 120ی یاسای سزا[ئێران] له که‌یسی سیکسی پیاوان له ریگه‌ی ده‌مه‌وه، داوه‌ر ده‌توانێت داوه‌رییه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ی خۆی بکات که له خه‌ڵکی گردوکۆ کردوون". راپۆرته‌کان وا ده‌گه‌یێنن که ماکوان مه‌ولوودزاده له باس و خواسی ناو دادگا، که به فارسی به‌ڕێوه برا، تێنه‌ده‌گه‌یشت.91
یاسای سزای ئێران پێنج چه‌شنه تاوان ده‌ناسێت: "حودوود (تاوان دژ به ئیراده‌ی خودا)، قه‌ساس (سزادانه‌وه به شێوه‌ی هاوچه‌شن)، دیه (غه‌رامه)، ته‌عزیر(ئه‌و تاوانانه‌ی وا شایانی سزا به گوێره‌ی خواستی حکوومه‌تن، و له یاسای ئیسلامی وه‌رنه‌گیراون)، و سزا به‌رگریکردنه‌کان، که قه‌ربووکردنه‌وه‌ی نهغدیش ده‌گرێته به‌ر. قه‌راری ئیعدام بۆ هه‌ندێ تاوانی دیاریکراوی حدوود و ته‌عزیر ده‌گیرێته به‌ر چاو،و له قه‌ساسی قهتڵیشدا واهه‌یه قه‌راری ئیعدام بدرێت.
داوه‌ره‌کان راده‌یه‌کی زۆری ئازادییان له‌وه‌دا هه‌یه بڕیاربده‌ن تاوانێکی دیاریکراو ئه‌وه‌نده جیددییه که ده‌بێ یه‌ک له‌و مهقوولانه بیگرێته‌وه که به ئیعدام سزاده‌درێت نه‌ک به ماوه‌یه‌ک زیندان یاخود سزای تر.
به گوێره‌ی یاسای نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ، ئه‌و که‌سانه‌ی وا گومانی تاوانێکیان لێ ده‌کرێت که شایانی سزای ئیعدام بێت یاخود تۆمه‌تێکی ئه‌وتۆیان دراوه‌ته پاڵ که شایانی سزای ئیعدام بێت، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه باشترین وردبوونه‌وه‌ی هه‌موو زامن کردنێکی دادگایی کردنی عادڵانه‌یان له هه‌موو قۆناغێکی کاروباری دادگادا بۆ بکرێت، که ئه‌وه قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها مافی هه‌ندێک پارێزکردن و ئیحتیاتی سه‌رباری ئه‌وانه، وه‌ک داشکاندنی راده‌ی سزا.92
یه‌ک له‌و زامنه کلیلییانهی دادگایی کردنی عادڵانه که له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یییدا به شێوه‌ی تایبه‌ت پارێزراوه، مافی داکۆکیکاره بۆ هه‌بوونی پارێزه‌ر له هه‌موو ماوه‌ی ره‌وتی دادوه‌ریدا.93له ئیران، داکۆکیکار ته‌نیا کاتێ مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری پێ ده‌درێت که کاری لێکۆڵینه‌وه کۆتایی پێ هاتبێت و به شێوه‌ی فه‌رمی تۆمه‌تی درابێته پاڵ. ئه‌وه، ده‌بێته هۆی دوورودرێژبوونی ده‌ست به سه‌ریی که‌سه‌که، به بێ په‌یوه‌ندی و مولاقات و هه‌روه‌ها پرس وجۆ به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر، هه‌ردووکی ئه‌وانه، رێگه بۆ ئه‌شکه‌نجه یا هه‌ڵس و که‌وتی ناپه‌سند له پێناو وه‌رگرتنی ئیعتراف خۆش ده‌که‌ن.94
یاسای سزای ئیسلامی ئه‌وه دیاری ده‌کات که له تاوانی حدوود و قه‌ساس دا ده‌کرێت ئیعتراف وه‌ک تاقه هۆکاری سه‌لماندنی تاوان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت95، که ئه‌وه خۆی مه‌ترسی مه‌حکووم کردنی داکۆکیکار له سه‌ر بنه‌مای ئیعترافێک که ئازادانه نه‌کراوه، زیاتر ده‌کات.
واهه‌یه پارێزه‌ران له ماوه‌ی دادگادا ئاماده‌بن، به‌لام ئیجازه‌یان نییه تاکۆتایی هاتنی کاره‌که، قسه بکه‌ن. له که‌یسی
"گرنگ"دا، داوه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه پارێزه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی وا قه‌راری کۆتایی لێ ده‌رده‌چێت، هه‌ڵاوێرێت.96
ئه‌گه‌ر داکۆکیکارێک توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت خه‌رجی پارێزه‌ر بدات که خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌وا دادگا پارێزه‌رێکی بۆ دابین ده‌کات.
ناته‌واوی دیکه‌ی ئێران سیسته‌می داوه‌رییه، وه‌ک ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتن به پارێزه‌ری هه‌ڵبژێراوی خۆی، گیرانی گومان لێکراو پێش ده‌ست پێکی دادگا که هه‌ندێک جار له شوێنی زیندانی نافه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می فه‌رمی زیندان راده‌گیرێن و ئه‌وه‌ش رێگه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه یا هه‌ڵس و که‌وتی ناله‌بار بۆ وه‌رگرتنی ئیعتیراف خۆش ده‌کات، پشت گوێ خستنی مافی هێنانی شایه‌د، مهودانهدان به پارێزه‌ری داکۆکێکار بۆ ئه‌وه‌ی کاتی پێویست بۆ پێشکه‌ش کردنی که‌یسه‌که هه‌بێت، و زیندانی کردنی پارێزه‌رانی داکۆکیکار، ئه‌گه‌ر له ره‌وتی راگه‌یشتن به کاره‌کان گازنده بکه‌ن.97
ئه‌و ناته‌واوییانه، به تایبه‌ت له که‌یسی سزای ئیعدامدا جیددین هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه داکۆکیکارانی کۆمه‌ڵگای که‌مایه‌تی کورد و ئه‌وانیتریش، که رووبه‌رووی هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بوونه‌ته‌وه و واهه‌یه زمانی دادگا تێ نه‌گه‌ن، ببنه قوربانی چه‌واشه‌کاریی دادوه‌ری.
کومیته‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه که "سزای ئیعدام ده‌بێ ههنگاوێکی نائاسایی بێت" و ته‌نیا کاتێک ده‌بێ بڕیاره‌که‌ی ده‌ربچێت که دادگا هه‌موو زامنێکی راگه‌یشتن به موحاکه‌مه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی گرتبێته به‌رچاو.98لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو که‌یسێکدا دژ به سزای ئیعدامه، له به‌رئه‌وه‌ی ده‌ست درێژکردنه بۆ سه‌رمافی ژیان و مافی ئهشکهنجهنهکران یاخود مافی نه‌که‌وتنه به‌رسزای بێ به‌زه‌ییانه، نامرۆڤانه و سووکایه‌تی پێکردن.
8. پێشنیار و راسپارده‌کان
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌کات کۆتایی به هه‌ڵاواردنی کورد بهێنن و زامنی ئه‌وه بکه‌ن که کورد و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئێران- پیاو یا ژن، و منداڵ به‌یه‌ک شێوه - بتوانن ده‌ست به هه‌موو چه‌شنه مافێکی مرۆڤ رابگه‌یێنن و سوودی لێ وه‌ربگرن.
به شێوه‌ی تایبه‌ت، لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی حکوومه‌تی ئێران ده‌کات:
سه‌باره‌ت به یاسا و هه‌روه‌ها کرداره‌کانی هه‌ڵاواردن، که ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه وا له په‌یوه‌ندی ئایین و فهرههنگدان:
-
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌موو یاساکان به‌و روانگه‌یه‌وه که هه‌موو په‌یڕه‌وه‌کانی هه‌ڵاواردن یا ئه‌وانه‌ی وا کارتێکه‌ریی جیاوازیدانهرانهیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه قه‌ومی ئایینیه‌کان یا هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌مایه‌تییه‌کانی ترهه‌یه.
-
ده‌رکردنی رێنومایی و هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی پێویست له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی جیاوازیدانهرانهی یاساکان بۆ ئه‌وه‌ی زامنی ئه‌وه بکرێت که کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران سوود له هه‌موو چه‌شنه مافێکی مه‌ده‌نی، سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی خۆیان ببینن.
سه‌باره‌ت به کارودامهزران
-
کۆتایی هێنان به پێوانه‌ی جیوازیدانهرانهی گوزینش که به سه‌رلایه‌نی کار و دامه‌زراندا زاڵه، له ئیش و کاری ده‌وڵه‌تیشدا.
سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره
-
کۆتایی هێنان به هه‌موو سیاسه‌تێکی چۆڵ پێکردنی زۆره‌ملێ و هه‌رچه‌شنه داگیرکردنێکی زه‌وی یا راگۆاستنی دانیشتوان که جیاوازیدانهرانه بێت یاخود دژ به یاساوپێوهره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێت.
-
دڵنیابوون له‌وه‌ی که ده‌رکردنی به‌زۆر ته‌نیا وه‌ک دوایین رێگه چاره سه‌یر ده‌کرێت، و به گوێره‌ی یاسای به‌ڕێ و جێ، دوای راوێژکردن له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وا ده‌که‌ونه ژێر کارتێکه‌ریی به‌رنامه‌که‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌برێت، زامن کردنی خانووبه‌ره‌ی رێک وپێکی جێگری ئه‌وی پێشوو، هاوڕێ له گه‌ڵ پاره‌ی قه‌ره‌بوو، به شێوه‌یه‌ک که له گه‌ڵ یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤدا یه‌ک بگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده
-
هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاو به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کان بتوانن به زمانی زگ‌ماک ده‌رس بخوێنن و ده‌ره‌تانی به‌ڕێ و جێیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانی زگماکیان فێرببن.
سه‌باره‌ت به مافی کچان و ژنان
-
کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی یاسایی ژنان به گۆڕین یا له ناوبردنی یاساکان(وه‌ک یاسای سزا) یا ئه‌و په‌یڕه‌و و عورف و کرده‌وانه‌ی وا ژنان له کێشه‌کانی ناوبنهماڵهدا جیاواز داده‌نێن یا ئه‌وانه‌ی وا ئیجازه ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڵاواردنانه بمێننه‌وه. به تایبه‌ت، زامن کردنی ئه‌وه‌ی ژنان به‌رانبه‌ریی یاساییان پێ ده‌درێت سه‌باره‌ت به مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی هاوسه‌ر و بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی منداڵ له ماوه‌ی هاوسه‌رایه‌تی و جیابوونه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها له‌و کێشانه‌دا که په‌یوه‌ندیان به میرات، خانووبه‌ره، کار و چالاکییه ئابوورییه‌کانه‌وه هه‌یه.
-
راپه‌ڕاندنی خێرا‌و به بێ وه‌ستانی رێکه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له مه‌ڕ فه‌وتاندنی هه‌موو شێوازێکی هه‌ڵاواردن دژ به ژنان و "په‌یماننامه‌ی به ئاره‌زوو"ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
-
مه‌حکووم کردنی ئاشکرای هه‌موو توند وتیژییهک دژ به ژنان و کچان، به توند و تیژی نێو بنه‌ماڵه‌وه.
-
به تاوان ناسینی هه‌ڵاواردن و توندوتیژی دژ به ژنان، و هێنانه کایه‌ی پێوانه‌ی وه‌ک راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، بۆ زامنکردنی ئه‌وه‌ی یاساکان به‌ڕێوه ده‌برێن.
-
زامنکردنی ئه‌وه‌ی تاوانه‌کانی "نامووسی" وتوند وتیژی ناو بنه‌ماڵه وه‌ک تاوانی جینایی جیددی سه‌یر ده‌کرێن، و لێکۆڵینه‌وه و سزای پێویستیان بۆ ده‌گیرێته به‌رچاو.
-
لێکۆلینه‌وه‌ی خێرا، بێ لایه‌ن و ته‌واوی هه‌موو کوشتن، قه‌سدی کوشتن و خۆکوشتنێکی ژنان، به‌و روانگه‌یه‌وه که ئه‌وانه‌ی وا به‌رپرسی توندوتیژی دژ به ژنانن، ده‌درێنه ده‌ست دادوه‌ری.
-
هه‌نگاوی دیاریکراو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خۆقوربانی کردنی ژنان و کچانی کورد.
-
که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وته‌کانی NGO ی مافی ژنان سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژ به ژنان بۆ پلان داڕشتن وسوودلێ وه‌رگرتنی خه‌باتی ئاگاکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتی.
-
زامن کردنی ئه‌وه‌ی که داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ژنان ئازادیی کارکردنیان هه‌یه به بێ ترس و کوسپی سه‌ر رێگا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یا ئه‌وانه‌ی وا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سووڕێن، کاتێ که ده‌چن کاره قانوونییه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.
-
به‌کارهێنانی هه‌موو پێوه‌رێکی کاریگه‌ر بۆ زامن کردنی به‌رانبه‌ریی ژینده‌ر له په‌روه‌رده، بایه‌خدان به راهێنان و دامه‌زراندنی مۆمۆستایانی ژن و به مه‌جبووری کردنی چوونه قوتابخانه بۆ کچان تا ته‌مه‌نی خوارزاوی 14 ساڵان.
سه‌باره‌ت به مافه‌کانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ
-
به‌کار هێنان و کردنه یاسای ناوخۆیی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی وا له "بانگه‌وازی سه‌باره‌ت به ماف و به‌رپرسیایه‌تییه‌کانی تاک، گرووپ، و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ په‌یڕه‌وکردن و پارێزگاریی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان که له جیهاندا ناسراون".
-
وه‌رگێڕانی چاپه‌مه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به ناوی"داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ: پاراستنی ماف بۆ داکۆکیکردنی مافه‌کانی مرۆڤ"، که هه‌روه‌ها به "وه‌ره‌قه‌ی راستییه‌کانی 29" ناسراوه و چۆنیه‌تی کاری داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ له په‌یوه‌ندی پاراستنیاندا روون ده‌کاته‌وه، بۆ سه‌ر زمانی فارسی و زمانه که‌مایه ییه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵس و که‌وتی ناڕه‌وا، که به‌کارهێنانی هێزی کوشهندهش ده‌گرێته‌وه
-
مه‌حکووم کردنی به ئاشکرای ئه‌شکه‌نجه و شێوه‌کانی تری هه‌ڵس و که‌وتی ناڕه‌وا.
-
هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی به په‌له بۆ زامن کردنی ئه‌وه‌ی هیچکه‌سێک ئه‌شکه‌نجه نه‌کرێت یا ره‌فتاری ناڕه‌وای له گه‌ڵدا نه‌کرێت، که کرده‌وه‌ی ده‌ست بهرسهرکردنی بێ مولاقات بۆ ماوه‌ی دوور و درێژیش ده‌گرێته‌وه.
-
ده‌رکردنی فه‌رمانێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو و بێ لایه‌ن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وا سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵس و که‌وتی ناڕه‌وای تر ده‌گوترێت، به دادگا ئه‌سپاردنی ئه‌وانه‌ی وا به‌رپرسی هه‌رچه‌شنه دهستدرێژییهکن، و دانی قه‌ره‌بووی ته‌واو به قوربانییه‌کان.
-
کۆتایی هێنان به که‌ڵک وه‌رگرتن له "ئیعتییرافات"ی به زۆر له سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن، که تێک شکاندنی مافی "به بێ تاوان ناسین" وئه‌و مافه‌یه که مهجبوورنهکرێت دژ به خۆی شایه‌دی بدات یا ئیعتیراف به گوناه بکات.
-
راپه‌ڕاندنی" رێکه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه و هه‌روه‌ها په‌یمانی به‌دڵخواز"ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌باره‌ت به دادگایی کردنه‌کان
-
پێداچوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی دادگا تایبه‌ته‌کان له ئێران، به دادگای شۆڕش و دادگای تایبه‌ت به رۆحانیونهوه.
-
زامن کردنی ئه‌وه‌ی هه‌موو دادگایی کردنێک، و یه‌ک له‌وانه دادگای پیوه‌ندیدار به قه‌راری ئیعدام، رێز له‌و که‌مترین راده‌یه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دادگای دادپه‌روه‌رانه و په‌یڕه‌وه‌کانی ره‌وتی دادگاکان، که له ICCPRدا ده‌ست نیشان کراون، بگرن.
-
ئازادکردنی ده‌ست به‌جێ و بێ مه‌رجی هه‌موو زیندانیانی بیروباوه‌ڕ.
-
فه‌رمانی ئازادی یا دادگایی کردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌موو ئه‌و زیندانییانه‌ی که گوایه تاوانی سیاسی‌یان کردوه له دادگای ئاسایی دا.
سه‌باره‌ت به سزای ئیعدام
-
داشکاندنی هه‌موو قه‌رارێکی ئیعدام و ده‌رکردنی فه‌رمان سه‌باره‌ت به دواخستنی ئیعدامی ئه‌وانه‌ی وا قه‌راریان بۆ ده‌رچووه، هاوته‌ریب له گه‌ڵ بڕیارنامه‌ی مانگی دیسه‌مبری 2007ی سکرێتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که خوازیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه بوو که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا قه‌راری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه.
-
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که به گوێره‌ی ئه‌وان، واهه‌یه که‌سێک له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بکووژرێت، به‌و ئامانجه‌ی که ده‌ست به‌جێ رێژه‌ی سزای ئیعدام که‌م بکرێته‌وه و به‌و ئامانجه‌ش که له کۆتاییدا قه‌راری ئیعدام به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگیرێت.
-
سه‌رنج دانه‌وه‌ی یاساکان بۆ زامن کردنی ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س قه‌راری ئیعدامی بۆ ده‌ربچێت، بتوانێ داوای لێبووردن یا داشکانی راده‌ی سزاکه‌ی بکات، هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی ئێران به گوێره‌ی مادده‌ی6(4)ی ICCPR و کاتی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره‌شی، پێ بدرێت.
-
پێداچوونه‌وه‌ی یاسا و کرده‌وه‌کان بۆ زامن کردنی ئه‌وه‌ی قه‌راری ئیعدام بۆ هیچ که‌سێک ده‌رنه‌چێت که له کاتی ئه‌و تاوانه‌ی وا ده‌گوترێت کردوویه‌تی، ته‌مه‌نی له 18 ساڵان که‌متر بووبێت.
-
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌موو پێشگیرییهکی پێویست بۆ پێداچوونه‌وه‌ی مه‌رجه دڵنیاکهرهکانی دادگا و پێش دادگا، که له یاسای ره‌وتی ئاسایی جینایی دا هاتووه و په‌یوه‌ندیان به تاوانه قورسه‌کانه‌وه هه‌یه به‌و روانگه‌یه‌وه که که‌مترین مه‌رجه‌کانی دڵنیاکه‌ر، وا له په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاتووه و ئێران ده‌وڵه‌تی به‌شداریانه، به‌کاربهێنرێن و به‌و روانگه‌یه‌شه‌وه که بۆچوونی شه‌خسی، وه‌ک پشت به‌ستن به"زانیاریی داوه‌ر" له ناو ببرێن.
سه‌باره‌ت به هاوکاری کردن له گه‌ڵ تاقمه نێونه‌ته‌وییه‌کانی مافی مرۆڤ
-
وه‌ک پێداویستییه‌کی خێرا، رێگه خۆش کردن بۆ ئه‌و داواکارییانه‌ی که له لایه‌ن لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ سه‌ردانی ئێران کراوه بۆ ڕاگه‌یشتن به دادگا تایبه‌ته‌کان، ئیعدامی نابه‌جێ و ماوه‌کورت، گرووپی کار سه‌باره‌ت به بێ سه‌ر و شوێن کرانی به زۆر، لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئازاری ئایین یا بڕوا، ئه‌شکه‌نجه، لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی داوه‌ران و پارێزه‌ران، و گرتنه به‌رچاوی بانگ هێشتن کردنی پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به که‌مایه‌تییه‌کان بۆ سه‌ردانی ئێران، به ناوچه کوردییه‌کان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کهمایهتییهکانهوه، و درێژه‌دان به وت وویژ له گه‌ڵ لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ و توندوتیژی دژ به ژنان و هه‌وڵدان بۆ به‌جێ هێنانی پێشنیار و ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌وان.
-
بانگ هێشتن کردنی لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به بارودۆخی داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ، هاوڕێ له گه‌ڵ پسپۆڕی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌ڕ کاروباری که‌مایه‌تییه‌کان به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ل و مه‌رجێک که رووبه‌ڕووی داکۆکیکارانی کوردی مافه‌کانی مرۆڤ بۆته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیار و ئامۆژگارییان بده‌نه حکوومه‌ت.
-
بانگ هێشتنی تاقمه سه‌ربه‌خۆکانی تر، وه‌ک لێبووردنی نێونه‌ته‌ویی بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران، به ناوچه کوردییه‌کان و ناوچه‌ی دیکه‌ی کهمایهتییهکانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ بخرێنه به‌ر باس.
پاشکۆی ژماره 1: مه‌نع له سه‌ر دروستکرانی شوێنی عیباده‌تی ئه‌هلی حه‌ق
به ناوی خودا
ئوستانداری کرماشان رێکه‌وت:30/7/86
[22/10/2007]
ژماره:22/48882
هاوپێچ:هه‌یه
فه‌رماندارانی به‌ڕێزی شاره‌کانی سه‌ر به ئوستان
سڵاوتان لێ بێت
هاوپێچ، ده‌قی وه‌ئه‌ستۆگرتنی ژماره 3780/ 1312 رێکه‌وتی 29/6/1386 [20/9/2007] سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی فیرقه‌ی ئه‌هلی حه‌ق بۆ دامه‌زراندنی بینای جه‌مخانه[تان بۆ ده‌نێرین و ده‌ڵێین ئه‌و کاره] هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و شه‌رعی نییه، هه‌ربۆیه‌ش[پیویسته] هیچ چه‌شنه نامه‌یه‌ک[یان بۆ نه‌نێرن] یاخود نامه گۆڕینه‌وه له گه‌ڵ ده‌وائیر و رێکخراوه‌کان نه‌که‌ن.
[ئه‌م نامه‌یه]تانبۆ سه‌رنجدان و ده‌رکردنی فه‌رمانی پێویست بۆ ده‌نێررێت.
سه‌یید مسته‌فا ئه‌بته‌حی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری شۆڕاکان
ئیمزا
مۆر: تۆماری کۆمپیوته‌ری ئوستانداری کرماشان
ژماره 48818
مۆر: [ناخوێنرێته‌وه] 30/7/86 (؟)[22/10/2007(؟)]
پاشکۆی ژماره 2:
راپۆرتی به‌زۆرملی سه‌باره‌ت به هه‌ڵس و که‌وتی که‌مایه‌سییه به فه‌رمی نه‌ناسراوه‌کان له قوتابخانه‌کاندا
کۆماری ئیسلامی ئێران دائیره؟ -------
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێکه‌وت: کووژاوه‌ته‌وه
دائیره‌ی کوللی په‌روه‌رده ژماره: کووژاوه‌ته‌وه
په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی "شهر قدس" هاوپێچ -----
به ناوی خودا
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێزی قوتابخانه‌ی
سڵاوتان لێ بێت
له گه‌ڵ رێزمدا، تکایه ئه‌گه‌ر له یه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێوه، قوتابی یا هاوکارانێک له فیرقه گومڕاکان(به‌هایی، عهلیهڵڵاهی، ئه‌هلی حه‌قی و...) خه‌ریکی کارن، ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه به جیاجیا (بۆ قوتابی و هاوکارانتان) پڕ بکه‌نه‌وه و به ماوه‌یه‌ک که دره‌نگتر له دوو هه‌فته دوای گه‌یشتنی ئه‌م راگهیاندننامهیه نه‌بێت بینێرنه‌وه بۆ ده‌فته‌ری "حه‌راسه‌ت"ی دائیره‌که‌مان.
لێی زیاد ده‌که‌م و ده‌ڵێم هه‌رچه‌شنه چالاکی و پروپاگه‌نده و فهزاخوڵقاندنێک له لایه‌ن که‌سانی سه‌ره‌وه له قوتابخانه‌دا یاساخه و ده‌بێ هه‌موو مل که‌چی یاسا و په‌یڕه‌وه‌کانی قوتابخانه‌که بن.
ئیمزا
جه‌عفه‌ر نه‌جه‌فی
سه‌رۆکی دائیره‌ی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی"شهر قدس"
|
ژماره ی ره‌دیف |
ناو وناوی بنه‌ماڵه‌یی |
ناوی باوک |
ژماره‌ی ناسنامه |
پلهوپۆل |
ناو فیرقه |
روونکردنه‌وه‌کان |
|
|
|
|
|
|
|
|
ناو و ناوی بنه‌ماڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
رێکه‌وت و مۆر و ئیمزا
پاشکۆی ژماره 3: نموونه‌یه‌کی زیاتر سه‌باره‌ت به راپۆرتدان له سه‌ر چالاکییه‌کانی که‌مایه‌تییه به فه‌رمی نه‌ناسراوه‌کان له قوتابخانه‌کاندا
کۆماری ئیسلامی ئێران
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
دائیره‌ی گشتی په‌رورده‌ی شارانی سه‌ر به ئوستانی تاران
په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی"شهر قدس"
لاپه‌ڕه 4
[رسته‌ی ناته‌واو].. به کێشه‌ی عیباده‌تی وه‌ک نوێژ و رۆژوو و قورئان و په‌روه‌رده‌کردنی رۆحی"امر بمعروف و نه‌ی من المنکر" به هاوکاری بنکه‌ی په‌روه‌رده راوێژکارانی قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه بچێت.
21. کێشه‌ی ئه‌خلاقی و هه‌ڵس و که‌وتی قوتابییه‌کان تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌گونجێت له ناو قوتابخانه و به تێگه‌یشتوویی و هاوبیریی پێویستی به‌رپرسانی قوتابخانه، له مودیر و جێگران و بنکه‌ی په‌روه‌رده‌یی و راوێژکارانی به‌ڕێز چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌گه‌ر هات و گه‌وره‌بوونه‌وه و دوای پێوانی هه‌موو قۆناغه‌کانی ته‌مێ کردن، بنێررێن بۆ دائیره و شوێنی په‌یوه‌ندیدار. دیاره ناردنی راپۆرتی نووسراو سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار، بۆ ئه‌م یه‌که‌یه‌ش پێویسته.
22. پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز بۆ ناسین و ناساندنی قوتابیان و واهه‌یه هاوکارانی سه‌ر به فیرقه‌ی گومڕا و غه‌یره گومڕا، له‌وانه(مه‌سیحی، زه‌رده‌شتی، به‌هایی، ئه‌هلی حه‌ق، عهلیهڵڵاهی، سوننی، هاووڵاتی ده‌ره‌وه‌یی و ...) له لیسته و پێرستی جیاوازدا به گوێره‌ی نموونه‌ی فۆرمی هاوپێچ، هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه و به شێوه‌یه‌کی نهێنێی بینێرن بۆ ئه‌م یه‌که‌یه.
23. له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له هاوکارانتان که‌ڵک له سه‌رڤیسی[هات وچۆی] مامۆستایان وه‌رده‌گرن و کاروباری ئه‌خلاقی له ناو سهرڤیسهکهدا ناگرنه به‌رچاو، و [به هۆی] ناڕه‌زامه‌ندیی هاوکارانی تر له‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای پێ داگرتنی پێشووی ئه‌م یه‌که‌یه‌ی ئێمه، هاوکارانی مێیینه(خوشک) له کورسییه‌کانی پێشه‌وه(پشت لێخوڕ) داده نیشن، تکایه به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز ئه‌م کێشه‌یه به چه‌شنێک به هاوکارانی ناوبراو رابگه‌یێنن.
24. تکایه به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز هه‌رچه‌شنه هه‌واڵ و ده‌نگۆیه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌که‌ش بێت. به شێوه‌ی نووسراو به‌م ده‌فته‌ره‌ی رابگه‌یێنن تا که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌ربگیرێت.
25. هه‌ندێک جار بینراوه به‌شێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان و هاوکارانی فه‌رهه‌نگی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کان و به پێچه‌وانه‌ی بواری به‌رپرسایه‌تی خۆیان که ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندبێت به کێشه په‌روه‌رده‌کان، له‌و کاتانه‌ی دا که بۆ فێرکردن و کاری ئیداری ته‌رخان کراون، به‌شێوه‌یه‌کی توند وتیژ ده‌چنه ناو کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه و هه‌رای رێباز و لایه‌ن ده‌خه‌نه رێگا و له ناو رێکخراوه‌ی نهینی ئه‌وتۆدا که ئیجازه‌نامه‌ی شه‌رعی و قانوونیشیان نییه، ده‌ست ده ده نه کاری نابه‌رپرسانه و نافه‌رهه‌نگی که هیچ ئاکامێکی نییه جگه له‌وه‌ی توێژی بایه‌خی خه‌ڵکانی سه‌ربه په‌روه‌رده بچێته ژێر پرسیار و کێشه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ناوچه په‌ره بگرێت و دووبه‌ره‌کی له نێو توێژه فه‌رهه‌نگییه‌کاندا بێته ئاراوه.[ئه‌م کاره] خۆی چه‌شنێک به‌ربه‌ره‌کانی کردنی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی نیزامی کۆماری ئیسلامی یه و به‌م هۆیه‌وه به توندی داوا ده‌کرێت که لهوهبهم لاوه ئه‌م بابه‌تانه نه‌بینرێن و ئه‌گه‌ر هه‌بن، به پێی په‌یڕه‌وه‌کان هه‌نگاوی یاسایی هه‌ڵده‌هێنرێته‌وه.
26. تکایه به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز هه‌ر به‌خشنامه‌یه‌کی نهینی که له به‌ر ده‌ستیاندایه و بۆ ئه‌و یه‌که په‌روه‌رده‌یه نێراوه، له...
پاشکۆی 4:به‌شێک له شایهدینامهی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه له مانگی ئاپریلی 2008دا به شێوه‌یه‌کی فراوان له سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو بووه‌وه.
من فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، هه‌روه‌ها ناسراو به سیامه‌ندم، مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌م که پێشتر له گوندی کامیاران بۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی ئێران کارم ده‌کرد، و 12 ساڵ ئه‌زموونی وانه گوتنهوهم هه‌یه.
ساڵێک پێش گیرانم، له ئه‌نستیتۆی"کارودانش" کارم ده‌کرد. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی کامیاران لقی کوردستان بووم. تا ئه‌و ده‌مه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ناوبراو جیابوومه‌وه، راست پێش ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه یاساخ بکرێت، من سه‌رۆکی په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووم. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مانگانه‌یه‌ک بووم به ناوی"رۆیان"، که دواتر له لایه‌ن سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو پاشانیش وه‌ستێنرا.
بۆ ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ی کامیاران بووم و له ساڵی 2005 به دواوه ده‌ستم کرد به چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و له ئه‌نجامدا بووم به یه‌کێک له نووسه‌رانی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ. له ئۆگوستی 2006دا چووم بۆ تاران بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی کێشه‌ی نه‌خۆشی برا ناساغهکهم بگرم، که ئه‌ویش چالاکێکی سیاسییه، و له‌وێ بوو که گیرام.
هه‌مان رۆژ بۆ شوێنێکی نادیار به‌ڕێ کرام. ژێرخانێک بوو به بێ هه‌واگۆڕکێ، ته‌نگه‌به‌ر و تاریک. ژووره‌که هیچ ڕاخه‌رێکی تێدانه‌بوو، جگه له پیس وپۆخڵی، هیچی لێ نه‌بوو، نه دۆشه‌گ نه پێخه‌و و نه هیچی تر. گه‌لێک تاریک بوو، بردمیانه ژوورێکی تر.
له‌وده‌مه‌دا که خه‌ریکی نووسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی من بوون، پرسیاری ئه‌وه‌یان کرد بنه‌مای قه‌ومیم چییه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوتم"کورد" به لووله‌یه‌ک که له قامچی ده‌چوو، زۆر به توندی به‌ربوونه لێدانی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانم. هه‌روه‌ها به هۆی ئایینهکهمهوه، سووکایه‌تی ئایینی و لێدانی زیاترم تووش هات. ده‌ستیان ده‌به‌ستم و له سه‌ر کورسییه‌کیان داده‌نام و گوشاری زۆریان ده‌خسته سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ستیاری له‌شم... به‌زۆر جل و بهرگهکهمیان له‌به‌ر دادهکهندم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کردم که دار و باتوونم تێ ببڕن.
له‌و شوێنه، لاقی چه‌پم زۆر بێ به‌زه‌ییانه بریندار کراو به هۆی لێدانی بێ پسانه‌وه‌ی سه‌رم، که له کاتێکدا که کاره‌بایان لێ ده‌دام، بوورامه‌وه. کاتێ وه‌هۆش خۆم هاتمه‌وه، له‌نگه‌ری له‌شم له ده‌ست دابوو و بێ ئه‌وه‌ی بتوانم کۆنترۆڵی خۆم بکه‌م، ده‌له‌رزیم. لاقیان به زنجیر ده‌به‌ستمه‌وه و به هۆی ده‌زگایه‌کی بچووکه‌وه که له به‌ر پشتێمیان ده‌به‌ست کاره‌بایان له له‌شم ده‌دا، شوێنی هه‌ستیاری له‌شمیان ده‌له‌رزانده‌وه و ئێشه‌که‌ی گه‌لێک به توندی ئازاری ده‌دام.
دواتر چوومه داڵانه‌که و هه‌ر له به‌ر ده‌رگاکه‌ی(قاتی سه‌ر زه‌وی- ده‌سته چه‌پ، هه‌ندێک به‌ره‌و سه‌ره‌وه، ئینجا ژووری به‌رێوه‌برانی حوکمه‌کان)، له ژوورێکی بچووکیان دانام که له‌وێ گه‌لێک به‌توندی وه‌به‌ر مست و پێلهقهیان دام. رۆژی دواتر، بردیانمه زیندانی سنه، تا ئه‌وه‌ی براکه‌میان گرت. له‌و ده‌مه‌وه که گیرام رووبه‌رووی جنێو، سووکایه‌تی و لێدان بوومه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئیجازه‌یان پێ نه‌داوم بچمه ئاوده‌ست، تا ئه‌و شوێنه‌ی که گمێزم کردوه به خۆمدا. دوای ئه‌وه‌ی گوشاری زۆری ئه‌ندامی و ده‌روونیم خرایه سه‌ر، جارێکی تر برامه‌وه گرتووخانه‌ی 209 و له ژووره‌کانی قاتی یه‌که‌مدا(ژووره سه‌وزه‌کانی پرس وجۆکردن)، ته‌حقیقیان لێ کردم، لێیاندام و ئازاریان پێ گه‌یاندم.
پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی که دایانم، مهجبووربوون رۆژی 27ی ئۆگوستی 2006 بمبه‌ن بۆلای دوکتۆر، که له شوێنێکی په‌یوه‌ست به ژووره‌کانی پرس وجۆکردن بوو، له‌وێ دوکتۆر نیشانه‌کانی برینی سه‌ر له‌شمی نووسی، که ئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه و لێدانی توند و دارکاریکردنم بوون و به ئاشکرا به پشت و مل و سه‌ر و سمت و ڕان و لاقمه‌وه دیاربوون. دوومانگی ئۆگوست و سپتامبرم له ژووری تاکه که‌سیی ژماره 43 دا برده سه‌ر. به هۆی راده‌ی زۆری ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه که کێشابووم، بۆ ماوه‌ی 33 رۆژمانم له خواردن گرت. ئه‌وان ده‌ستیان کرد به ترساندن و هه‌ڕه‌شه لێ کردنی بنه‌ماڵه‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له چنگ ئه‌شکه‌نجه رزگار بکه‌م و دژایه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی ناله‌بار و زه‌خت و زۆریان بکه‌م، خۆم له پلیکانه‌کانی قاتی یه‌که‌مه‌وه خسته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بکووژم.
نزیکه‌ی مانگێک له ژوورێکی تاکه که‌سیدا بووم که له کۆتایی به‌شی 113 له قاتی یه‌که‌م بوو و بۆگه‌نێکی زۆری لێ ده‌هات. له ماوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا ئیجازه‌ی چاوپێکه‌وتن یا ته‌له‌فون بۆ کردنی هیچکام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خۆمم نه‌بوو. له سه‌ره‌تای جانیوه‌ری 2007دا له شوێنی ده‌ست به‌سه‌رکرانی ژماره 209ی تارانه‌وه بردیانمه ئیتلاعاتی کرماشان که که‌وتۆته ناوه‌ندی"نه‌فت"، به بێ ئه‌وه‌ی له دادگادا تاوانێکی نهسهلماوم بده‌نه پاڵ یا قه‌رارێکم له سه‌ر ده‌ربکه‌ن. شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ریم بێ ده‌ره‌تان و بچووک و تاریک بوو و هه‌موو چه‌شنه تاوانێکی تێدا ده‌کرا.
دوای لێدان، هه‌موو جل وبهرگهکهمیان له بهرداکهندم. جل وبه‌رگی پیسی بۆگه‌نیان پێ دام و به‌شه‌ق و مسته‌کۆڵه به داڵانی گرتووخانه‌که‌دا بردمیانه ژووری ئه‌فسه‌ری ئاسایشی به‌رپرسی شوێنه‌که و له‌وێوه بۆ داڵانێک که پێیداچوونه ناو ده‌رگایه‌کی بچووک.
ئه‌وه ژوورێکی بچووک بوو، که بۆ هه‌موو که‌سێکی تر شارهاو بووه، به شێوه‌یه‌ک که هاوارهکانیشم نه‌ده‌گه‌یشته گوێی که‌س. قه‌باره‌ی ژووره‌که 1 مه‌تر X60 سانتیمه‌ترXنیومه‌تر دابوو. دووچرای بچووک له میچه‌که‌وه شۆڕ ببوونه‌وه. هیچ ئاڵ و گۆڕێکی هه‌وای تێدا نه‌دکرا. ژووره‌که، پێشتر ئاو ده‌ست بوو و به ڕاستی بۆگه‌ن و سارد بوو. لێفه‌یه‌کی به ڕاستی پیس له ژووره‌که‌دا بوو. هه‌ر جارێک له پڕ، له خه‌و ههستایهم سه‌رم له دیوارهکهدهدا. ژووره‌که له‌وپه‌ڕی ساردیدا بوو. هه‌ندێک جار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وا هه‌ڵمژم مه‌جبوور ده‌بووم سه‌رم بخه‌مه سه‌ر زه‌وی و له که‌له‌به‌ری نێوان ده‌رگا و زه‌وییه‌که‌وه هه‌وا هه‌ڵمژم. له ماوه‌ی خه‌و و ئیستراحهتمدا، پاسه‌وانه‌کان ماوه به ماوه زۆر به توندی له ده‌رگاکه‌یان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئیستراحه‌تم لێ بشێوێنن یاخود چراکه‌یان ده‌کووژانده‌وه. دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی چوومه ئه‌و زیندانه‌وه، بردیانم بۆ ژووری پرس و جۆ و به بێ ئه‌وه‌ی تاقه پرسیارێکم لێ بپرسن ده‌ستیان کرد به شه‌ق و مست لێدانم و جنێو و ئه‌وه‌نده‌ی توانیان قسه‌ی ناحه‌زیان پێ گوتم. پاشان گهڕاندمێانهوه هه‌مان ژوور، رادیۆکه‌یان هه‌ڵکرد و خستیانه به‌رزترین ده‌نگی گونجاو بؤ ئه‌وه ی ئیستراحه‌ت و وردبوونه‌وه له خۆم لێ تێک بده‌ن. له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا دووجار ده‌متوانی بچم بۆ ئاوده‌ست و مانگی یه‌ک جاریش ده‌متوانی خۆم بشۆم.
ئه‌وانه‌ی خواره‌وه نموونه‌ی ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ن وا له گرتووخانه‌ی کرماشان به‌سه‌رم هات:
-
یاری"فوتبۆڵ"، ئه‌وه چه‌مکێکه پرسیارکه‌ره‌کان که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت، ئه‌وان جل و به‌رگیان له بهردادهکهندم و به 4 یان 5 که‌س ده‌وریان ده‌دام و به مسته‌کۆڵه و شه‌ق بۆیه‌کتریان ده‌خستم. ئه‌گه‌ر بکه‌وتمایه‌ته زه‌وی پێم پێ ده‌که‌نین و هه‌تا له سه‌ر زهوییهکهبوایهم، وه‌حشیانه لێیان ده‌دام.
-
مه‌جبووریان دکردم له سه‌ر لاقێکم بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات بوه‌ستم و ده‌ستیشم به‌رزبکه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ماندوو بوایه‌م و قایم رانهوهستایهم یاخود لاقم یا ده‌ستم بهردایهتهوه، به لێدان تێم به‌رده‌بوون.
-
له ماوه‌ی پرس و جۆدا به مست و زلله لێیان ده‌دام.
-
ژێرخانی گرتووخانه‌که، له داڵانه سه‌ره‌کییه‌که‌وه تا ئه‌و ده‌رگایه‌ی وا ده‌گه‌یشته هه‌وای تازه، به زبڵ و ورکه‌نان دا پۆشرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رچاوی خه‌ڵکانی تر وون بێت. ئه‌وه خۆی ژوورێکی ئه‌شکه‌نجه بوو، که شه‌وانه دهیانبردمێ. له‌وێ ده‌ست و لاقیان به ته‌ختێکی خه‌وتنه‌وه(قه‌ره‌وێڵه) ده‌به‌ستم و به شهللاقێک که پێیان ده‌گوت "ذولفه‌قار" له به‌ری پێ، ران و پشتیان ده‌دام. ئازاره‌که‌ی به‌راده‌یه‌کی بێ هه‌ژمار دوور له تاقه‌ت بوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ نه‌مده‌توانی به رێگه‌دا بڕۆم.
-
ژوورێکی ساردیان بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی سهرماوسۆلی کاتی زستان بوو، ده‌یانبردمه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی پرس وجۆم لێ بکه‌ن، به‌ڵام له راستیدا هه‌تا به‌ره‌به‌یان له‌وێ دهیانهێشتمهوه.
-
له گرتووخانه‌ی کرماشان، شۆک یا راتڵهکاندنی کاره‌بایی به‌کارده‌هێنرا، به‌م ده‌زگایه هه‌موو شوێنێکی هه‌ستیاری له‌شیان ئازارده‌دا.
-
ئیجازه‌م پێ نه‌ده‌درا که‌ڵک له میسواک(فلچه) و هه‌ویری ددان وه‌ربگرم. راده‌یه‌کی گه‌لیک که‌می پاشماوه‌ی خواردنیان پێ ده‌دام که بۆنی گرتبوو و به‌ته‌واوه‌تی بۆ خواردنی مرۆڤ نه‌ده‌بوو.
ته‌نانه‌ت له گرتووخانه‌ی کرماشانیش ئیجازه‌ی چاوپێکه‌وتنی که‌س وکاریان پێ نه‌ده‌دام و ئه‌وه‌نده له کاره‌که چووبوونه پێشه‌وه که ئه‌و کچه‌شیان گرتبوو که خۆشم ده‌ویست. ته‌نگژه‌یان بۆ براکانم خوڵقاندبوو و گرتبوویانن. به هۆی ژووره‌که‌م و لێفه و جلوبه‌رگی پیسی بۆگه‌نی ناسه‌لامه‌ت، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی پێستم په‌یداکرد(هه و کردن به هۆی قارچکه‌وه) و ته‌نانه‌ت ئیجازه‌ی چاوپێکه‌وتنی دوکتۆرم نه‌بوو. به هۆی ئه‌وه‌وه که کێشانی ره‌نجی ئه‌شکه‌نجه‌م بۆ ئه‌سته‌متر ده‌بوو، مه‌جبوور بووم بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ مان له خواردن بگرم.
له 15 رۆژی کۆتایی گرتووخانه‌دا، ژووره‌که‌یان گۆڕیم و ناردیانمه ژوورێکی بۆگهنتروپیس تر، که هیچ ده‌ره‌تانێکی گه‌رم کردنی تێدا نه‌بوو. هه‌موو رۆژێک ده‌بوایه سووکایه‌تیم پێ بکرێت و لێم بدرێت، به شێوه‌یه‌ک که رۆژێکیان به مستێک که له گونم درا، بوورامه‌وه. شه‌وێكیان له ژووری ئه‌شکه‌نجه(ژێرخان)، جل وبه‌رگیان له بهرداکهندم و هه‌ڕه‌شه‌یان کرد که هه‌ر له‌وی ده‌ستدرێژی جنسیم لێ ده‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست یهشکهنجهیان رزگارم بێت، سه‌رم توند به دیواردا کوتا. مهجووریان کردم ئیعتیراف به شتی هه‌ستیار و په‌یوه‌ندییه‌کانم بکه‌م و مه‌جبووریان کردم... ده‌نگی ناڵه و هاوار ده‌بیسرا و هه‌ندێک جار خۆیاندهکوشت.
له رۆژی 18ی مارچی 2007دا رایانگوێستمهوه بۆ گرتووخانه‌ی 209 له زیندانی ئێڤین، گه‌رچی له ژووری گشتی ژماره 121دا دایاننا بووم، به‌ڵام ئیجازه‌م نه‌بوو چاوم به که‌س و کارم بکه‌وێت. هێشتا هه‌ر ئازاری ئه‌ندامی و ده‌روونییان ده‌دام، وه‌ک گرتنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و به‌رگریکردن له چاوپێکه‌وتنیان، جنێودان و سووکایه تی پێکردن و لێدانی ئه‌وانیش.
دوای چه‌ند مانگ روون نه‌بوونی بارودۆخ، له مانگی مه‌ی 2007دا، کهیسهکهمیان برده لقی 30 دادگای شۆڕش. پرس وجۆکهرهکان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردم که به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌راری ئێعدام یا زیندانی درێژخایه‌نم بۆ وه‌ربگرن و ئه‌گه‌ریش بێ تاوانییهکهم بسه‌لمێت و ئازاد بکرێم ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان تۆڵه‌م لێ ده‌ستێننه‌وه. هیچ بۆیان گرنگ نه‌بوو چی رووده‌دات، وه‌ک کورد و رۆژنامه‌نووس و چالاکی بواری مافی مرۆڤ ، هه‌رگیز له ئه‌شکه‌نجه کردنم نه‌ده‌وه‌ستان.
دادگای شۆڕش له تاران رایگه‌یاند که که‌یسه‌که له تاران پێی راناگه‌ن و ده‌ینێرن بۆ سنه. هه‌موو کاتێک که ده‌نگی پشتگیری خه‌ڵک یا ئه‌نجومه‌نه مافی مرۆڤه‌کان بۆ پشتگیری کردنم و دژبه گیرانه‌که‌م به‌رزده‌بووه، ئه‌شکه‌نجه‌کان ناخۆشتر و راده‌ی گوشاره‌کان له سه‌رم زیاتر ده‌بوو.
له ئۆگوستی 2007دا راگوێزرامه گرتووخانه‌ی سنه، شوینێک که به‌راستی"خراپترین کابووس" بوو بۆم، که هه‌رگیز ناتوانم له بیری بکه‌م و بۆ پاشماوه‌ی ژیانم له مێشکم دا ده‌مێنێت. گه‌رچی به گوێره‌ی یاساکانی خۆشیان من تۆمه‌تی تازه‌م نه‌درابووه پاڵ، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر ئهووهندی چوومه ژوورێ، ده‌ستیان کرد به ئازاری ئه‌ندامی و ده‌روونیم.
گرتووخانه‌ی سنه داڵانێکی سه‌ره‌کی و 5 داڵانی به ته‌نیشته‌وه هه‌یه، له دوایین داڵان و دوایین ژووردا دایاننام. به‌رده‌وام ژووره‌که‌میان ده‌گۆڕدرێ تا رۆژێک سه‌رۆکی گرتووخانه له گه‌ڵ چه‌ند کهسیتر به بێ هیچ هۆیه‌ک ده‌ستیان کرد به لێدانم، پاشان له ژووره‌که‌م کێشایانمه ده‌ره‌وه و له سه‌ر پلیکانه‌کان که 18 پله بوون و ده‌چوو بۆ ژێرخان و ژووری پرس و جۆ ههرلێیاندام. جارێک له پشت سه‌ریان دام و له پڕ که‌وتمه سه‌ر زه‌وییه‌که و بوورامه‌وه. به پلیکانه‌کاندا رایان کێشامه خواره‌وه، به‌ڵام نازانم چۆن. کاتێ چاوم کرده‌وه هه‌ستم به ئازارێکی گه‌ڵێک زۆر کرد له ده‌م و چاو و سه‌ر و هه‌ر دوو کهلهکهمدا. وه‌هۆش هاتنه‌وه‌م بوو به‌هۆی دهستهلێدانێکی تر به مسته‌کۆڵه‌و شه‌ق له هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شم. دوای نزیکه‌ی سه‌عاتێک لێدان به سه‌ر پلیکانه‌کاندا رایان کێشامه سه‌ره‌وه بۆ داڵانی دووهه‌م و خستیانمه ژوورێکی بچووکه‌وه، له‌وێ دووبازجوو ئه‌وه‌نده‌یان لێدام تا له سه‌ر هۆش چووم. کاتێ که دیسان هاتمه‌وه هۆش گوێم له بانگی عه‌سر بوو. ده‌م و چاو و جل وبهرگهکهم هه‌مووی خوێناوی بوون. ده‌م و چاوم ماسیبوو، هه‌موو ئه‌ندامم ره‌ش وشین هه‌ڵگه‌ڕابوو. توانای جووڵانهوهم نه‌مابوو، دوای چه‌ند سه‌عات به ده‌مه‌وه خستیانمه ژێر "دووش"ی حه‌مامێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م و چاو و جل وبهرگهکانم خاوێن بکه‌مه‌وه.
جل و بهرگهکهمیان به ته‌ڕی کرده‌وه به‌رم و له به‌ر خراپ بوونی دۆخی سه‌لامه‌تیم به چاوبه‌ستراوی که‌سێکی سه‌ربه‌به‌شی پرس و جۆ پشکنیمی. رۆژی دواتر مه‌جبوور بوون بمبه‌ن بۆ ئۆڤیسی دوکتۆرێک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان. به هۆی زیان گه‌یشتن به ده‌م و ددان و شه‌ویلکه‌م، ماوه‌ی 2 رۆژ توانای خواردنی هیچ شتێکم نه‌بوو. شه‌وانه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌میان ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رما لێم بدات. لێفه‌یان پێ نه‌دام و به ناچاری فهڕشهکهم له ده‌وری خۆم ده‌پێچا.
ئیجازه‌ی هه‌واخۆری، چاوپێکه‌وتنی که‌س و کار، یا ته‌له‌فون کردنم نه‌بوو و له ژووره‌کانی پرس و جۆی ژێرخانه‌که، هه‌ر لێیاندام و لێیاندام. مه‌جبوو بووم بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ مان له خواردن بگرم. له ژێرخانه‌که، زۆر جار سه‌ریان به دیواردا دهکوتام. له ژووره‌که‌مه‌وه هه‌تا شوێنی پرس و جۆ به‌شه‌ق و مسته‌کۆڵه هه‌ر لێیانده‌دام. له کرماشان و سنه هیچ تۆمه‌تێکیان لێ نه‌دام.
ئه‌شکه‌نجه‌ی ناخۆشی"جووجهکهباب" چه‌مکێک بوو سه‌رۆکی به‌شی ئاسایشی زیندان له شاری سنه به کاری ده‌هێنا و زۆربه‌ی شه‌وان ئه‌گه‌ر له‌وێ بوایه، خۆی به‌ڕێوه‌شی ده‌برد. ئه‌و ده‌ستی له ده‌وری ده‌ست و لاقم ده‌ئاڵاند و فڕێی ده‌دامه سه‌ر زه‌وی و به توندی لێی ده‌دام.
ده‌تتوانی گوێت له گریان و هاواری زیندانییه‌کانی دیکه‌ش بێت، که وا ده‌رده‌که‌وت زۆریان ژن بن، ته‌نیا ده‌نگه‌که وره‌ی مرۆڤی ده‌شکاند. شه‌وانه په‌نجه‌ره‌که‌یان ئاواڵه ده‌هێشته‌وه، دوای هه‌ر ده‌سته لێدانێک له ژێرخان، جل و بهرگهکهمیان ته‌ڕ ده‌کرد و به ته‌ڕی، دهیانگهڕاندمهوه ژووره‌که‌م، ئینجا ده‌بوایه له گه‌ڵ سه‌رما بجه‌نگم. مه‌جبوور بووم خۆم له‌و لێفه پیسه بپێچم که له ناو ژووره‌که‌دا بوو.
نزیکه‌ی دوو مانگم له ژووری تاکه که‌سی شاری سنه تێپه‌ڕ کرد، که‌یسه‌که‌م سه‌ر له نوی ره‌ت کرایه‌وه و بردیانمه‌وه بۆ تاران. نزیکه‌ی 8 مانگ زیندانی تاکه که‌سی و ئازاری ئه‌ندامی و ده‌روونی گه‌لێک شوێنی له سه‌ر دانام.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێک له گرتووخانه‌ی ئاسایشی 209 مامه‌وه، بردیانمه به‌شی حه‌وته‌م له زیندانی ئێڤین، که له‌وێ مادده‌ی سڕکه‌ر بۆ رابواردن که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا. له 18ی نڤهمبرهوه راگوێزراومهته "ره‌جائی شه‌هر"، زیندانێک که پله‌ی پاراستنی گه‌لێک به‌رزه و زیندانیی ئه‌و تۆی تێدایه که مرۆڤکوژییان کردوه، خه‌ڵکیان رفاندووه یا دزیی چه‌کدارانه‌یان کردوه و هتد...
1- "هێمن" نازناوی شاعیریی محه‌ممه‌د ئه‌مین شێخ الاسلامییه (1921-1986). هێمن، شاعێرێکی ناسراوی مه‌هابادی بوو، له کوردستانی ئێران، که له ده‌ست راونانی ئێران هه‌ڵات و [به‌شێکی زۆری] ژیانی له کوردستانی عیراق تێپه‌ڕ کرد.
2- بڕوانه راپۆرتی لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت له سه‌ر خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ وه‌ک توخمی پێکهێنه‌ری مافی ستانداردی به ڕێ و جێی ژیان- مه‌ئموورییه‌ت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران (19 تا 31ی جولای 2005)، ریفرهنسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: E/CN.4/2006/41Add.2, 21 March 2006 کورتکراوه‌که‌ی.
3 - ) بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه له روونکردنه‌وه‌کانی گوزینش دا، بڕوانه: رێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کار- دڵنیگهرانییهکانی لێبووردنی نێونه‌ته‌ویی له په‌یوه‌ندی به‌شی 91 ی کۆنفه‌رانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کار، 3 تا 19 ی جوونی 2003. (AI Index: IOR 42/003/2003);و رێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کار- دڵنیگهرانییهکانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له په‌یوه‌ندی
به‌شی 92ی کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کار، 1 تا 17ی جوونی 2004 (AI Index: IOR 42/008/2004).
4 - بڕوانه: داکۆکیکردن له مافی که‌مایه‌تییه‌کان- عه‌ره‌بی ئه‌هواز(ئیندێکسی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: MDE 13/056/2006)، مانگی مه‌ی 2006، هه‌روه‌ها: ئێران: ده‌ستدرێژی کرنه سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ دژ به که‌مایه‌تی به‌لووچ. (MDE 13/104/2007)، سپته‌مبری 2007. هه‌موو راپۆرته‌کانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌ست ده‌که‌ون: : http://www.amnesty.org/
5 - ئه‌م راپۆرته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه دانراوه که له به‌ر ده‌ستدابوون، وه‌ک رۆژنامه‌کانی سه‌ر ئینته‌رنێت له ئێران، بلاگ و وێبلاگه خه‌به‌رییه‌کان، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ چالاکان له رێگه‌ی "ئۆن لاین مهسینجێر" یاخود قسه‌کردن له گه‌ڵیان له سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کانی پروتوکۆلی ئینته‌رنێته‌وه، هه‌روه‌ها چاوپێکه‌وتنی روو به روود له گه‌ڵ چالاکان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. هه‌ویه‌ی هه‌ندێک له‌م چالاکانه له به‌ر هۆکاری ئاسایشی پارێزراون. ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی وا له‌م راپۆرته‌دا هاتوون به‌و شێوه‌یه نووسراوه که به گشتی له ئێران‌دا به زمانی فارسی ده‌نووسرێن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی به لێ تێگه‌یشتنیان بده‌ین.
6 - Kordestan ، که هه‌روه‌ها به گشتی پێی ده‌گوترێت Kurdistan یاخود کوردستانی ئێران.
7 - واته خه‌ڵکانی لایه‌نگری حه‌قیقه‌ت- عه‌لی ئه‌ڵڵاهی و "یارسان"یشیان پێ ده‌گوترێت.
8 - به‌لووچ ، زۆربه‌ی کورد، هه‌ندێک ئێرانی و تورکمان، هه‌موویان موسوڵمانی سوننه‌ن که ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردنی ئایینی بوونه‌ته‌وه.
9 - یونیسێف، دۆخی کچان و ژنان له ئوستانی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران،
10 - یونیسێف، هه‌مان
11 - گه‌رچی خه‌مڵاندنێکی هه‌مه چه‌شنه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی وا له ساڵانی پێشوودا به‌ڕێوه چوون یاخود ته‌خمین کردنێکی ژماره‌ی دانیشتوان به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران هیچ ئامارێکی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتووانی پێکهێنه‌ری ئێران به ده‌سته‌وه نادات.
12 - یه ره واند ئیبراهیمیان، ئێران له نێوان دوو شۆڕشدا، 1982، لاپه‌ڕه 527.
13 - کریستۆفێر دێ بێلاگ، هه‌مان شوێن، لاپه‌ڕه 60.
14 - قه‌تڵی میکۆنۆس: شی کردنه‌وه‌ی تێرۆرێکی سیاسی، هه‌مان سه‌رچاوه
15 - وه‌رگیراو له "کورته‌ی پێشینه‌ی مێژوویی"، که له لایه‌ن حدکاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، و رێکه‌وتی ده‌رچوونی نییه.
16 - پارتیا ژیانا ئازادییا کوردستانێ، یا پ ژا ک
17 - له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ رادیۆی ئوروپای ئازاد/ رادیۆ ئازادی(REF-RL)، 3ی جانیوه‌ری 2006.
18 - مادده‌ی 3(14) و 19
19 - بۆ نموونه، مادده‌ی 26ی ICCPR داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌کات پارێزگاری کردنی به‌رانبه‌ری یاساکان ره‌چاوبکه‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌کانی مرۆڤدا جیاوازی دانه‌نێن. کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ که به گوێره‌ی ICCPR چاوه‌دێری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاسایانه ده‌کات، روونی کردۆته‌وه که ئه‌م یاسایه باڵ به‌سه‌ر ههموومافهکانی مرۆڤدا ده‌کێشێت، به مافی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، و فه‌رهه‌نگییه‌وه. مادده‌ی 27ی ICCPR ده‌ڵێت: " له ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که که‌مایه‌تی قه‌ومی، ئایینی، یا زمانییان هه‌یه، که‌سانی سه‌ر به‌و که‌مایه‌تییانه نابێ مافه‌کانیان به به‌رانبه‌ری له گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا پشت گوێ بخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئایینی خۆیان ده‌رببڕن و به‌ڕێوه‌ی به‌رن، یاخود سوود له زمانی خۆیان ببینن." په‌یمانه‌کانی تر و یه‌ک له‌وان مادده‌ی 30 رێکه‌وتننامه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی منداڵ، مادده‌ی 2 له 'جاڕنامه‌ی مافه‌کانی خه‌ڵکانی سه‌ر به که‌مایه‌سی نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئایینی یا زمانی،' ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1992 دا په‌سندی کردوون.
20 - مادده‌ی 27ی ICCPR
21 - بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردنی ره‌وتی "گوزینش"، تکایه سه‌یری سه‌رنجه‌کانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن له په‌یوه‌ندی کۆنفه‌رانسی 91 ه مینی نێونه‌ته‌وه‌یی کاردا ((AI Index: IOR 42/003/2003
22 - ره‌زا ئه‌فشاری، مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران: ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر باوه‌ڕی رێژه‌یی فه‌رهه‌نگ، 2001، چاوه‌دێریی مافه‌کانی مرۆڤ/ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران: که‌مایه‌سییه ئایینی و قه‌ومییه‌کان، هه‌ڵاواردن له یاسا‌و کرده‌وه‌دا، سپته‌مبه‌ری 1997، لاپه‌ڕه 25.
23 - لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره‌ی به ڕێ وجێ وه‌ک پێکهێنه‌ری راده‌یه‌کی له‌بار بۆ ژیان.
24 -کوثری، میلوون، راپۆرتی لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره‌ی به‌ڕێ وجێ وه‌ک پێکهێنه‌ری ماڤ بۆ راده‌یه‌کی لهباربۆ ژیان- مه‌ئموورییه‌ت بۆ کۆماری ئیسلامی (19 تا 31ی جولای، ریفرهنسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان E/CN.4/2006/41Add.2, 21 March 2006,
25 - هه‌مان شوێن، په‌ره‌گرافی 43
26 -هه‌مان شوێن، په‌ڕه‌گرافی 51
27 - هه‌مان شوێن، په‌ره‌گرافی 103 تا 105
28 - به‌شی دوایی ئه‌و قسانه له به‌ر مادده‌ی 201ی ICESCR رێک خراوه، ئه‌وی پێشتریان مادده‌ی 11.1ه.
29 - مادده‌ی 15
30 - مادده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران ده‌ڵێت، "زمانی فه‌رمی و نووسینی ئێران و زمانی ناوکۆیی خه‌ڵک، فارسییه. به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کان، نامه و ده‌قه‌کان و ده‌قی کتێبه‌کان ده‌بێ به‌و زمان و رێنووسه بن. به‌ڵام، به‌کارهێنانی زمانه ناوچه‌یی و عه‌شیره‌ییه‌کان له چاپه‌مه‌نی و مێدیا و هه‌روه‌ها بۆ فێرکردنی ئه‌ده‌بیاتیان له قوتابخانه‌کان، هاوڕێ له گه‌ڵ فارسی ئیجازه ده‌درێت." به گوێره‌ی مادده‌ی 29.2ی رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵ، مادده‌ی 18ی ICCPR، مادده‌ی 13.3ی ICESCR و مادده‌ی 5bی رێکه‌وتننامه‌ی یونیسێف دژ به هه‌ڵاواردن له پهرهوهردهدا، هه‌موو تاکه که‌سێک(به ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه کانه‌وه)، مافی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێکخراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان هه‌یه، به مه‌رجێ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ راده‌ی که‌می پێوانه‌ی په‌روه‌رده‌ی دانراوی ده‌وڵه‌تدا یه‌ک بگرنه‌وه. هه‌روه‌ها، دایک و باوکه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانیان به پێی ئایین و باوه‌ڕی فه‌لسه‌فی خۆیان بێت که ئه‌وه مافی هه‌ڵبژاردنی رێکخراوه‌ی جیا له وانه ش ده‌گرێته‌وه وا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی گشتی دایناون و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. له عه‌ینی کاتدا که ده‌وڵه‌ت خوێندن و په‌روه‌رده به زمانه فه‌رمییه‌کان بۆ زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌که به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه قوتابخانه‌ی وا دابمه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن که تێیاندا په‌روه‌رده به زمانی خۆیان بێت.
31 - قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به"ده‌بستان" ده‌ناسرێت و منداڵی ته‌مه‌ن 6/7 ساڵان تا 10/11 ساڵان ده‌گرێته به‌ر. "راهنومایی" هی ته‌مه‌نی 12/13 تا 13/14یه. خوێندنی قۆناخی دووهه‌م، واته" ده‌بیرستان" بۆ ته‌مه‌نی 14/15 تا 17/18 ساڵانه و ئیجباری نییه.
32 - بڕوانه یونیسێف – کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی په‌روه‌رده، داتای جیهانی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده7/2007 (له سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی فه‌رمی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یۆنیسێف) ), http://www.ibe.unesco.org/countries/WDE/2006/index.html لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی دان به‌وه داده‌نێت که په‌یڕه‌وه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به مافی زمان له په‌روه‌رده‌دا لاوازن. دادگای ئوروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه که ده‌وڵه‌ت ده‌بێت "فره‌شێوه‌یی گونجاو له په‌روه‌رده‌دا دابین بکات." ئه‌وه‌ش، مافی دامه‌زراندنی رێکخراوه په‌رورده‌کان ده‌گرێته به‌ر، که به ئاراسته‌ی دابین کردنی تۆره و زمانی که‌مایه‌تییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌و مه‌رجه‌ی که له‌هه‌موو قوتابخانه‌کاندا هیچ نه‌بێت که‌مترین راده‌ی به‌رانبه‌ریی ره‌چاوبکرێت.
33 - هه‌مان
34 - ئێران: که‌مایه‌سییه قه‌ومییه‌کان رووبه‌رووی شه‌پۆلێکی نوێی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه
(AI Index: MDE 13/020/2007, News Service No. 039, 26 February 2007.
35 - مادده‌ی 4.3 و 4.4ی به‌یاننامه‌ی خه‌ڵکانی سه‌ر به که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یا قه‌ومی، ئایینی و زمانی، په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی گشتی، بڕیارنامه‌ی 135/47ی 18ی دیسه‌مبه‌ری 1992.
36 - ما هم زن هستیم، هم کرد، پس در جمهوری اسلامی ایران دو اتهام داریم.
37 - ناوی ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانه بریتی یه له"لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، هۆکار و ئه‌نجامه‌کانی." فهرمانههڵگرهکه له سه‌رده‌می چوون بۆ ئێران‌دا یه‌کین ئه‌رتورک بوو.
38 - بڕوانه راپۆرتی جانیوه‌ری 2006ی ناوبراو، به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان E/CN.4/2006/61/Add.3 له په‌ره‌گرافی ژماره 32دا ناوبراو ده‌ڵێت:"توندوتیژی دژ به ژنان له ئێران ره‌گی له نابه‌رانبه‌ریی ژێنده‌ر داکوتاوه، که دوو فاکت رایانگرتووه و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن (ئا) بایه‌خی باوک مه‌زنانه و ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی وا له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به سه‌روه‌ریی پیاو دانراوان، (ب) ئه‌و دامه‌زراوه مۆڵه‌ت پێ دراوانه‌ی لای حکوومه‌ت که له سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگریی ژێنده‌ر دانراون، شی کردنه‌وه‌ی ده‌مارگیرانه‌ی ئوسووڵی ئیسلامی. له عه‌ینی ئه‌وه‌دا که یه‌که‌میان جیهانی و دیارده‌یه‌کی ریشه‌داری مێژووییه، ئه‌وی دواییان تایبه‌ت به ئێرانه و ره‌گی له سیاسه‌تی ژێنده‌ر و سیاسه‌تی داسه‌پاوی وڵاته‌که‌دایه. به‌ڵام، هه‌ر دوو فاکته‌ره‌کان نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌که‌ن که نێرینه به‌سه‌ریدا زاڵه و نێرینه ده‌سه‌ڵات به یاساکان ده‌دات و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
39 - یۆنیسێف، بارودۆخی کچان و ژنان له ئوستانی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران، 1377(1998).
40 - په‌ڕه‌گرافی 44 له راپۆرت سه‌باره‌ت به لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت، مه‌ئموورییه‌تی جانیوه‌ری- فیبریوه‌ری 2005 بۆ ئێران به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: E/CN.4/2006/61/Add.3
41 - ئه‌م که‌یسه له [راپۆرتی] "ئێران: کۆتایی به کوشتنی به سه‌نگه‌سار بهێنن"، جانیوه‌ری 2008 دا هاتووه. .(AI Index MDE 13/001/2008)
42 - زێنا یا زینا، بریتیه له په‌یوه‌ندی جینسی و له قانوونی سزادا به‌م شێوه‌یه واتا کراوه‌ته‌وه که جووت بوونی ژنێکه له گه‌ڵ پیاوێک که له بنچینه‌دا یاساخ، یا" حه‌رام"ه، مه‌گه‌ر له‌و که‌یسانه‌دا که که‌سه‌که گومانی هه‌بێت.
بڕوانه: ئێران: کۆتایی به ئیعدام له رێگه‌ی سهنگهسارهوه بهێنن ((AI Index: MDE 13/001/2008
43 -بڕوانه: مافه‌کان بکه‌ین به حه‌قیقه‌ت: ئه‌رکی ده‌وڵه‌تان بۆ راگه‌یشتن به توندوتیژی دژ به ژن ((AI Index: ACT 77/049/2004
44 - رازقه کوومارسوامی، لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژی ژنان، راپۆرت به لێژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵگه‌نامه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، E/CN.4/2003/75, 6 January 2003 په‌ڕه‌گرافی 85.
45 - مادده‌ی 3یCCPR Iله لایه‌ن لێژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌وڵه‌تان له پێناو هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی شرۆڤه‌کراوه. بڕوانه بۆچوونی گشتی ژماره 28ی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به مادده‌ی 3، و ره‌شنووسی بۆچوونی گشتی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به مادده‌ی 2.
46 - ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له لایه‌ن کومیته‌ی مافه‌کانی منداڵه‌وه پێشوازی لێکراوه. بڕوانه په‌ره‌گرافی 3ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان CRC/C/15/Add.254, 31 March 2005 که عینوانه‌که‌ی بریتی بوو له: سه‌رنج دانی راپۆرتی پێشکه‌ش کراو له له‌یه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه- ئه‌نجامی سه‌رنجه‌کان: کۆماری ئیسلامی ئێران.
47 - " لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی شکۆ و به‌رانبه‌ری: راپۆرتی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ژن له ئێران"، گۆڤاری ئیکونۆمیست، 18ی ئوکتۆبری 2003
48 -یونیسێف، هه‌مان شوێن.
49 - یونیسێف، هه‌مان شوێن.
50 - هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌شی وڵاتان له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران، هه‌مان شوێن.
51 - بڕوانه: سه‌رنجدانه سه‌ر راپۆرتی پێشکه‌ش کراو له له‌یه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه- ئه‌نجامی سه‌رنجدانه‌کان: کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: CRC/C/15/Add.254, 31 March 2005
52 - بڕوانه قانوونی مه‌ده‌نی مادده‌ی 1041
53 - به‌شێکیش وه‌ک ئه‌نجامی هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئامارێکی بڕواپێکراو سه‌باره‌ت ژماره‌ی کوشتنی"نامووسی" له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران به ده‌سته‌وه نییه.
54 - له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به ناوی"تۆیژینهوه له چاره‌سه‌ری درمی خۆقوربانی کردن له باکووری رۆژئاوای ئێران" که س.ر. کهلانکهش و ن.پوورئهفکاری کردوویانه، نووسه‌رانی ناوبراو ده‌ڵێن:"به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێمه، رێژه‌ی خۆقوربانی کردن له ساڵی 2003دا له به‌راورد له گه‌ڵ 1998 له زیادیی داوه. هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ی پێشتر ده‌ریان خستووه که رووداوی خۆقوربانی کردن له ئوستانی کرماشان و ئیلامی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا به رێژه‌ی سه‌دا 30 تا 40 رووی له زیادبوون ناوه. بڕوانه
55 - وه‌رگیراو له گوڵناز ئیسفه‌ندیاری له RFE/RL به‌شی هه‌واڵه‌کانی زمانی فارسی، هه‌مان شوێن.
56 - راپۆرتیکی 10ی مانگی جولای، کوهکیلویه به‌رزترین رێژه‌ی خۆقوربانی کردنی هه‌یه بڕوانه: (http://www.iran-daily.com/1385/2606/html/panorama.htm) وه‌رگیراو له فه‌ره‌جوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، مودیری ئیداری ئوستانداری کوهکیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د(باشووری رۆژئاوای ئێران) بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، که به ئاژانسی هه‌واڵنێری کاری ئیرانی راگه‌یاند" سه‌دا 98.1ی ژنانی ناوچه، که خۆکوژییان کردوه،[له راستیدا] خۆیان کردۆته قوربانی." و هه‌روه‌ها گوتی " ئامار وا نیشان ده‌دات که خۆقوربانی کردنی ژنان سێ قات زیاتره له رێژه‌ی پیاوان". ناوبراو لێی زیادکرد و گوتی له سێ مانگی یه‌که‌می ساڵدا(ساڵی ئێرانی له 21ی مارچ ده‌ست پێ ده‌کات)، هه‌واڵی خۆقوربانی کردنی شه‌ش که‌س گه‌یشتوه، ناوبراو هه‌ژاری، عاده‌تی ده‌رمانخۆری، زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان، تێک چوونی مێشک، ده‌مارگیری قه‌ومی، ته‌ڵاق و چه‌ند ژنه‌یی به هۆکاری ورووژێنه‌ری خۆکوژی ناوبرد. هه‌رچۆنێک بێت، گه‌رچی کورد له ناوچه‌که‌دا هه‌ن، نازانرێت ئایا له راستیدا قوربانییه‌کان کوردبوون یان نا.
57 - بڕوانه گوڵناز ئیسفه‌ندیاری، ئێران: خۆقوربانی کردنی ژنانی کورد نیگه‌رانی ده‌خوڵقێنێت، RFE/RL 9 فیبریوه‌ری 2006 که له‌م شوێنه ده‌ستی پێ راده‌گات: http://www.payvand.com/news/06/feb/1067.html له رۆژی 19ی فیبریوه‌ری 2008 له شوێنی سه‌ره‌وه وه‌رگیراوه. له‌وه‌ش زیاتر، لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستگیری و ئه‌وانیتر ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که رێژه‌ی خۆ قوربانی کردن به تایبه‌ت له شاری میانه‌ی ئازه‌ربایجان گه‌لێک به‌رزه.
58 - به‌هرام گرووهی، ره‌زا عهلاقهبهندان، عه‌بدولعه‌زیز ره‌ستگار لاری، شی کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی 1089 نه‌خۆشی سووتاو له ئوستانی کوردستان، ئێران، له[بڵاوکراوه‌ی] Burn دا ژماره 28، 2002
59 - ئه‌م بابه‌ته له راپۆرتی گوڵناز ئیسفه‌ندیاری راگوێزراوه، هه‌مان شوێن.
60 - بڕوانه کورت کراوه‌ی ته‌رحی شێوه‌کانی خۆکوژی له ئوستانی ئیلامی ئێران نووسینی م. ره‌زائیان و ج .شه‌ریفی راد، قوتابخانه‌ی پزیشکی ره‌فسه‌نجان، وه‌رگیراو له به‌رگی 14ی کۆنگرێسی جیهانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رگری له خۆکوژی((IASP، که له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه:
http://www.iasp2007.org/images/IASP_Section2.pdf که له رۆژی 9ی فیبریوهریدا سه‌یر کراوه. ده‌قی گه‌لێک ته‌واوتری کورته باسه‌که، له به‌رگی 12، ژماره 3 (10ی 2006)ی فارسی، له گۆڤاری ئێرانی: Journal of Psychiatry and Clinical Psychology,: دا هاتووه و له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌دۆزرێته‌وه: http://www.iums.ac.ir/ijs/ar/browse.php?mag_id=2&slc_lang=en&sid=1
61 - بڕوانه بۆچوونی پسپۆڕان له[چاپه‌مه‌نی] هه‌مشه‌هری، راگهیینراو له‌م ماڵپه‌ڕه: http://www.womenfreedomforum.org/publications/journal2.pdf
62 - بڕوانه په‌ره‌گرافی 34 و 35 له راپۆرتی سه‌باره‌ت به مه‌ئموورییه‌تی لێکۆڵه‌ری تایبه‌ت بۆ ئێران، به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان E/CN.4/2006/61/Add.3
63 -هه‌مان شوێن، له په‌ڕه‌گرافی 35 دا ده‌گوترێت: به گوێره‌ی ئامارێک که له لایه‌ن راوێژکاری ئوستانداری خووزستانه‌وه ئاراسته کراوه، له ساڵی 2003دا، ته‌نیا له ناو یه‌ک عه‌شیره‌تدا 45 که‌یسی کوشتنی نامووسی ژنانی ژێر ته‌مه‌نی 20 بینراوه. له ساڵی 2001دا سه‌رجه‌م 565 ژن له تاوانه په‌یوه‌ندیداره‌کانی نامووسیدا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه، که به گوێره‌ی هه‌واڵ 357 که‌یسیان شێوازی خۆقوربانی کردنی ئه‌و ژنانه بووه وا ئاگریان له خۆیان به‌رداوه.
64 - " ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر منداڵان- به شێوه‌ی مه‌لایانه"، رۆژنامه‌ی ته‌لگراف، 30 مه‌ی 2006.
65 - بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ژن، بڕوانه ئێران: داکۆکیکارانی مافی ژنان به‌رهه‌ڵستی سه‌رکوت ده‌بنه‌وه(AI Index MDE 13/018/2008 که له فیبریوه‌ری 2008دا ده‌رچووه.
66 - رۆیترز 23 مای 2007
67 - ته‌فسیلاتی زیاتری قسه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به گیرانه‌که‌ی ده‌توانرێت له‌م شوێنه‌دا بخوێنرێته‌وه
http://www.abfiran.org/english/document-243-499.php http://www.telegraph.co.uk/news/main.jhtml?xml=/news/2006/05/28/wislam28.xml&sSheet=/news/2006/05/28/ixnews.html
68 - زانیاری زیاتر له سه‌ر که‌یسی ئه‌و و هانا عه‌بدی، له سه‌رچاوه‌ی خواره‌وه‌دا باسی لێوه کراوه. بڕوانه: داواکاریی هه‌نگاوی به په‌له‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ریفرهنسی MDE 13/063/2008 له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا: http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE13/063/2008/en/fb012108-0b2a-11dd-badf-1352a91852c5/mde130632008eng.html یا http://www.amnesty.org/en/news-and-updates/report/women-act-against-repression-and-intimidation-iran-20080228 و راپۆرتی: ئێران، داکۆکیکارانی مافی ژنان... خۆیان((MDE 13/018/2008 که له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه: http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE13/018/2008/en/63dd8933-e16d-11dc-9135-058f98b1fb80/mde130182008eng.pdf
69 - هه‌ردووک ئه‌و ژنانه‌ش په‌یوه‌ندیان به NGOی مافی ژنانی دامه‌زراو له شاری سنه به ناوی ئازه‌ر میهره وه هه‌یه،. ئه‌م ناوه ده‌توانێت چهندواتای هه‌بێت یاخود ناوی بنه‌ماڵه‌یی که‌سێک بێت.
70 -حیسابی به‌رانبه‌ریی دۆڵاری ئه‌مریکی له گه‌ڵ ریاڵ یا تمه‌نی ئێرانی به هۆی ماڵپه‌ڕی گۆڕینی پاره‌وه له‌م شوێنه کراوه: http://www.xe.com/ucc/full/
71 - کانون دفاع از حقوق کودکان
72 - ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له راگه‌یاندنی"ئوممه‌تی حیزبوڵڵا"ی رۆژی 14ی جانیوه‌ری 2006دا هاتبوو، که ده‌کرێت(به‌فارسی) له‌م شوێنه‌دا بخوێنڕیتهوه: http://azad.gooya.name/politics/archives/042527.php
73 - بڕوانه AI Index MDE 13/137/2006, MDE 13/009/2007 and MDE 13/035/2007
74 - به گوێره‌ی هه‌واڵ، شێرکۆ جیهانی له ساڵی 1999 به دواوه 9 جار گیراوه و ده‌گوترێت له ماوه‌ی گیرانی جاره‌کانی تری‌دا ئه‌شکه‌نجه کراوه.
75 - ناوبراو له ساڵانی 97-1993دا راوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئوستانداری کوردستان بوو. هه‌روه‌ها بناغه‌دانه‌ر و سه‌رنووسه‌ری"ئاویه‌ر" یه‌که‌م رۆژنامه‌ی هه‌فته‌یی کوردی بوو، که له نێوان ساڵانی 99-1995دا بڵاو ده‌بووه‌وه. له ساڵی 2000دا ئه‌نستیتۆی کوردی له تاران دامه‌زراند و سه‌رۆکایه‌تی کرد.
76 - تشویش اذهان عمومی
77 - گیرانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی"رۆأههڵات"ی کوردی/ فارسی،
78 - توێژینه‌وه‌ی به‌شی چاوه‌دێریکردنی بی بی سی، 3ی جانیوه‌ری 2007، که له هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا وه‌رگیرابوو.
79 - ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئێرانی به ناوی"ئه‌دوار" به فارسی، رۆژی 26ی دیسه‌مبری 2006 سه‌یری کراوه.
80 - ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له:" ئه‌نجومه‌نی پارێزگاریی مافه‌کانی منداڵ(انجمن دفاع از حقوق کودکان)، که به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وده‌می، ئازاد زه‌مانی بوو، "ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له ژنان"(جامعه حمایت از زنان)، که ئه‌وده‌م دیبا عه‌لیخانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، و NGOیه‌کی فه‌رهه‌نگی به ناوی "شاهۆ".
81 -" ئێران: چالاکی کوردی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسی گیراوه". هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، 3ی جولای 2007، هه‌واڵه‌که له‌م شوێنه‌دا بڵاوبۆته‌وه: http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2007/7/irankurdistan262.htm بانگه‌واز بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ڕه‌شه له میدیا دوای شه‌پۆلی گیرانی رۆژنامه نووسان، 10ی جانیوه‌ری 2007، http://www.rsf.org/article.php3?id_article=20362
82 - بڕوانه: هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، زانیاری زیاتر له‌م سه‌رچاوه‌یه:16ی فیبریوه‌ری 2007 UA 40/07 (MDE 13/018/2007, و شوێنگرهکهی: (MDE 13/046/2007, 26 April 2007) گیرانی نایاسایی/ نیگه‌رانیی پزیشکی/ گونجاو بوونی زیندانی بیروباوه‌ڕ- عه‌لی فه‌ره‌ح به‌خش(m),، رۆژنامه‌نووس
83 - که به "ده‌ستبه‌ندی قه‌پانی"یش ده‌ناسرێت.
84 - بۆ نموونه، مادده‌ی 3ی یاسای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کردار بۆ ئه‌فسه‌رانی کارپێکردنی یاسا، هه‌روه‌ها ئه‌سڵی 4ی ئوسووڵی سه‌ره‌تایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی هێزو چه‌کی گه‌رم.
85 - کوشتن له میکونوس: شی کردنه‌وه‌ی کوشتنێکی سیاسی، ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌یی مافی مرۆڤی ئێران، مارچی 2007
86 - کوشتن له مکیونوس، هه‌مان شوێن، له دیسه‌مبری 2007دا هاووڵاتیه ئێرانی یه‌که وا قه‌راری زیندانی دایمی بۆ ده‌رچووبوو، وه‌ک به‌شێک له گۆڕینه‌وه‌ی رانه‌گه‌یێنراوی زیندانیان، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران.
87 - کوشتن له میکونوس، هه‌مان، لاپه‌ڕه 19
88 - به‌هۆی بۆمبابارانی گونده‌کانی عیراقه‌وه کورد له ماڵی خۆیان راده‌که‌ن، گاردیه‌نی ره‌ها، 20ی ئۆگوستی 2007،http://www.guardian.co.uk/Iraq/Story/0,,2152325,00.html
89 - بۆ زانیاری زیاتر له په‌یوه‌ندی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و عه‌بدولواحد بووتیمار ناسرو به هیوادا، بڕوانه: داواکاریی به په‌له
(AI reference MDE 13/133/2007), 13ی نڤه‌مبه‌ری 2007
http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE13/133/2007/en/dom-MDE131332007en.html
91- بڕوانه: ئێران: دوایین ئیعدامی منداڵان ((AI Index: MDE 13/059/2007 مانگی جوونی 2007 هه‌روه‌ها: http://web.amnesty.org/library/index/engmde130592007
92 - مادده‌ی 6ی ICCPR
93 - بۆ نموونه، مادده‌ی 14ی ICCPR
94 -مافی په‌یوه‌ندیگرتن له گه‌ڵ راوێژکار یا پارێزه‌ری دادگا، که که‌سی تۆمه‌تبار به خێرایی ده‌ستی به راوێژکار رابگات. راوێژکار یا پارێزه‌ری دادگا، ده‌بێ بتوانێت به شێوه‌ی خسووسی چاوی به نه‌فه‌ره‌که‌ی بکه‌وێت و به چه‌شنێک که لایه‌نی نهێنی وت ووێژهکان به ته‌واوه‌تی پارێزراوبێت. جگه له‌وانه، پارێزه‌ران ده‌بێ بتوانن به گوێره‌ی ئه‌خلاقی به گشتی ناسراوی حیرفه‌یی و به بێ هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ست، نفووز، گوشار، یاخود ده‌ست تێوه‌ردانی هیچ لایه‌نێک ئامۆژگاریی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که تۆمه‌تی تاوانی جیناییان دراوه‌ته پاڵ و ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان به‌جێ بێنن.
95 - شێوه‌کانی تری سه‌لماندنی تاوان بریتین له شایه‌دیدانی شایه‌د یا زانیاریی داوه‌ر، که " به شێوه‌ی جێ په‌سه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگیرابێت".
96 - مادده‌ی 15ی یاسای راگه‌یشتن به تاوان. ئه‌گه‌ر سزای ئیعدامیش له گۆڕێ دا بێت، شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که که‌سی تۆمه‌تبار ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی به‌سوود و له هه‌موو قۆناغه‌کانی ره‌وتی راگه‌یشتن به کێشه‌که‌دا له لایه‌ن پارێزه‌ره‌که‌وه یاریده بدرێت (ئاماژه به‌م که‌یسانه‌ی خواره‌وه: ژماره 2001/ 985، عهلیبۆیێڤا دژ به [حکوومه‌تی] تاجیکستان، په‌ره‌گرافی 6.4 ، ژماره 2001/ 964 سهعیدۆڤا دژ به [حکوومه‌تی]، تاجیکستان، په‌ره‌گرافی 6.8 ، ژماره 1997/781، عه‌لییڤ دژ به [حکوومه‌تی] ئوکراین، په‌ره‌گرافی 703، ژماره 1993/ 554، له‌ڤه‌ند دژ به حکوومه‌تی ترینیدادوتوباگۆ، په‌ره‌گرافی 58).
97 - راپۆرتی گرووپی کار سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌رکردنی بێ قانوونییانه، 27ی جوونی 2003، E/CN.4/2004/3/Add.2.
98 - کومیته‌ی مافی مرۆڤ، بۆچوونی گشتی ژماره 6 سه‌باره‌ت به مافی ژیان، په‌ره‌گرافی 7
AI Index: MDE 13/088/2008 Amnesty International July 2008